هەڵم
Tuesday, 31/12/2013, 12:00
پێشکەشە بە گەزالە و هه موو قوربانيانی رێگای ئازادی
ئەوەی بە گوڵی جەستەمەوە
لق و پۆی کردوە ،
تەتووی جەسارەتە
نەک شريخەی قامچی ..
ئەوەی بە چڵی ئولفەتمەوە رادەژێ
سروودی نەمري يە
نەک سەرکەوتنی تۆ ..
* * *
بەر لەوەی نووکی رق
لە کرتاندنی گەردنی گول گير کەی
ئەو چاوی تۆی پر کرد
لە دڕکەزی ڕەفز ..
پێيەکانت بە تەل دڕووی
راوەدوونان هه لا هه لا ..
بەر لەوەی داوای پەنابەری
لە ئەستێرە بکەی ..
ئەو دەيان پوولی نا بە کێسە
هه لبەستراوەکانی دوو ڕووييت ..
سنوورداشی سنوورەکانی
ترسنۆکی کرديتەوە ..
شێری شکۆداريت
بۆ بێشەی بەدفەری و
پلينگی پياوەتيت
بۆ قاوغی بەرتەسکی قەلەندەری ..
جوامێريت دە پەنجەی لەرزۆکە
قايشی پياوەتی
پێ لە مومارەسەی وەحشيەت ناکرێتەوە ..
هه رەشەت دوو ناو لەپی زبرە
ميلی کلاشينکۆفێکی
بۆ ناخریتە بەر کەلکەلەی شەهيد بوون ..
فريای شپرزەييت کەوە
با سێرەت لە ئاوێنەی خيانەتدا
نەبێ بە هه ڵم ..
جەنگەکانت کلۆم دە
دارشەقەکان لەبەر
کەمئەندامەکان دەبرێن ..
تيکەکانی بەزەيی
لەبەر کەلاوە هه تیوەکان ..
تۆ لەبەر خۆت ..
ديقەتی خۆت بدە
هه ترەشت بە کەناری بێئۆقرەييەوە
زەرد هه لگەرا ..
ئابرووت وەک بەختم رەش ..
خوێنم لە چاوتا سوور سوور ..
نەبەرديت هه لپەسێرە
جورئەتت بە فريای دەربازی
بريندارەکانی غيرەت ناکەوێ ..
تانووتەکانت قووت دە
زمانی سەروەريت
لەبەر ددانی شکستي
خەريکە دەقرتێ ..
تاو دە نابووتيت
عەرشی دەسەلاتت
هه تا دێ دەلەرزێ ..
قارەمانێتيت قفل دە
مێژووت قەترە قەترە
شەرمی لەبەر دەروا ..
نەعرەتەت لە کەللەی سەرمدا
زڕرەی دێ !
کەژال عەلی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست