کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازى گروپى راپەرین لە سلێمانى

Saturday, 19/02/2011, 12:00




ئەى جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان

ئەى گەنجانى شارى سلێمانى وهەولێروكەركوك وكەلار وكفرى ورانیەوقەلادزێ و هەلەبجەى شەهیدوچەمچەمال و پێنجوێن ودەربندیخان ودوكان وسەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان .

ئەى خوێندكارو قوتابیانى زانكۆ وپەیمانگاكان وئامادەییەكانى كوردستان .

بە بەرگى رەش سبەینێ دەكەینە رۆژى ماتەمینى شەهید كاكە(رێژوان) پێشەنگى شەهیدانى 17/2/ 2011 ى شارى سلێمانى ئەویش بە خوپیشاندانێكى هێمنانەى سەرتاسەرى بەدروشمى(بروخێ دەسەلاتى گەندەل و ستەمكار) بۆ ئەوەى بۆ تەواوى جیهانى بسەلمێنین كە ئیمە میلەتێكى ئاشتیخوازین و بە دەنگى زولالى گەنجان دەسەلات ملبدات بۆ داخوازیەكانمان وەهەروەها هێنانى هێزی چەكدار بۆ سەر سلێمانى لە لایەن بنەمالەى پارتی وە محكوم بكەین وریگە بە هیچ هێزێك نەدەین دەستى سوربێت بە خوێنى رۆلەى كورد . و بكوژانى كاكە رێژوان و بریندارەكان بدرێنە دادگا.

گروپى راپەرین

18/2/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە