پەیامى گروپى راپەرین
Thursday, 17/02/2011, 12:00
جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان
دیارە ئێستا ئاگادارین كە بەرپرسان لە سلێمانى مال و مندالیان دوور خستۆتەوە و تەنانەت زۆربەى كەل و پەلى تایبەت و بە نرخەكانیان ناردوەتە دەرەوە .وە بە هەموو شێوەیەك فەرمانیان داوە بە هێزەكانیان دەست نەپارێزن وە فێلى ئەوەیان بە كار هێناوە كە لەبەر دەركى سەرا دوور بكەوەنەوە . لەدواى تێپەر بوونى ماوەیەك بەسەر خۆپیشاندانەكان بكەوەنە ئیستفزاز كردنى خۆپیشاندەران و بەو بیانوەوە دەستدرێژى توند بكەنە سەر خۆپیشاندانەنك .
بۆیە هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كەبەهەموو شێوەیەك رێز لە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بگیرێت وە سوكایەتى و بێَرێزیان بەرامبەر نەكرێت چونكە ئەوان پاسەوان وپشتیوانى ئێمەن .وەپێویستە سەروەریەكانى پێشمەرگە بهێنینەوە یادى لاوەكانى ئەمرۆ كە چۆن ئەوان لە شەوەزەنگى تاریكى وزولمدا ئەستێرەى گەشاوەى ئەم كوردستانە بوون نە ك پاسەوانى سەروەت وسامان و پۆست وپلە وپایەى سەرانى یەكێتى و پارتى بن. هەروەها داواكارین لە جەماوەرى راپەریو دان بەخۆتانا بگرن وە بەردەركى سەرا بەجێمەهێلن وچاوەروان بن تا دەسەلات مل بۆ داخوازیەكانمان بدات یان لەبەردەم راپەرین بە چۆك دادێت كە بیسەلمێنن ئیرادەى میللەت زیندوە .هەروەها بە هیچ شێوەیەك نەكەونە ژێر كاریگەرى هیچكەس و لایەنێك بە مەبەستى دەستبەردابونتان لە خۆپیشاندانەكان چونكە ئەوە تەنها و تەنها مافى جەماوەرە بریار بدات.
گروپى راپەرین
بەردەركى سەرا
17/2/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست