ڕانیه ..
Monday, 02/03/2015, 12:00
به‌و كازیوه‌ی به‌یانییه
كه هێشتا گشت له خه‌ودابون
تۆ ملوانكه‌ی ڕاپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتنت
ده‌هۆنییه‌وه
بۆ گه‌ردنی پیره هه‌ولێر و دهۆك و
كه‌ركوكی تینوی ئازادی ..
تۆ ملوانكه‌ی ڕاپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتنت
ده‌هۆنییه‌وه
بۆ شه‌قام به شه‌قام له‌سه‌ر پێی سوله‌یمانی ..
به‌و كازیوه‌ی به‌یانییه
كه هێشتا گشت له خه‌ودابون
تۆ ڕۆڵه‌كانت هه‌ڵستاندن و
دار و به‌رد و
كۆنه تایه‌ت بۆ ڕێگرتن
پێ ناردنه ده‌ر بۆ سه‌ر جاده و
هه‌مووت هاندان بۆ گیانبازی ..
به‌و كازیوه‌ی به‌یانییه
كه هێشتا گشت له خه‌ودابون
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چه‌خماخه‌دا
بوی به ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چه‌خماخه‌شدا
بۆ تاهه‌تا
گه‌یشتیته لوتكه‌ی شانازی ..
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٢٣\٢\٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست