با هەڵە دووبارەكانى ئەمەریكا لە عێراقدا بە گوێى (جۆ بایدن) دا بدرێت لەم هاتنەى دوواییدا بۆ كوردســتان
Thursday, 17/09/2009, 12:00
هەروەك دەزانین (جۆ بایدن) جێگرى ســەرۆكى ئەمەریكا ئێســتا لە ســەردانێكدایە بۆ عێراق، هەروەك ڕاگەیەندراوە لە گەڵ ســەركردەكانى عێراقدا كۆ دەبێتەوە بۆ تاو و توێ كردنى بارى عێراق و ئایندەكەى، كە بێگومان بەرنامەى ســەردانەكەى كوردســتانیش ئەگرێتەوە و لە گەڵ ســەران و بەرپرســانیشى گفت و گۆ ئەكات.
بۆیە لەم فرســەتەدا پێویســتە لیســتە ئۆپۆزیســیۆنەكانى كوردســتان هەوڵ بدەن لە ئاســتى ســەركردەكانیاندا بە تایبەتى و ڕووبەڕوو دانیشــتنى لە گەڵدا بكەن و بۆى ڕوون بكەنەوە كە كوردســتان هەر نەچۆتە ســەر ســكەى دیموكراســى و ئایندەكەشــى بە هۆى دوو حیزبى پاوانخوازى كوردســتانەوە لە مەترســیدایە، پێویسـتە بەو بەرپرســە باڵایەى ئەمەریكا بووترێت كە ئەمەریكا دیســانەوە هەڵەكانى ڕابووردووى ســەردەمى ســەدامى دیكتاتۆر لە عێراقدا دووبارە دەكاتەوە كاتێك بەرپرســە باڵاكانیان وەك (ڕامســفیلد) و ســیناتۆرەكانیان ئەهاتن بۆ عێراق و دەســتیان ئەخســتە دەســتى ســەدامەوە و پشــتیوانیان لێ ئەكرد وە هیچ كاتێك ڕوویان بەرەو میللەتانى بێچارەى عێراق وەرنەئەچەرخاند، تا ئەو هەموو كارەســات و مالأَ وێرانیە بەســەر هەموو عێراق و ناوچەكەدا هات بە دەســتى ئەو دیكتاتۆرە كە گڕى دیكتاتۆریەت و نەفامیەكەى خودى ئەمەریكاشــى گیرۆدە كرد لە ناوچەكە و جیهانیشــدا وە ئەم بارەى لێ كەوتەوە كە تا ئێســتاش خودى ئەمەریكا ڕاســتەو خۆ گرفتارە بە دەســت كێشــە بە جێماوەكانى ئەو دەســەڵاتە نەگریــســەوە.
تكایە ئەو لیســتانەى خۆتان بە ئۆپۆزیســیۆن ئەزانن هیچكە خۆتان لە ســەحنەى ســیاســەتى ئەمەریكا دوورە پەرێز مەگرن و داوا بكەن ئەو بەرپرســە باڵایەى ئەمەریكا بێت و لەگەڵ ســەران و بەرپرســانى ئۆپۆزیســیۆنیشــدا دانیشــێ و ڕاســتى بارى ئێســتاى كوردســتانى بۆ ڕوون بكەنەوە هەر لە دیكتاتۆریەت و فاشــیەتى دوحیزبى بنەماڵەیى كوردســتان و بەكار هێنانى فشـتار و هێز و تۆقاندن و بزر كردن و نان بڕین و بێكار كردنى میللەت و ســەدان و هەزاران تاوانى دیكەى نامرۆڤانەیان بەرامبەر تاكەكانى ئەم میللەتە كە لە قامووســى دیموكراســیدا شــتى وەها نیە، بەو بەرپرســە باڵایەى ئەمەریكا ڕابگەیەنن كە میللەتى چەوســاوەى ئەمڕۆى كوردســتان لەم بەشــەدا ســەرمایەو هێزى دواڕۆژى ئەم ووڵاتەن و پێویســتە ئەمەریكا ئاوڕى جدى یان لێ بداتەوە ڕوو بكاتە ئۆپۆزیســۆنە هەڵبژێردراوەكەیان و دوا ڕۆژى دۆســتایەتى لە ئێســتاوە لە گەڵ ئەم میللەتەدا بنیات بنێ نەك هەر بەرپرســەكانیان وەكوو جاران بێن و دەســت بخەنەوە ناو دەســتى دیكتاتۆر و نان و ســامان بڕەكانى میللەت كە هیچى لێ ســەوز نابێت بۆ ئایندە جگە لە دروســت كرنى ڕق و بێزارى لە ســیاســەتەكانى ئەمەریكاو دیســانەوە قوڕمیش كردنەوەى دیكتاتۆریەت و فاشــیەت كە ســەرەنجامەكانى هەروەكوو پەشــیمانى بوو بۆیان كە ســەدامیان بەو جۆرە خەڵق كرد و بۆ خۆشــیان بووە مایەى ســەر ئێشــە و زیانى گەورە، دە تكایە ئەى ئۆپۆزیســیۆنى هەڵبژێردراوى كوردســتان چى دى كەمتەرخەمى مەكەن و بەهەر ڕێگایەك بێت لە گەلأ (جۆ بایدن) دانیشــتن بكەن و پێ ى ڕابگەیەنن كە بۆ یەكەمجارە لە كوردســتاندا ئۆپۆزیســیۆن لە دایك بووە بەڵام بە هەموو ڕێگایەكى قێزەون لە لایەن دوو حیزبى پاوانخوازى بنەماڵەیى كوردســتانەوە دژایەتى ئەكرێت و دیموكراســى لاى ئەوان تەنها ئەوەیە ئەشــەدوبیلایان بۆ بكرێت و كەس پێیان نەڵێت بەرى چاوتان كلى پێوەیە دەنا دایئەپڵۆســن و ڕاوەدووى ئەنێن ولە زیندانەكانیاندا گۆڕى گوم ئەكەن، وە بێزارى خۆتان دەربڕن لەوەى كە بەم كارەى بەرپرســە ئەمەریكیەكان هەڵەكانى پێشــووى ئەمەریكا لە عێراقدا دووبارە ئەبێتەوە كە ئەویش دەســتدانە بە پشــتى دیكتاۆرەكاندا كە ئەوانیش هیچ لەو كارە ناخوێننەوە جگەلە لە خۆبایى بوون و دەســتخســـتنە بینەقاقاى میللەتەوە، تكایە لە ڕێگاى (جۆ بایدن) ەوە پەیامێكى توند بدەن بە ئەمەریكا كە تەنها هاتنیان بۆ ئەم ووڵاتە و تەوقە كردنیان و هەندێك ووتووێژیان لەگەڵ ســـەرانى دووحیزبى بنەماڵەیى كوردســتاندا هیچ كاتێك خزمەتى بەرژەوەندى ئەمەریكا لە ناوچەكەدا ناكات و هیچ كاتێكیش ئەمەریكا بە بوونى ئەو دوو حیزبە فاشــیەى كوردســتان دیموكراســیەت لە كوردســتاندا نابینێت بەڵكوو پێویســتە بەرپرســانى ئەمەریكا كاتێك دێنە عێراق و كوردســتان یەكســـەر بە دواى خەڵكە ســـتـەمدیدەكەیا بگەڕێن و تەوقە لە گەلأَ نوێنەر و ئۆپۆزیســیۆنەكەیاندا بكەن تا كارەســاتەكانى ڕابووردوو بە ســەر ئەم میللەتەدا دووبارە نەبێتەوە كە بێشك ئەمەریكا خۆشــى پێوەى گرفتار دەبێتەوە لە ئایندەدا، بە ئەمەریكا بڵێن بوونى ئەو هەموو تیرۆریســتە لەم ووڵاتەدا بێگومان پاشــماوەى دیكتاتۆریەتى ڕابووردووە كە بێگومان دیكتاتۆرەكانى ئێمەش ئەگەر لە ئێســتاوە جڵەویان نەگیرێت بۆ ئایندە ســوپایەكى گەورە لە تیرۆریســتیان دەبێت كە لە ئایندەدا بەردەبنە گیانى ئەم میللەتە و ئەمەریكا خۆشــى.
16/9/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست