هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌فه‌وزای ده‌سه‌لات و شۆڕشی خه‌ڵك، گردبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌مانچسته‌ر ساز ده‌که‌

Saturday, 09/04/2011, 12:00


سه‌باره‌ت به‌ پرسی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان و له‌نێوانیشیاندا، به‌رده‌وامبوونیان له‌ شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان له‌شاری مانچسته‌ر/ به‌ریتانیا، هه‌ڵده‌ستێت به‌ کۆڕێکی فراوان بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له‌و وڵاته‌دا.
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری گردبوونه‌وه‌که‌، داوا له‌ کورده‌کانی به‌ریتانیا ده‌کات، به‌شدارییه‌کی گه‌رم و گوڕ بکه‌ن، تاکو له‌ڕێگایه‌وه‌ به‌هۆشیارییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی گۆڕانکاریه‌کان ببینه‌وه‌.
شایانی باسه‌، گردبوونه‌وه‌که‌، تایبه‌ته‌ به‌ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌و فه‌وزایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌کوردستاندا دژ به‌خه‌ڵك پیاده‌ی ده‌کات و چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هۆشیارانه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا و نه‌وه‌ستان تاکو سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی و گه‌یشتن به‌ ئامانج و خواستی شه‌قام و هه‌روه‌ها بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی گونجاو بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ڕێگای حکومه‌تی به‌ریتانیاوه‌.
شایانی باسه‌، به‌ڕێز موفید عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌هه‌نوکه‌ییه‌کان و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌وزای ده‌سه‌لات دژ به‌خه‌ڵك، به‌شدار و کاریگه‌ره‌.

کات و شوێن:
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌
ڕێکه‌وتی/ 10/ 04/ 2011
کاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 5 ی ئێواره‌.
له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌
Manchester Bridge Club
30 Palatine Road
West Disbury
Manchester
M20 3JJ

هاتن بۆ هه‌موانه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە