کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونكردنەوەیەك لەسەر بابەتى توركمان و دزحوكمى خانەقین دەكات

Wednesday, 12/10/2011, 12:00



بەرێزان و خۆێنەرانى خۆشەویستى سایتى بەڕێزى (كورستان پۆست) ئاگاداردەكەمەوە كە لە بەروارى 27/9/2011 بابەتێك بەناوى (توركمان و دز حوكمى خانەقین دەكات) لە كوردستان پۆست دا بڵاو بوەتەوەو ناوى چەندین كەسو كەسایەتى و لایەنى بەڕێز هاتوەو هەندێكى تۆمەتباركراوە و باسكراوەو بەناوى منەوە (سەیوان عومەر) بڵاوكراوەتەوە, لێرەوە هەمولایەك ئاگاداردەكەمەوە ئەو بابەتە دوورونزیك پەیوەندى بەمنەوە نیەو من نەم نووسیوە, بۆ لێرەوە داواى لێبوردن لە خوینەران و ئەو كەسو لایەنەنانە دەكەم كە ناویان هاتووە لەو بابەتەدا, لێرەوە داواكارم لە سایتى بەڕێزى (كوردستان پۆست) ئەو بابەتە لە لینكى بابەتەكانى ترم دەربهێنن و لە ئەرشیفى مندا نەیهێڵنەوە چونكە من خاوەنى نیم.
لەگەڵ ڕێزو ئیحتراممدا(ڕۆژنامەنووس سەیوان عومەر)



تێبینی کوردستانپۆست
به‌ڕێز ئه‌و که‌سه‌ هه‌ر هه‌مان ناوی تۆی هه‌یه‌ و داوا له‌ نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌که‌ین که‌ ناوی سیانی خۆیمان بۆ بنێرێت یان به‌ناوێکی تره‌وه‌ بابه‌ته‌کانی بڵاوکاته‌وه‌ تا له‌گه‌ڵ کاک سه‌یوان عومه‌ردا بابه‌ته‌کانی تێکه‌ڵ به‌ ئه‌رشیفه‌که‌ی نه‌بێت.
ئێمه‌ ئه‌و بابه‌ته‌مان کرد به‌ ناوی سه‌یوانه‌وه‌ تا له‌گه‌ڵ ناوی کاک سه‌یوان عومه‌ر دا تیکه‌ڵ نه‌بێت . داوی لێبوردنیش له‌ کاک سه‌یوان عومه‌ر ده‌که‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە