كۆمەڵێ گەنجانى خاوەن بەهرە ئاوا دەڵێن!!!!! ئێمە حكومەتمان هەبێ یان نەبێ هەر یەكێكە
Friday, 13/11/2009, 12:00
گرووپێك گەنجى بە توانا لە ناو نیشــتمانى خۆیاندا لە ناو ئەو هەموو فەرامۆشــى و قۆرخكاریەدا كە حكوومەتە خاوەن تەنها هونەرى گەندەڵیەكەمان فەزایەكى بێدادى و ســەختى ژیانى بۆ هاووڵاتى كورد بەدیهێناوە، ئەو گرووپە ســاڵانێكە بە هەوڵ و كۆشــشــى بێ وچان ئاســتێكى بەرزیان لە بوارى زانســتى (IT) و ئینفۆرماتكى ســەردەم بەدەســتهێناوە و داهێنەرى چەندین بەرنامە و تەكنیكى پێشــكەوتوون كە شــان لە شــانى هاوشــێوەى ئەو كارانە ئەدات كە لە ووڵاتانى پێشــكەوتوودا بەرهەمدەهێنرێن و بەكاردەهێنرێن، بەڵام ئەم گرووپە لاوە داخى گرانیان نەبوونى حكوومەت و موئەســەســاتێكى ڕاســتەقینەى كوردە كە ئاوڕێكیان لێبداتەوە و بە دوور لە چاوچنۆكى و ســوودپەرســتى بەرپرســان و قۆرخكارى كەسـو كاریان ڕۆژێك بێت و ئاوڕ لە كەســانێكى وەك ئەوانە بدەنەوە بۆ بەرزى ناوى كورد و ســەرخســتنى نیشــتمانەكەیان بەڵام ســەد مەخا بن كە ناو و ناوبانگى كورد و بەرزى ووڵات بۆ حكومەت و بەرپرســانى ئەم ســەرزەمینە قۆرخكارى و چەپكە دۆلارێكى دزراوى میللەت ناهێنێت و تا بۆیان بكرێت دوژمنى كەســانى خاوەن بیرۆكەى زانســت و هونەر ئەكەن، چونكە ئەوانە لە ســەركردەكانمانەوە وانەى بەغالەت و حەســادەتیان فێر كراوە كە نابێت بهێڵیت كەس پێشــكەوێت و بە تواناتر بێت.
هەروەكوو دەزانن لەم چەند ڕۆژەدا لە ســلێمانى پێشــانگایەكى بازرگانى كراوەتەوە، كە بە حســاب جێگاى نمایش كردنى بەرهەم و تەكنۆلۆژى كۆمپانیا و ووڵاتانى جۆرا و جۆرە لە ســەرانســەرى جیهانەوە و ناویشى نراوە پێشــانگاى نێو دەوڵەتى بەڵام ئەوەى تێبینیمان كرد هەروەك ســاڵانى پێشــووتر لە كۆمپانیاى توركى و ئێرانى و عەرەبى چى دیكەى واى تیانەبوو وە كۆمپانیاكانى ئەو ووڵاتانە بە ڕێژەى 95% ى هەموو بەشــداربوان دەبوون ئیتر نازانم نێو دەوڵەتیەكەى لە چیدایە، ئەوانیش هەر ئەو كۆمپانیانەن كە ســاڵانێكە هەموو بازاڕ و پڕۆژەكانى ئەم ووڵاتەیان لە لایەن بەرپرســانى گەندەڵى ئەم ووڵاتەوە بۆ قۆرخ كراوە.
ئەوەى ســەرنجڕاكێش و جێ ى پرســیارە لە ناو خۆى ووڵاتدا هیچ كۆمپانیا و داهێنانێكى ئەوتۆى ئەم میللەتەیان بەشــدار نەكردووە تا ئەو ووڵاتانەش بزانن ئێمەش خاوەن مرۆڤى كارامە و توانایى باشــین لە هەر بوارێكى زانســت و تەكنۆلۆژیدا.
پێش چەند ڕۆژێك لە دەســت پێكردنى پێشــانگاكە ئەو گرووپە گەنجە بە توانا و داهێنەرەى باســمان كردن داوایان لە هەڵســووڕێنەرانى ئەو پێشــانگایە كرد كە ژوورێكیان بۆ تەرخان بكەن بە بێ كرێ چونكە ئەو گرووپە زۆربەیان تەلەبەى زانكۆن و توانایى ئەو هەموو پارەیان نیە بیدەن، بۆیە داوایان كرد بوارێكیان بدەنێ با ئەوانیش بێن و بەرهەمەكانى خۆیان لە داتابەیز و پڕۆگرامە بەســوودەكانیان نمایش بكەن و كۆمپانیا و كەســانى دەرەكیش با بزانن كە ئێمەش توانایى داهێنانمان هەیە، بەڵام ســەد مەخابن كە ئەمە لە ڕەوشــتى حكومەتى كورد و موئەســەســەكانى بە دوورە و بە هیچ جۆرێك ڕەزامەندیان بۆ نەدان بە بێ پارە بەشــدارى بكەن، كە ئەوانیش تواناییان نەبوو بیدەن و ئەو هەلەیان بۆ نەڕەخســا، لە كاتێكدا دەســتكەوتى ئەو پیشــانگایە بۆ ئەو چەند ڕۆژە خۆى ئەدا لە ملیۆنان دۆلار چونكە بە ســەدان ژووریان دابوو بە كۆمپانیاكان كە تەنها بۆ 4 ڕۆژ لە بەرامەر هەر ژوورێكدا 6000 تا 10000 دولاریان وەرگرتووە، كاتێ ئەو گرووپەش بێ ئومێد بوون و دووایى ســەردانى پێشــانگاكەیان كرد بینیان چەندین ژوورى خاڵى ماوە بێ ئەوەى ســوودى لێ وەربگیرێت، كە ئەمەش دەریئەخات چەندە حكومەت و دامەزراوەكانى كورد بێگانە پەرســتن و ئەو ڕاســتیە ئەســەلمێنێ كە هەموو جارێ دووبارەى ئەكەینەوە كە حكومەتەكەمان دژى خاوەن زانســت و هزرى كەســانى ووڵاتى خۆمانن و ئەوان بۆ برەودان بە گەنج و تواناییەكانیان ئەو بۆنانە ڕێك ناخەن بەڵكوو ئەوەش بۆ گرێدانى ســەفەقاتى دزى و تاڵانى میللەتە، دەنا شــەرمەزاریە بۆ حكوومەتێك چاوى بەرایى نەیەت هاوكارى و كۆمەكى گروپێكى داهێنەرى هاونیشــتمانى و ڕۆڵەكانى خۆى بكات و بە پێچەوانەوە دەبوایە ئیفتیخارى پێوە بكردنایە وە بە شــێوەیەك بیخســتنایە بەرچاو كە ســەربەرزى و شــكۆمەندى لە ناو بەشــداربواندا بەدی بهێنایە، بەڵام ڕاســتە ئێمە حكومەتمان هەبێت یا نەبێت هەریەكێكە و حاڵى میللەت و برەودان بە زانســت و تەكنۆلۆژى ناوخۆمان هەروا بە چەقیوى ئەمێنێتەوە. من دڵنیام لە پێشــانگاى داهاتوودا پاش خوێندنەوەى ئەم نووســینە بیریان ئەكەوێتەوە ئەو كارە بكەن واتە چەند ژوورێك بۆ ئەو مەبەســتە تەرخان بكەن بەڵام دەزانن چۆن ئەویش دەبێتەوە بە قۆرخكارى و واســیتەى بەرپرســان بۆ خۆیان و خزم و كەس و منداڵەكانیان وە خاوەن بیر و هزرە ڕاســتەقینەكان هەر بێ بەش ئەكرێن.
ڕێكخســتن و داڕشــتنەوەى :ســـەرفراز
13/11/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست