سەرەخۆشى و پەیامى گروپى راپەرین
Thursday, 17/02/2011, 12:00
جەماوەرى راپەریوى شارى سلێمانى خۆراگر دیارە پێش هەموو شتێك سەرە خۆشى خۆمان ئاراستەى كەس وكارى شەهیدان و بریندارەكانى ئەمرۆى شارى سلێمانى دەكەین سەرى رێزو نەوازش و سلاویان لێبێت وەدلنیایان دەكەین كەسیستم ودەسەلات دەگۆردرێت كە بەوشێوازەى ئەوان دەیانویست وە خوێنیان دارى ئازادى و ئایندەى ئەم میللەتە ئاودەدات .
دواى ئەوەى پەیامێكمان ئاراستەى جەماوەر كرد بەوەى هێمنى بپارێزن بەلام بە دەسیسەى نەخشە بۆدارێژراوى یەكێتى ئاراستەى خۆپیشاندانەكە گۆردرا بۆ هێرشكردنە سەر بارەگاى لقى چوار ى پارتى سەرەراى ئەوەى زۆربەى هاورێیانمان لە هەولى هێوركردنەوەى ئەو پەلامارە بوون بەلام بەداخەوە زۆربەىگەنجەكانمان نەیانتوانى ئارامى خۆیان بگرن چونكە دەمانپرسى ئایا ئەوە بارەگاى مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكیەتى نیە یان مەلبەند یەكى یەكێتى نیە بۆ پەلامارى نادەن ئەگەر مە بەستیان تەنها تێكدانى خۆپیشاندانەكە نیە كە لە كاتێكدا ئێمە هەموو پەلاماردانێكى دامەزراوەى حكومى تەنانەت حیزبیش رەت دەكەین وە دەمانەوێت بەشێوەیەكى دیموكراسیانە ى هاوشێوە میسر وتونس گۆرانكارى ئەنجام بدەین بۆیە لێرەدا چەند خالێك ئەخەینە روو وبەرپرسیارێتى تێدا دەبینین :
1- گۆران و هەلسورێنەرانیان بەرپرسیارن لەوەى كە خۆتان بە خاوەنى ئەو كەسانە بە پێى بەیاننامەكەتان بێت ئەى بۆچى داواتان لە لایەنگرانتان لێیان نەكرد بەشدارى نەكەن یان بە قسەى كەسانێكى نامسئول نەكەن چونكە خوێنى ئەو گەنجانە لە ئەستۆى ئێوەدایە چونكە دلنیاین بێزارى و قینى دلى جەماوەر لە بازوو و جەستەى ئەواندا رەنگ دەداتەوە .
2- یەكیەتى بە ئاشكرا هانى لایەنگرانى داوە تا هێرش بكەنە سەر بارەگاى لقى چوار و بەردەبارانكردن وتەنانەت تەقە كردنیش دەستپێبكەن و ئیستغلالى سۆز وقینى گەنجەكان بكەن كە بە پلان ونەخشەى مەلا بەختیار و چەند بەرپرسێكى تر ئەنجام دراوە كە باسیان لەوە كردوە سەركەوتوو بوون لەو ئامانجەدا .
3-پارتى بەرپرسى سەرەكى بووە لەوەى كە بەئاشكرا فەرمانى تەقەكردنى دەركردوە كەلەكاتێكدا دەیتوانى بۆخۆ دوورگرتن لەو شەپۆلە نارەزاییە بارەگاكانیان رادەستى هێزى ئاسایش و پۆلیس بكەن چونكە بەرپرسە لە رشتنى خوینى ئەوە لاوانە وە دلنییان كە خوێنى كەسێك پیرۆزترە لە هەزار تەلار و بینا وبالەخانە .
4- پارێزگارى سلێمانى سەلماندى كە هیچ تواناو دەسەلاتێكى نیە كە بەرگرى لە خەلك بكات كە پێویست بوو بیتە سەر كەنالە راگەیاندنەكان خەلكى ئارام بكاتەوە یان فەرمانى دەربكردایە بە پەلە هیچ روونەدات بەلام بەدلخەوە یەكێتى بوونى خۆى سەلماند و بچوكى خۆى نیشاندا كە ملكەچى بریارەكانى مەلا بەختیارە .
بۆیە داواكارین لە جەماوەر سبەینێ لە بەردەركى سەرا خۆپیشاندانی هێمنانە بەردەوام بێت گۆرینى دەسەلات نابێت راوەستێت وە نەبینە دەسكەلاى دەستى حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان چونكە بەچاوى خۆتان بینیتان ئەوە جەماوەرى میسر وتونس بوون دەسەلاتیان روخان نەك حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان وە هەمولایەك ئەو راستیە دەزانێت .
هەروەها پێویستە جەماوەرى كوردستان ئەوەندە هوشیاربن كە ئەوە خۆیانن دەیانەوێت دەسەلاتى گەندەل و مافیا و دز لەناوبەرن وە لەو پێناوەدا راپەریون نەك لەپێناوى ململا نێى حیزبى و داگیركردنى بارەگاى حیزبى و پۆست و پلە وپایە .
بۆیە داواكارین لە ناومالەكانتان لە كوچەو كۆلانەكان لەسەر شەقامەكان لەهەرشوێنێك خۆپیشاندان دەكەن تكامان وایە ئارام ولەسەرخۆ بن بۆ ئەوەى بزانن چۆن مافەكانتان داوا دەكەن وەبیانوو مەدەن بەدەست دەسەلاتەوە بەو شێوەیە هێرشبكاتە سەرمان تا راى گشتى جیهان بجولێنین ئیتر بۆ پێشەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست