پەیامى گروپى راپەرین (مانگرتنى سەرتاسەرى)
Friday, 22/04/2011, 12:00
ئەى جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان .
بەرێزان ......مامۆستایان و خوێندكاران و كاسبكاران و دوكانداران وشۆفێران وپیشەوەران و فەرمانبەرانى كوردستان .پەیامى ئێمە بۆ ئێوە ئەوەیە كەبریارمان داوە((مانگرتنى سەرتاسەرى)) رابگەیەنین لە رۆژى شەمە23/4/2011 . ئەگەر قورسیشبێت چونكە قورسە بە كەسێك بلێیت خوێندن رابگرە یان بە كاسبكارێك و دوكاندارێك بلێیت بژێوى ژیانت رابگرە بەلام بە هەرنرخێك بێت رشتنى خوێنى مرۆڤێك بە ناهەق لە هەموو شتێك گەورەترو ترسناكترە .چونكە با دەسەلات شەرمەزاربكەین.
بۆیە داواتان لێدەكەین ئەگەر ناتانەوێت خوێنى كەس بریژرێت با وەك هەلوێست وەرگرتن بەرامبەر بەهێنانى ئەو هەموو هێزە بۆ ناوشارى سلێمانى كە لە رێگەى ئەو حیزبە دكتاتۆرانەوە هێنراون كە بەنیازن سلێمانى و تەواوى شارەكانى كوردستان لە خوێن هەلكێشن وبە زەبرى ئاگر وئاسن حوكمى كوردستان بكەن .دەبا وەك نارەزاییەك هیچ نەبێت ژیان و جموجول لەشارەكەدا رابگرین ئەگەر خۆمان بەدلسۆزى ئەم كوردستانە دەزانین و با تەواوى دنیا و راگەیاندنەكانى جیهان بەم تاوانە گەورویە بزانن كە ئەم دەسەلاتە خوێنرێژە چۆن پێشمەرگەو پۆلیسى داماو هەژارى هێناوەتە سەر ئەمشارە و دەیەوێت بەكوشتیان بدات چونكە دلنیایین كە خەلكى لەوە زیاتر سوكایەتى ئەم دەسەلاتە قبول ناكات چونكە ئەم میللەتە سەرى بۆ بەعس شۆر نەكرد چۆن بۆ ئەمانەى شۆر ئەكات .
بۆیە ئێمە وەك گروپى راپەرین لە سلێمانى رایدەگەیەنین بەدەنگ هاتنەوەتان بۆ پەیامەكەمان دلسۆزى و ئاشتى یە وە بادەسەلات بۆى دەركەوێت كە ئێمە وەك گروپى راپەرین بریارى خۆمان داوە كە ئەم دەسەلاتە رادەمالین سەركەوتنى نزیك بەرێِوەیە وئەمەش دوا پەیامى ئاشتیمان وە (جام پر بێت لێى دەرژێت)...ئیتر بۆ مانگرتنى سەرتاسەرى .
گروپى راپەرین
22/4/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست