کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Friday, 18/02/2011, 12:00




سوپاسى كوردستان پۆست دەكەین كە تاكە مینبەرە راستى و دروستى راپەرینى گەنجان دەگەیەنێتە جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان .

جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان ئەمرۆ لەشارى سڵێمانى لە جادەى مەولەوى گەنجانى راپەرین سەلماندمان كە بەوپەرى دیموكراسیانە و گیانێكى بەرپرسیارێتیەوە توانیمان درێژە بە خۆپیشاندانەكەمان بدەین بە دروشمى (بروخێ ئەم دەسەلاتە) لەكاتێكدا ئەو راستیە ئەخینە بەرچاوى تەواوى جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان لە ناوەوەو دەرەوەى وولات و تەواوى رێكخراوە كانى كۆمەلگەى مەدەنى و رێكخراوە نێودەولەتیەكان و دەزگا راگەیاندنەكان كە بەدرندانەترین شێوازى دوژمنانە كەوتینە بەرشالاوى دەزگا ئەمنیەكانى دەسەلات و دژە تێرۆر وە بەكارهێنانى لیدان ودەستگیر كردن و سوكایەتى پێكردن .وەئێستا زیاتر لە 50 كەس دەستگیر كراون وە داواى ئازادكردنى بە پەلەیان دەكەین .

بۆیە دووپاتى دەكەینەوە كە خۆپیشاندانى هیێمنانە بەردەوام بێت گۆرینى دەسەلات نابێت راوەستێت وە نەبینە دەسكەلاى دەستى حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان چونكە بەچاوى خۆتان بینیتان ئەوە جەماوەرى میسر ووتونس بووندەسەلاتیان روخان نەك حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان وە هەموو لایەك ئەو راستیە دەزانێت.

نابێت گەندەلى و دزى و تالان كردنى سامانى میلەت بكرێتە قوربانى ململانێى حیزبى وداگیركردنى بارەگاى حیزبى .چونكە ئایندى رۆلەى ئەم كوردستانە لە مەترسیدایە.

بۆیە دووبارە داوا لە هەموو لایەك دەكەین هەلوێستى مرۆڤانەیان هەبێت وبە ئاگابن لە تاوانبارى ئەم دەسەلاتە.


گروپى راپەرین

18/2/2011

سلێمانى

[email protected]

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە