نامەیەك لە زیندانیەكى تایوانەوە!!!!! بۆ ســەرانى كورد لە عێراق
Sunday, 18/10/2009, 12:00
ئامادهیکردووه.....................
ســڵاو
من كە ناوم (چین شــوى بیان) ە ســەرۆكى هەڵبژێردراوى تایوان بووم بۆ ماوەى 8 ســاڵ لە نێوان ســاڵانى 2000 تا 2008 وە ســەرۆكى پارتى دیموكراتى پێشــكەوتنخواز بووم وە بە هەڵبژاردنى میللەتەكەم خۆم و حیزبەكەم ئەو ماوەیە فەرمانڕەوایمان كرد واتە میللەت متمانەى پێ بەخشــین و خۆمان بە ســەربەرز و ســەرفراز دەزانى كە میللەتەكەمان هیوا و ئومێدەكانى بە من و حیزبەكەمدا هەڵواســیوە ئەوە جێگاى ئیفتخارى خۆم و حیزبەكەم بوو وە خۆم و حیزبەكەم زۆر ســەر ســەختانە لایەنگرى ســەربە خۆیى تایوان بووین لە ووڵاتى چین وە هیچ كاتێك ســەربەخۆیى ووڵاتەكەمان بە خەونى شــاعیران نەدەزانى و هەمیشە پێمان لە ســەرى دادەگرتەوە كە پێویســتە لە چین جیابین.
من میللەتى خۆمم خۆش ئەویســت و میللەتیش هەروا، كارمان دەســت پێ كرد بە هیواى دواڕۆژێكى گەش بۆ تایوان، بەڵام بە داخ و پەشــیمانیەوە من بە هەڵە لە میللەتەكەم تێگەیشــتم و وام دەزانى پێدانى ئەو هەموو متمانەیە بەمن واتاى دەســت واڵایى و دەســەڵاتێكى ڕەها و بێ لێپرســینەوەیە بۆ من، بۆیە لە ماوەى ئەو هەشــت ســاڵەدا شــەیتان زەللەى پێ كردم و ئەو هەموو متمانەیەى میللەتى پێ دۆڕاندم و دەســتم چووە پارە و ســامانى گشــتى ووڵاتەكەمەوە و توانیم بڕى (12.5) دوانزە و نیو ملیۆن دۆلار بۆ بەرژەوەندى خۆم لابدەم،كە پاش تەواو بوونى دەورانى ســەرۆكایەتیەكەم ئەو مەســەلەیە ورووژێنرا و بووم بە داوى یاســا و عەدالەتى پتەوى وڵاتەكەمەوە و قۆڵبەســت كرامە ناو دادگاوە و خۆم و هاوســەرەكەمیان بە ســزاى زیندانى هەتاهەتایى مەحكوم كرد و ئەمە ســەرەڕاى غەرامە كردنمان بە بڕى (15) پانزە ملیۆن دۆلاریش.
ئێســتا خۆم و هاوســەرەكەم كە زیندانى ئەبەدین و كوڕەكەم و هاوســەرەكەشى كە لەو گەندەڵیەوە گلابوون بە چەند ســاڵێ زیندان حوكم دراون، واتە خانەوادەیەكى تەواو ئێمە ســزاى تاوانەكەمان وەردەگرینەوە، بەڵام ئەمڕۆ خۆم بە ســەربەرز ئەزانم كە بێ هیچ پێچ و پەنا و خۆ شــاردنەوە و كەڵەك و كوڵەك و چاو بەســتەكێ لە میللەتەكەم ملم بۆ یاســا و عەدالەت شــۆڕ كرد و چوومە بەردەم شــمشــێرى دادوەریەوە، دیســان ئیفتیخارى ئەوەشــم هەیە كە منێكى گەندەڵ پیاوى باڵا دەســتى ووڵات و سـیســتەمێك بووم كە دەزگاى چاودێرى و دادوەرى و پۆلیسى ئاوا بەهێزى هەیە كە جیاوازى ناكەن لە نێوان هەژارێكى ســەر جادەكان و ســەرۆك كۆمارێك لە ڕووى پیادە كردن و جێبەجێ كردنى یاســاوە.
ئێســتا لە زینداندا زۆربەى كاتەكان خۆم بە خوێندنەوە و بەدواداچوونى هەواڵ و بارى میللەتان و ووڵاتانى دیكەوە ســەرقاڵ كردووە كە لە ناویاندا بابەتى ووڵاتى ئێوە (كوردســتان) زۆر ســەرنجى ڕاكێشــاوم و بۆتە خولیاو بیركردنەوەى هەمیشــەم كە وەك بۆم ڕوون بۆتەوە گەندەڵى لە ناو ســەران و بەرپرســان و كاربەدەســتانى خوارەوەى ووڵاتەكەتان نەك هەر دیاردەیەكى شــاراوە و تاكە كەســى بێت لێرە و لەوێ بەڵكوو بووە بە ســەرەتانێك و لە جەســتەو پەل و پۆى حكومەت و میللەتەكەتانى داوە و لە تاریكى و جەهل دا نغرۆى كردوون من ســەرەڕاى حاڵى خۆم بەزەییم بە حاڵى میللەتەكەتاندا دێتەوە بەدەســت ئێوەوە كە نە پێوەرێكتان هەیە نە بەربەســتێك لە بەردەمتاندا هەیە بە ئارەزووى خۆتان چۆنتان بوێت ســەروەت و ســامانى میللەتەكەتان ئەماشــنەوە و بە تاڵانى بۆ خۆتان و خانەوادەكانتانى ئەبەن كە ئێســتا من بۆم دەركەوتووە ئەوەى من بردوومە لە چاو ئەوەى ئێوەوە ناكاتە چا خواردنەوەیەكیش، وەك بیســتوومە ئێوە ژنهێنان یان شــوو كردنى كوڕ و كچێكتان هێندەى ئەوەى من بردوومە تیا خەرج ئەكرێت، وە مێزوو خوارنەوە و دەعوەت و شــەوە ســوورەكانتان مانگانە لەوە زیاترى تێ ئەچێت، وە كۆمپانیا و بازرگانى نەوت و زەوى و زار و بازاڕ و كارە قۆرخكراوەكانتان چەندان ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە و كەڵەكەتان كردووە لە حســابى كەســانى نزیك و ناســراوى خۆتان بەڵام لاى خەڵك نەناســراو تا كڵاو بكەنە ســەر میللەتەكەتان كە هیچتان نیە و دایمەش ئەكڕووزێنەوە ئەڵێن كە مردین مەگەر بەلەدێ مەســرەفى كفن و دفنمان بۆ بكات.
ئەى ئەوانەى خۆتان بەبەشــەر ئەزانن و خۆتان كردۆتە ســەركردە و فەرمانڕەوایانى میللەتى بێچارەى كورد من ئێســتا كە لە زینداندام مێژووى داماوى و نەهامەتیەكانى ئەو میللەتەم خوێندۆتەوە كە ســەردەمانێك خاك و ســەرزەمین و زێدیان خاپوور و تاڵان كراوە بە دەســتى دیكتاتۆرانى یەك لە دواى یەكى تیاچوو، ئەوەى من چاوەڕوان ئەكەم كە ئێســتا ئەو میللەتە ئەبێت فەرمانڕەوا و ســەرۆكى واى هەبێت كە بارى ژیانى ئەو میللەتە چاك بكاتەوە و شــەو و ڕۆژ لە یەك بدات بۆ خزمەت كردن و ســاڕێژ كردنەوى برینەكانیان وە ووڵاتیان بۆ بنیات بنێ و ئاوەدانى بكاتەوە كە دوبەى و تایوانەكەى ئێمەش بەغیلى پێ ببەن بە تایبەتى كە ئێســتا ئەزانم ســاڵانە بودجەیەكى قەبە تەرخان ئەكرێت بۆ هەرێمەكەتان لە حكومەتى ناوەندیەوە كەچى ئەوەى ئەیزانین و پێمان ئەگات لە زانیارى و هەواڵ پێمان دەڵێت میللەتەكەتان لە گرانیەكى بێهاوتا لە هەموو جیهاندا ژیان بەســەر ئەبەن وە ئەو شــێوازە گرانیە كە بەرپاتان كردووە وە بە دەســتى ئەنقەســت بە ســەرمیللەتەكەتاندا ســەپاندووە بڕشــتى لە خەڵك بڕیوە و خانەوادەیەك ئەگەر هەموویان 24 سـەعات كار بكەن ناتوانن بە تەواوى ڕەمەقى ژیانیان دابین بكەن،وە ژیانى ئایندەى زۆرینەى میللەتەكەتان هیچ گەرەنتیەكى بەردەوام بوونى نیە، چونكە وەك دەڵێن بازرگانى و هێنانى كاڵا ســەرەكیەكانى ژیان هەر لە دەرزیەكى ســنجاقەوە تا فڕۆكە و فڕۆكەخانەكەشــى هەمووى قۆرخكراوى ئێوەى سەران و كەســووكارەكانتانە وە دەســتى ڕەشــى ئێوە تەنانەت چۆتە ناو نرخى ســەموون و كولێرەى میللەتەوە، ئەمە ســەرەڕاى ئەوەى وەكوو بیســتوومە كار و چالاكى خەڵكیش كە بۆ ژیانى خۆیان پێ ى هەڵئەســتن هەر لە ژێر دەســتى ئێوە و خانەوادە و كەس و كارەكانتاندایە و ئێوە بڕیار ئەدەن كێ دەبێ بژى و كار بكات و كێش بۆى نیە كار و كاســبى هەبێت و ژیانى تار و مار ئەكەن كە بێگومان زۆربەى میللەتتان وا لێكردووە، وەكوو بۆم دەركەوتووە بۆ میللەت نانە ڕەقەیەك فڕێ ئەدەن و بۆ كەســانى كلكە لەقكەر و فرســەت تەڵەبیش كە بە دەورتاندا دێن و بە درۆ بە شــان و باڵتاندا هەڵئەدەن درێغى ناكەن لە پێدانى چەندین زەوى و ڤێلا و ســەیارە و دەفتەرە دۆلار و مەنســەبى حكومى و حیزبى وە مانەوەى خۆتان گرێداوە بەو جۆرە كەســانەوە، ئەى ســەرانى كورد ئەوە كەى ســیســتەمە ئێوە لە ســەرى ئەڕۆن بڕوا بكەن هیچ پێناســە و تەعریفێك بۆ ئەو شــێوازە حوكمڕانیەى ئێوە لە ســەر زەمیندا بوونى نیە چونكە لە هیچ شــوێنێكى دیكەدا نەهاتۆتە ســەر كار تا ناو و تەعریفێكى بۆ بكرێت، بەڵام ئەتوانرێت بە ســیســتەمى (هەمەجیەت) ناو ببرێت كە هیچ پێودانگ و كێشــانە و تەرازوویەكى نیە و مرۆڤ تیایدا بە ســەرگەردانى ئەخولێتەوە، بۆیە پێم ســەیرە ئەبیســتم ســەرەڕاى ڕزگاركردنتان لە لایەن ووڵاتانى زلهێزى جیهانەوە و فەراهەم كردنى بودجەى گەورەش بۆتان كەچى تاكەكانى كۆمەڵگاكەتان بە لێشــا و ســەرى خۆیان هەڵئەگرن و خاك و ســەرزەمینى خۆیان بە جێ دەهێڵن و هەموو مەترســیەك قبووڵ دەكەن بۆ ئەوى تەنها لە بن دەســتى نەهامەتى ئێوە قوتار بن و ڕوو دەكەنە ووڵاتانى هەندەران، بە ڕاســتى ئەمە كارەســاتە كە بە سـەر میللەتێكدا دێت كە خۆى دەیان و ســەدان ســاڵە هەر لە نەگبەتى و كارەســاتدا ژیاوە و كەچى ئێســتا بەهۆى ئێوەى خۆپەرســت و چاوچنۆكەوە هەموو هەلە زێڕینەكانى ســەردەم لە دەســت ئەدەنەوە و خۆشــتان و میللەتەكەشــتان نازانن ئایندە و پاشــەڕۆژتان بە چى ئەگات چونكە ســەرقاڵن بە ســامان كەڵەكە كردن و هەڵلوشــینى بودجەى میللەتەوە و تەنها خەمى خۆتان و كوڕ و كچ و خانەوادەكانى خۆتانە كە پێدەچێ فاڵچى یەكان ڕەمڵیان بۆ گرتبنەوە وپێیان ووتبن كە هەڵپە بكەن وســامان و پارە كۆبكەنەوە و لە بانكەكانى دەرەوە كەڵەكەى بكەن چونكە هێندەى نەماوە خاك و ســـەرزەمینەكەتان بە ڕووداوێكى جیۆلۆجى و ســروشــتى نغرۆ ببێت بۆیە تەنها ئێوە خۆتان ئامادە ئەكەن كە بە ئامۆژگارى ئەو فاڵچیانە پێش كارەســاتەكە بۆ دوورگەو ســەرزەمینە نامۆكان كە بۆخۆتان كڕیوە و حازرتان كردووە فڕكەى لێ بكەن و میللەتیش نغرۆ ئەبێ بە جەهەننەم گرنگ ئەوەیە خۆتان دەرباز بن، دەنا چ مرۆڤێك ئاوا لە میللەت و ژیانى خەڵكەكەى خۆى دەكات و ئاوا ووڵات وێران و تاڵان دەكات ، ئەوەى من بزانم لە ســەركردە و ســەرۆكانى میللەتان و ووڵاتان ســیاســەت و ســراتیژى دائەڕێژن كە دۆلارێك یان دینارێكى ووڵاتەكەیان بۆ میللەتەكانیان بكەن بە دووان و نانێكى خۆیان لە گەڵ میللەتدا بەش ئەكەن وە ناســرەون تا ئاســوودەیى و ســەرفرازیان بۆ بەدى ئەهێنن، كەچى نازانم ئێوە ئەبێ چ توخمێك بن وە بڕوا ناكەم لە ڕەگەزى مرۆڤ بن بەڵكو ئەوەى ئێوە ئەنجامى ئەدەن كارى دێو و درنجە.
ســەرەڕاى ئەوەى بۆم دەركەوتووە خاك و ســەرزەمینەكەتان پڕە لە نەوت و كانزا و زەوى كشــت وكاڵى و ئاو كەچى واتان لێهاتووە توور و بیبەر و ســەوزەجاتە ســەرەتاییەكانیش لە ووڵاتانى هاوســێ و دوورە دەسـتەوە هاوردە ئەكەن ئەى باشــە ئەوانیش هەروەك ئێوە نین بۆچى ئەوان ئەتوانن هەموو شــتێ بەرهەم بهێنن بەڵام ئێوە توورى قوراویشــتان نەماوە، ئەوە پیشــەســازى هەرباســى مەكەن واتان لەو میللەتە كردووە ناتوانن كارگەیەك بۆ بەرهەم هێنانى سۆندە و مەســینە بنیات بنێن، هەناردەتان بۆ دەرەوە بێجگەلە نەوت هەر ســفرە نەوتەكەشتان ژێر بە ژێرى و دوور لە ڕاگەیاندن داوەتە چەند كۆمپانیایەكى بیانى نەناســرا و لە جیهاندا تا بە دزیەوە بۆتان بفرۆشــێت و پارەكەى بخاتە ســەر حســابە نهێنیە بانكیەكانتان لە ووڵاتانى دەرەوە وە كۆمپانیاكانیش خۆیان ڕێژەى نزیكەى نیوا و نیو بۆ خۆیان گل ئەدەنەوە كە ئەمەش ســەوداســەرێكى گوماناویە چونكە ئەو كۆمپانیایانە لە ووڵاتێدا كە زۆر بە زەحمەتیش نەوتیان بۆ بدۆزرێتەوە و بە تێچوونێكى زۆریش هیچ كات نیو هێندەى ئەو ڕێژەیە دەســتكەوتیان نادەنێ، بەڵام نەوتەكەى ئێوە چونكە بۆ تاڵانیە وە دەســتكەوتەكەى هەمووى بۆ خۆتان و خانەوادەكانتانە ئەوا گرنگ نیە بە چ نرخ و بەهایەك هەڕاجى بكەن.
چین شــوى بیان
ســەرۆكى زیندان كراوى تایوان
ماویەتى، پاشــماوەكەى لە بەشــێكى دیكەدا بڵاو دەكەینەوە
ســەرفراز
ســلێمانى
18/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست