دەبێ کەى بێت..............!!!!!
Tuesday, 30/03/2010, 12:00
ئەى مرۆڤى کوردى داما و بۆیە دەڵێم داماو چونکە بە ڕاســتى ئێمە داماوین ســەر بە هەر چین و توێژێکى ئەم کۆمەڵگایە بین ژیانمان هەروا بە هەوانتە ئەگوزەرێت و خەتاى خۆشــمان نیە چونکە شــوانێکى ڕاســتەقینەمان نیە ســەرپەرشــتیمان بکات بەڵکو ئەوانەى خۆیان لێکردووین بە شــوان هەر گورگن و لە پێسـتى مرۆڤدان، هەر تاکێکمان ئەگەر ســەر بە دەوڵەمەندەکان بین ئەوا ســەروەت و ســـامانمان هەر بۆ گەدە و ســەیارە لێخووڕین و قومار و لە خۆبایى بوون و ســەیر و ســەفاى بێ ســەمەرە، چونکە دەوڵەمەندى میللەتانى دیکە نە هێندە چڵێس و وورگ دڕاون نە ســەیر و ســەفاکانیشــیان بێ بە هرە و حیکمەتە، ئەوان کە ســەفەر یش ئەکەن مەرج نیە وەک ئێمە تەنها بۆ چڵێســى و ڕابواردن بێت ئەگەر ئەوەشــیان هەبێت بەشــى دەســکەوتى دنیا ناســین و زانیارى وەرگرتن و کەشــفى شــوێنانى تیا ئەهێڵنەوە تا بەرنامەکانى خۆیان لە ســەر ئەو زانیاریانە ڕێک بخەن کە لە گەشــتەکانیاندا کۆیان کردۆتەوە دەربارەى میللەتان و گوزەران و خاکى ئەو شــوێنانەى بۆی چوون، چونکە ئەوان زۆربەیان خاوەن زانســتى ڕاســتەقینە و پیشــە و ســەنعەت و تەکنۆلۆژیاى ســەردەمن ، بەڵام دەوڵەمەندى ئێمە هەڵبەتە ئەوانەى کە لە دنیا بینیەکى ڕاســتەقینە و بە شــەرعى ســامانیان بەدەســت نەهێناوە کە زۆربەیان لەمڕۆى میللەتەکەماندا لەو جۆرەن ئەگەر هەموو ژیانى لە گەشــت و ســەفادا بەرێتە ســەر بەڵام کاتێک دێتەوە ناومان هەر هەمان ئەو مرۆڤە دواکەوتووەى پێشــووە و نەچۆتە قۆناغێکى نوێترەوە و گۆڕابێت، وە پارەو ســـامانى هەروا لە چڵێســیەکانیدا بە هەدەر داوە و هیچ خشــتێکى نوێ ناخاتە ســەر بنیادى وێرانەمان . خۆ ئەگەر لە چینى مام ناوەند و هەژاریش بین ئەوا هەر ڕاکە ڕاکەمانە بۆ نانە ســکى و پینە کردنەوەى دەلاقەکانى ژیانمان ئەگەر مام ناوەندەکانیشــمان مشــتێکى کەم پول و پارەیان هەبێت ئەوا هەر زوو بەربادى ئەکات و پەلەى دامرکاندنەوەى چڵێســیەکانێتى ،ئەوە هەژارى داماویش کە چینێکى بەرچاون پلیشـاوەى ڕۆژگارن و ئاخر لە چ ڕوویەکەوە پێشــبکەوێ و بگۆڕێت کاتێ بۆ ســکى پووش لە لاى حەڵوایە و لە بێ بەرگیدا مەیلى هەتاو ئەکات، ئێمە چەقمان بەســتووە لەم جۆرە ژیانەدا، کاتێ بە شــوانەکانمان دەڵێین ئەرێ بڕواننە مرۆڤى گەلانى دیکە کە هێندەى نیوەى ئێمە خاوەنى ســەروەت و ســامان و بودجە نین کەچى شــێوازى ژیانیان بە 180 پلە لە ئێمەوە دوورە و ئەوان هەروا ژیان لە تاریکى و بۆشــاییدا بە ســەرنابەن کەچى شــوانەکانمان چاومان لێ زەق ئەکەنەوە و دەسـتمان لێ ئەوەشــێنن . هەڵپەى میللەتان بۆ عیلم و ســەنعەت و کێبڕکێ ى تەکنۆلۆژیە، بۆ گەیشــتنە بە هەموو جەمســەرە دوورەکانى جیهان و بگرە قووڵاییەکانى گەردوونیش، ئەوانیش هەر ژیان ئەگوزەرێنن ژیانیشـتیان پێ خۆشــە ڕابواردن و ســەیر و ســەفاشـیان هەیە بەڵام لە ســەروو هەموو شــتێکەوە نیە بۆیان بەڵکوو ســەیر و ســەفاو گەشــتەکانیان هەم زیارەتە و هەم تیجارەت ، ئاخر ئەى مرۆڤى کوردى داما و قەت لە خۆتان پرســیوە کە بۆچى زۆر هونەر و پیشــە و فەنتازى ئەمڕۆ لە ناو میللەتانى دیکەدا دەیان و ســەدان ســاڵە هەیە و لە لایان لە شــۆربا هەڵقوڕاندن ئاســانترە بەڵام لە لاى ئێمە نامۆن، ئاخر ناپرســن کێ ئێمەى والێکردووە ، خۆ خوداوەند وەک ئەوان هەموو ئەندامێکى لەشــى پێ بەخشــیوین هەر لە مێشــک و چاو و گوێ و دەســت و قاچى بە توانا، دە بپرســـن بۆچى ئەو بەهرانەمان لەکار کەوتوون، دە کەمێک چاو هەڵبێنن و دەوڵەمەندەکانمان با چى دى ســەروەت و ســامانى لووش درا و ئاســان لە بەردەســتا کەڵەکە نەکەن و ڕێگاى دەوڵەمەند بوونى ڕاســتەقینە بگرنە بەر و هەر کەســێکیش لە ئەنجامى هەوڵ و کۆشــش و زرنگى و پیشــە و کارى ســوودمەند و عیلم و ســەنعەتدا دەوڵەمەند بوو یاخاوا عافێتى بێت بەڵام بپرســن خۆ دەوڵەمەندەکانى ئەمڕۆى ئێمە زۆرینەیان بە دوورن لە پیشــە و کارامەیی و عیلم و ســەنعەت و تەنانەت بازرگانى پاک و بێگەرد ئەوە بازاڕەکانمانە کە هەمووى پڕە لە گەندە بەرهەمى شــوێنانى دیکە و لە نەخۆشــى و ســەرەتان چى دیکەى بەدیارى بۆ نەهێناوین، دە بپرســن تاکەى چینەکانى ژێرەوەى میللەت هەروا لە چەقبەســتووییدا تەنها بۆ پینە و پەڕۆى ژیانیان ســەرگەردان بن و چاویان بە ڕوى جیهان و مرۆڤایەتیدا نەکرێتەوە، ئەى ناپرســن کام تاکێکى میللەتى ئێمەیە فڕۆکەوانێکى بەهرەمەندە و چەند جار بە بەر چاومانەوە نمایشــى لە ئاســماندا بۆ کردووین، ئەى کوا کوردێکى خۆ هەڵدەر بە پەڕشــووت ، کوا نمایشــکەرێکى فڕیو بە ســوارى (کۆلارە) واتە فڕۆکەى (شــراعى)، کام کەســێکمان بوو بە کابتنى کەشــتیەک ئەگەر لە دەرەوەى ووڵاتیش بێت خۆ ســەدان هەزارانمان لە هەندەرانن، بۆ لە کوردا هەر لە ناو کوردســتان خۆیەوە زانایەک هەڵناکەوێ و دۆزینەوەیەک پێشــکەش بە جیهان بکات و ناو ناوبانگمان بدات بە گوێ ى میللەتاندا ، بۆ ئێمە وەرزشــەوانى خلیســکێنەى ســەر بەفرمان نیە، یان وەرزشــەوانێک وەک ئەوانەى بە شــاخێکى دیواریدا هەڵئەزنێن بە زنجیر و گوریس و قولاپ، خۆ لە شــاخمان کەم نیە، بۆ جادووگەرێکى (ســاحر) بەهرەمەندمان تیا نیە، بۆ دوکتۆرەکانمان هەر تەنها لە ناو چوار دیوارێکدا دائەنیشــن و نەخۆش هەر ئەوەندەى بۆ پارەکەى ئەبینن و کەســیان نابینى بە کەل و پەل و کەرەسـتەى پزیشــکیەوە بڕۆن بۆ ماڵى نەخۆش و بە دڵســۆزى چارەســەرى بکەن بۆ ئەبێ غرور وایان لێ بکات نەخۆشــى پەککەوتە و نیوە مردوو بە چەند قاتێکدا بە کۆڵ ببەن بۆى و پاش وەرگرتنى پارە ئینجا تەماشــاى بکات، لە کاتێکدا لە کەلتوورى میللەتاندا دوکتۆر بە شــێک لە نەخۆشــەکانى لە ماڵەکانى خۆیاندا تیمار و چارەســەر ئەکات، بۆ بەڵێندەرێک یان کۆمپانیایەکى بیناسـازى ئێمە ئەگەر بە ڕاســتى هەمانبێت لە ووڵاتێکى دیکە پڕۆژەیەک ئەنجام نادات و لە هیچ شــوێنێکى دەرەوە بازاڕیان نیە، ئەى تاکى کوردى داماو ئەم پەندە کە هەمیشــە ئەڵقەیە و لە گوێتایە بەڵام گوێ ى لێناگرى و پەیڕەوى ناکەى (دۆســت ئەو کەســەیە کە ئەتگریەنێ و دوژمنیش ئەو کەســەیە پێت پێ ئەکەنێ)، بۆیە من ئێســتا ئەتگریەنم تا بپرســى ئەم هەموو بۆ؟ یە چى یە، تا منیش پێت بڵێم ئەوە هەمووى لە نورى ناوچاوانى شــوانە گورگەکانمانەوەیە ئەگینا ئێمەش هیچمان کەمتر نیە لە تاکى میللەتانى دیکە تەنها ئەوە نەبێت شــوانە گورگەکانمان هەموو بەهرە و تواناکانیان لە کار خسـتووین و چاو و گوێ و مێشــک و گشــت لاشــەمانیان فەلەج کردووە بەوەى کە چینێکمان کە خۆیان لەو چینەن بە دواى هەڵپەى قەبە کردن و کەڵەکە کردنى ســەروەت و ســامانى ئاســان و ناشــەرعى و بێ پایە و ئەســاس کەوتوون و باقى توێژەکانى دیکەشــمانیان هەڵوەداى پینە و پەڕۆى کەلەبەرەکانى ژیان و نانە ســکى کردووە ئیتر چۆن ئەپەڕژێینە ســەر ئەو هەموو چالاکى و هونەرانەى میللەتانى دیکە کە ئەوان دەیان و ســـەدان ســاڵە لایان وەک ئاو خواردنەوەیە و لاى ئێمەش هێشــتا هەر بە فلیم ئەیبینین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست