کاتێک ساخته‌چیه‌ک ده‌بێته‌سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق

Saturday, 22/08/2009, 12:00


به‌هه‌موو مانای ڕه‌وتو‌ یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان که‌سێک که‌ڕه‌گه‌ز نامه‌ی وڵاتیکی تری پی ده‌بخشرێت ده‌بێت ئه‌و زاته‌ مل که‌چی بنه‌ما یاساییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش بیت، ئه‌وه‌ی‌ئاشکرایه‌ له‌وڵاتی سوێد نابێت هیچ که‌سیک ساخته‌له‌بواری بنه‌ماکانی یاسای ئه‌و وڵاته‌وه‌بکات و په‌ره‌گرافه‌یاساییه‌کان تێکبدات و بیانشێوینێت و له‌نێو ووڵاتانی سه‌ر به‌ دیموکراتی جیهانیدا ئه‌و بنه‌ما یاساییانه‌ ناشرین بکات و بۆ به‌رژه‌وندی تاکی خۆی بیانقۆزێته‌وه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به‌ئاشکرا پشتگیری له‌دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای نێو ده‌وڵه‌تی گرت و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کۆڵنه‌ده‌ری کوردوستانی ژێر خاک کردو هه‌ناسه‌کێشانی ئازادی له‌میلله‌تی کورد بڕی و هه‌ڵسوکه‌وت و ساخته‌کاریه‌کی ئاشکرای له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌زۆر سه‌پێندراوی کوردوستاندا به‌ئه‌نجام گه‌یاند و به‌چنگه‌پاره‌و پولێک مافه‌ڕه‌واکانی مرۆڤیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7/2009 دا زۆر به‌هه‌رزان فڕۆشت ،بۆیه‌داواکارین له‌و که‌سانه‌ی که له‌بواری یاساییدا ‌شاره‌زاییان هه‌یه‌به‌پێی بنه‌ما یاساییه‌کان له‌ سوێد بیسه‌ڵمێنن که‌فه‌ره‌ج خائینه‌و تاوانباره‌به‌رامبه‌ر به‌‌یاساو به‌گه‌ل، که‌فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به‌هیچ جۆرێک یاسای وڵاتی سوێدی به‌کار نرهێناوه‌و گوێڕایه‌ڵی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌ی نه‌کردوه‌و به‌عه‌دالات به‌رامبه‌ر نه‌ک به‌یه‌ک که‌س به‌ڵکو ڕوه‌و میلله‌تێک خیانه‌تی کردوه‌، به‌ڵام چ خیانه‌تێک ؟؟؟تاوانێک که‌پاشه‌ڕۆژی میلله‌تێکی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و بناماڵه‌مافیایه‌کخسته‌له‌رزۆک و پاشه‌ڕۆژێکی خه‌ته‌رناک که‌ته‌نها دیکتاتۆره‌کان سوودی لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌م زاته‌ده‌سه‌ڵاتی ته‌زویری خۆی به‌کاربردوه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مافیا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان. کاتێک که‌سێک ته‌زویر له‌هه‌ڵبژاردنه‌گشتیه‌کان بکات ده‌بێت سزای زۆر توندی به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت، ئه‌م زاته‌نه‌ک یاساکانی سوێدی پشتگوی خستوه‌به‌ڵکو بگره‌ ناوی وڵاتی سوێدیشی له‌نێو ووڵاتانی جیهاندا زراند و له‌که‌دار و پیسکرد، هه‌ر جه‌نده‌تاکو ئێساتش مالو منداڵه‌که‌ی ئه‌م تاوانباره‌ له‌سوید یارمه‌تی تایبه‌تی وه‌رده‌گرن تا ئێستا بۆی چۆته‌سه‌رو بانگهێشی دادگای سوێد نه‌کراوه‌. به‌کۆی هه‌موو چاوژیرانی