فه‌رهاد پیربالی ده‌روون نه‌خۆش داوای پاره له مـه‌سعود بارزانی ده‌کات
Sunday, 23/08/2009, 12:00
ده‌مێک بوو کاکه‌ی دکتۆرپیرباڵی به‌رکوڵخۆر به ناوه‌که‌ی خۆی ده‌نازی وباڵه‌کانی وه‌ک فڕوجێکی له ئاو هه‌ڵکێشراو فش ده‌کرده‌وه‌و که‌سی به ڕۆشنبیر و لێزان نه‌ده‌زانی ته‌نها قه‌ڵه‌مفڕۆشێکی وه‌ک خۆی نه‌بێت ،هه‌ر وه‌ک بڵێیت قه‌ڵای خه‌یبه‌ری بۆ کورد گرتبێت،به‌ڵام له‌دوای ئاشکراکردنی سۆز‌و هه‌سته شاردراوه‌کانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی، ئیتر خۆی پێنه‌گیراو ته‌قیه‌وه‌و ده‌ستی به هاوارکردن کرد گوتی خه‌ڵکینه ده‌بێت بزانن من کێم و چیم ده‌وێت، به‌ڵای فه‌رهاد پیرباڵی کاسه‌لێسه‌وه وایه که گوایه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ساڵانی هه‌فتاوهه‌شتاکاندا له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌یانخوێند، هه‌ر هه‌مویان جاش و به‌عسی بوون هه‌موو نێردراوه‌ی به‌عس و خوێنمژه‌کان بوون ته‌نها ئه‌م زاته نه‌بێتک که به پاره‌ی مام پیرباڵ و دایک و خوشکه‌کانی توانی ئاڵای دکتۆرای شه‌رف و بلیمه‌تی کوردی به‌ده‌ست هێناوه‌وه کوردی به دونیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ناسیوه.ئه‌م زاته له‌وه ده‌چێت خۆی به شێت له‌قه‌ڵه‌م بدات به‌ڵام شێتێکی بلیمه‌ت وا بزانم زۆر له په‌ڕتوکه‌کانی فیکتۆر هیگۆ هه‌روه‌ها مه‌کسیم غورگیو دۆستویوڤیسکی خوێندۆته‌وه وه خۆی به نمونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌وان ده‌زانێت، وه ده‌یه‌وێت به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بیسه‌ڵمێنێت که ئه‌و له ناوکوردان له‌و هه‌ڤاڵانه که‌متر نیه که پاره‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر وه‌ده‌گرن وه‌ک نموونه‌ی میلله‌ت فڕۆش سه‌رۆ قادر و حه‌مه سه‌عید، من تێناگه‌م له‌و بینینه‌ی له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی کوردی سه‌ر به بارزانی باسی خۆی ده‌کرد ئه‌و که‌ناڵه‌ی که پاره‌که‌ی له فه‌قیروهه‌ژاران بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی قۆزراوه‌ته‌وه ، ده‌یه‌وێت بڵێت که فه‌رهاد پیرباڵی باڵشکاو زۆرگه‌وره‌تره له‌وه‌ی کتێبه‌کانی بسوتێندرێن وه‌ک چۆن کتابه‌کانی هه‌موی له بیر‌و بۆچونی که‌سایه‌تی خۆی بێت ئه‌و هه‌تا ئێستا نازانێت ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که خۆی به‌کاری هێناون هه‌ر که‌سێکی تر بیویستایه و هه‌وڵی بۆ بدایه بێگومان ده‌گه‌یشته وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجامێکی باشتریش ،هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌وکاره هه‌ستاوه ده‌توانین بڵێین که کارێکی باشی کردوه، به‌ڵام نه‌ک باو‌و فیز به‌سه‌ر لاو‌و گه‌نجانی کورد لێبدات وخۆی به زمان‌ناسی گه‌نجان له قه‌ڵه‌م بدات و به زۆری ده‌یه‌وێت بیسه‌ڵمێنێت که ئه‌و سه‌رکرده‌ی گه‌نجانه چونکه ئاڵای سه‌وزی به‌ربه‌ره‌ڵای لای سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه ،ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ له‌خشته‌بردنی لاوان چه‌ند گله‌ییه‌کیش له ده‌سه‌ڵاتدارنی مافیای کوردوستان و هه‌رێم و حکومه‌ته‌که‌ش بکات ئه‌وا بێگومان که‌س بۆی نیه سزای نادات، ئه‌م کاره‌ش وا دێته به‌رچاوی کورد که ده‌ڵین ئه‌م ماسته‌ش مویه‌کی تێدایه واته ئه‌گه‌ر خۆی یه‌کێک له پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بێت ناتوانێت به‌و شێوه‌یه گازنده بکات ، به‌ڵام ئه‌و زۆر دڵنیایه که هیچی لێناکرێت، ده‌نا بۆچی زۆر له ڕۆژنامه‌نوسه‌کان و ڕۆسنبیرانی تری کورد که شتێک ده‌ڵین یان شتیک ده‌نوسن دژ به دیکتاتۆریه‌تی کوردی تازه هه‌ڵکه‌وتو یه‌کسه‌ر سه‌رنوگم ده‌بن و به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ڕاکێش و تێرۆری ده‌که‌ن .ئه‌م دیداره‌ی دواییه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ به ئاشکرا بۆ ئه‌وه بوو که سۆزی خه‌لکی بۆ خۆی ڕابکێشێت له هه‌مانکاتدا به ناڕاسته‌وخۆ داوای پاره‌و یارمه‌تی و کۆمه‌ک و چڵکاوخواردنی سه‌رۆکه‌که‌ی خۆی ده‌کرد که قه‌ره‌بوی بکه‌نه‌وه له‌و زه‌ره‌رانه‌ی لیێ که‌وتوه به‌هۆی خۆهه‌ڵواسینه‌که‌ی به چمکی که‌واکه‌ی مه‌سعوده‌وه به‌ڵام پاداشته‌که‌ی ده‌بێت به ده‌هان جار زیاتر بێت چونکه ئه‌م زاته له‌سه‌ر سه‌رۆک و له‌سه‌ر لیستی پارتی وایلێقوماوه واته ده‌یه‌وێت به به‌ردێک دوو چۆله‌که بکوژێت و گۆڵێک له ده‌سه‌ڵاتداران و گۆڵێکیش له ڕۆشنبیرانی میلله‌ت بکات.
ده‌مه‌وێت به‌و به ناو نووسه‌ره بڵێم که ئه‌وڕۆ ڕۆژی هاتنه دی ئاوات و ئاره‌زوه خنکاوه‌کانی گه‌نجانه، سه‌ده‌ی پێشوو ئیدی به‌سه‌ر چوو و ناگه‌ڕێته‌وه، چاکتر وایه بۆ ئه‌م زاته ببێت به کادیرێکی حیزبی سه‌ر به یه‌کێک له دوو بنه‌ماڵه مافیاکه‌ی کوردوستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌میش هه‌ر وه‌ک کادره کوردوستانفڕۆشه‌کانی تر بڕێک پاره‌ی چڵکاوخۆری بۆ ببڕنه‌وه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست