کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

کەژاڵ عەلی: بۆ مەرکی ناکامی کیومەرز

بۆ نەمرین، لەکاتێکدا هەموو ژیان بەشی فەحسێکی تەندروست ناکا.بۆ نەمرین کە تەمەن لەجەلسەیەکی کیمیاییدا کورت بکرێتەوە سەر خێرو سەدەقە.بۆ نەمرین کە وشە لە‌هێزی چوارەمی دەسەلاتەوە ، بکەوێتە سواڵی هەزارەی بیستەمی بەزەیی.کە جیاوازی نەبێ لە نێوان سەرنووسەرێكو ، سەلکە توورێکی قوڕاوی.کە جەنابی سەرۆک جیاوازی نەبێ...

کەژاڵ عەلی: مەرگە ساردەکانی پێشت مەرگی گەرماو گەرم - دۆسیەی کاوە

تیرۆر یەک لە سیما تەلخەکانی ئەخلاقی سیاسییە، کە لە کردەوەیەکی توندوتیژو نادیاردا بێ لەبەر چاو گرتنی هیچ پێودانگەیەکی ئینسانیو ویژدانی، بەدەر لە هەر رێساو یاسایەکی دادگاییو قەزایی، هەلدەستێ بە سرینەوەو وێران کردنی گیانیو جەستەیی داواکراو لە پنتێکی نەخشە بۆ کێشراوو لە کاتو ساتێکی گونجاوو دیاریکراودا....

کەژاڵ عەلی: نزا

خودایا عەبدە زالمەکانت بەرەوە زەلامە بۆگەنەکانت بۆ خۆت ئەوان بەسەرو بەبەر ،هەر دەزانن بڕشێنەوە. خودایا ئەو غەزەبەی لێت گرتووین لایبە ئەو بەڵایەی بە موریدەکاندا بۆت ناردین بە تەیرەکانتدا بیبەوە ئەو دۆزەخەی لە دلت بەرداین دەمانکا بە قەقنەس. ئێمەش دەکەوینە یەکو دوو لەگەل خۆمان دلمان دەکەینە بەردەبازی...

کەژاڵ عەلی: * سیناریۆ *

هەموو رۆژێ لەنیشتمانەکەی مندا شتێکی نوێ، دەفرێ، دەمرێ، بەرز دەبێتەوە.. ئەوەی دەفرێ: نە خەیاڵی کازیوەیە، نە پۆلە پەرندەی عاشق نە شەقژنی باڵی کۆتر.. بەڵکو خەونی خەندەیەکی هەڵتەقیوە بەلێواری پێڵاوێکی نەداری ئەدیداسەوە.. ویژدانێکی کەنەفتی دان کەلە، کە دەم دەکاتەوە...

کەژاڵ عەلی: منداڵییەك لەکاغەز

من خەڵکی وڵاتی چەقۆم لەیەکێك لەگەڕەکە ژەنگاوییەکانی ترس، کۆڵانێك لەملا شەڕ، بەدەستی گوماندا، لەسەختترین زیندانە تاریکەکانی شەرم لەماڵێکی بێ دەرگای ئازادی و پەنجەرەی هەڵهاتن، چاوم بە ئازارکردەوەو نیگام بەبارمتە پشکوت.. * * * کات یانزەی وەهم بوو بەکاتی ئەستێرە.. ڕەتڵێکی مابوو شەو ڕاشکێ، هەناسەیەکی...

کەژاڵ عەلی: بەس بڕۆ

بەمن چی ئەو هەموو دەنگە کەلەترازانی دەرگای دوودڵی زیاتر،درزێک ناخەنە دیواری دڵی من.***سەیرکە،تۆ سەرت بەئاسۆی منەوە ناچێ،من پێم بەپێڵاوی یاساکانی تۆوە،لەم نێوەدا شتێك هەناسە سوار،خەونی من لەژێر دەبەنگی تۆ،دەبەنگی تۆ بەسەر کەرێتی منەوە.***لە نێوان هەریەکێکمانداشکۆی هەمان شەڕی دۆڕاو،لەتۆدا ڕازاوە بەتەرمی...

کەژاڵ عەلی: گەریلا

قردێلەیەکی رەشدەدەم لەسەر دێری خەمم،چارشێوێکی هەلوێستدەکەم بەبەر غیرەتمدا،جورئەتم دەدەمە دوای خۆم،شان دەدەمە بەر شکۆی گەریلا..بە زریان بلێن:دەست بەرداری باخ بێ،درەخت عەزیمەی گەریلانگەلا گەلا خوێنیان لەبەر دەروا،کە رووحیان پر دەبێ لە فیشەکی بێدەنگ،ناکەون،هەر بە پێوە شەهید دەبنبۆ هەڵکردنی ئاڵا..دەست دەبەم...

کەژاڵ عەلی: پێشهاتەکانی ٢٤ کاتژمێری با

ئاسمان خۆی داتەکاند، خەمەکانی بوون بە باران، ئەستێرە بە تاقی ئازارەوە، کەوتنە درەوشانەوە. گومان دەکەم قەدەر پێش بەو بایە بگرێ وەک سیخوڕێکی نالەبار، سەر بە کۆشی باخچەدا شۆڕ دەکاتەوە، کراسی گەڵا هەڵدەکا، دەم لەشلکەی عەشق دەکوتێ، دەست بۆ مەمکی هەنار دەبا. بایەکە ڵەگەل خۆی ئافاتی خستۆتە سەر دوو باڵ....