ولاتانی جیهان که‌به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان کرد ، ئه‌م زاته‌یان به‌تاوانبار ناو بردو زۆر به‌ڕوون وئاشکرا خه‌ڵه‌کانی سه‌ر به‌ ساخته‌چی فه‌ره‌ج حه‌یدریان ئاشکرا کرد،جگه‌له‌وه‌ش‌بۆ هه‌موان ئاشکرایه‌‌که‌ئه‌و زاته‌هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی که‌له‌ووڵاتی سوێد وه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی خیانه‌تکاری کوردوستان کاری ده‌کرد و ببوه‌ پیاوی نا جه‌ناب و ملهوڕ و چایچی ماڵی بارزانی به‌ناو گه‌ها به‌رواری. ئه‌و تاوانباره‌ی تر توانی هه‌ندێک له‌و مشه‌خۆرانه‌ی که‌ببون به‌پیاوی خۆی بیانهێنێته‌وه‌ناو کوردوستان و زۆربه‌یان له‌ده‌ستگاکه‌ی خۆی به‌ئاشکرا یان به‌لیستی نا ئاشکرا پاره‌یان بۆ ببڕیوه‌ته‌وهو‌به‌ناوی جودا جوداوه‌وه‌ک به‌ناوی مسته‌شارو مدیر عامو زۆر جۆری تری کاری ساخته‌فه‌رمانبری، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ زه‌مینه‌خۆسکردنی دزییه‌کانی خۆی بوو که‌له‌وزاره‌تی وه‌رزش و لاوان به‌ئه‌نجامی گه‌یانون و له‌م دواییه‌دا هه‌ندێکی ئاشکرا کراون.
وه‌جارێکی تر ده‌پرسینه‌وه‌ به‌چ ڕه‌واو و مافێک ده‌بێت جاشێکی سه‌ر به‌پارتی و بارزانی بکرێته‌لێپرسراوی کۆیمسیۆنی باڵای هه‌‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسته‌ ئه‌و موه‌پیسسه‌ی تێدا نه‌بوایه‌ که‌له‌کاژێری کۆتاییه‌کانی ڕۆژی هه‌لبژاردن ئه‌م تاوانباره پلانه‌پیسه‌که‌ی پاراستنی جێبه‌جێ کرد و بوه‌هۆی له‌خشته‌بردنی‌میلله‌تی کورد، ده‌بێت په‌رله‌مه‌نتارانی نوێی سه‌ر به‌لیستی گۆڕان یه‌که‌مین کاریان ئه‌وه‌بێت که‌بتوانن فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به‌دادگا بگه‌یه‌نن و ڕیسوای بکه‌ن تا وه‌کو جارێکی تر که‌س بۆی نه‌بێت مرۆڤ و تاکی کوردی کۆڵنه‌ده‌ر له‌خشته‌ببات. دادگاییکردنی ئه‌و تاوانباره‌ی هه‌لبژاردن فه‌رج حه‌یده‌ری که‌به‌کرداره‌ناڕه‌واکه‌ی ‌حه‌یای هه‌مو فه‌یللیکانیشی برد ده‌بێته‌هۆی هێنانه‌وه‌ی متمانه‌بۆ گه‌لی کورد، جا هه‌ر بۆیه‌داواکارین له‌گشت فه‌یلیه‌کان حاشا له‌و تاکه‌ پیسه‌تاوانباره‌بکه‌ن وه‌بیکه‌ن به‌خزمه‌تکارو چڵکاوخۆری بنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانی و ته‌به‌ڕای خۆیان له‌و زاته‌تاوانباره‌ڕابگه‌یه‌نن،جا با بزانین فه‌رج حه‌یده‌ری ناموباره‌ک ج له‌و بڕه‌مڵێۆن دۆلاره‌ده‌کات که‌سه‌رۆکی ساخته‌چیه‌کان بارزانی پێی به‌خشیوه، جگه‌له‌وه‌ش داواکارین که‌دادگای سوێد بانگهێشی بکات و به‌سزای یاسایی بگه‌یه‌نێت و بۆ گه‌لی کوردیش ڕوون کرێته‌وه‌که‌فه‌ره‌ج ئایا به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن سه‌روه‌تو سامانی چه‌ند بوه‌و ئێستا چه‌ندی هه‌یه؟ ئایا فه‌ره‌ج کاتێک له‌سوێد ده‌ژیا چه‌ندی هه‌بوه‌؟ ئایا ئه‌م تاوانباره‌له‌زه‌رفی سێ ساڵدا بۆچی بوه‌به‌ملیۆنه‌ر؟‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە