هۆشدارى لە گروپى راپەرینەوە لە شارى سلێمانى
Saturday, 19/02/2011, 12:00
ئەى جەماوەرى بە شەرەفى كوردستان
هێزى پێشمەرگەى كوردستان
هێزى پۆلیس و ئاسایش
هێزەكانى پۆلیسى فریاكەوتن
دایك و باوك وخانەوەادەى ئەو هێزانەى پارتى كە لە هەولێر ودەرەوەى سلێمانى هێنراونەتە ناو شارى سڵیمانى .هۆشداریتان دەدەینێ و ئاگادارتان دەكەین داوا لە رۆلەكانتان بكەن وە ئێمەش داوایان لێدەكەین كە رووى تفەنگەكانیان ئاراستەى رۆلەى ئەم شارە نەكەن ئێمە دلنیایین كە ئەو پێشمەرگە و پۆلێسانە بۆ مووچە و بژێوى ژیانیان چەكیان هەلگرتووە .تكامان وایە و داواى مرۆڤ دۆستیان لێدەكەین كە لەبەر خاترى بنەمالە ستەمكارەكەى تالەبانى و بارزانى پیاوە دزو كەندەلەكانى ئەم دەسەلاتە دەستان سور مەكەن بە خوێنى رۆلەى ئەم شارە وە قەد ریگە بە خۆتان مەدەن فەرمانى سەرووى خۆتان جێبەجێ بكەن بە كوشتنى خۆپیشاندەران و تاوانێكى گەورە ئەنجام بەن چونكە تەنها خۆتان بەرپرسیار دەبن لە دواییدا دەسەلات ئو تاوانە ئەخاتە ئەستۆى ئێوە چونكە ئەمە سروشتى هەموو دەسەلاتێكى دیكتاتۆرە .دلنیایین ئێوەش رۆلەى ئەم خاك و ئاوەن .
بۆیە با ویژدانتان بریار بدات و سوپاى میسر و تونس تان لە بەرچاو بێت چۆن بوونە رەمزى پاراستنى جەماوەر و شۆرش .
تكایە...... تكایە... تكایە داواتان لێدەكەین دووبارە كە هەر تەقە كردنێك لە جەماوەر خۆتان لێى بەر پرسیارن چونكە ئەمرۆ هەموو رووداوەكان زۆر بە ئاسانى دەبینرێت و ئەرشیف دەكرێت و هەركەسێك لە پاى تاوانى خۆى دەوەستێت .وە دلنیاتان دەكەینەوە كە دەسەلات هاتۆتە ناوشار بە مەبەستى قەتل وعام كردنى خەلك .
چاوەروان بن زانیارى گرنگ بەم زووانە بلاودەكەینەوە
ئیتر بۆ پێشەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست