ئەندازیارێك ئاوا دەڵێ!!!!! بۆ/ ســەركردەى پلینیۆم گێڕ
Monday, 09/11/2009, 12:00
ئەى ســەركردەكەى كورد كە پلینیۆم ئەگێڕى و لایەكى بودجە و ســامانى ئەم میللەتەتان خنیوەتە گیرفانتان و بەكارى ئەهێنن بۆ كڕینى كەســانى ویژدان فرۆش بە دەورتاندا و بۆ دەوڵەمەند كردنى كوڕ و كچ و خزمان و نزیكانى خۆتان و باكتان بەو هەموو برین و كەلێنە گەورانە نیە كە ئێوە كردووتانەتە جەســتەى ئەم میللەتە هەژارەوە بە هۆى ســیاســەتە چەوت و چەوێڵەكانى خۆتان و حكومەتەكەتانەوە. ئەى ســەركردە، پلینیۆم تەنها بۆ خۆت و دەور و بەرەكەت مەگێڕە ، جارێكیش پلینیۆمێك بۆ میللەت ســاز بدەن با هەموو میللەت بێن و لەبەر دەمیان دانیشــە و بزانە میللەت چیتان پێ دەڵێن، بزانە چۆن لە دڵى هیچ كەســێكى میللەتە چەوســاوەكەتدا نەماویت و بارتان كردووە و ئێســتا میللەت پێ ى گرنگ نیە تۆ ســەركردەیان بیت یان نەبیت، ئێوە تەنها لە نا و ئەو دڵانەدا ماون كە بەرات و خەڵاتى خۆڕایى ئەم میللەتەیان بەســەرا دەبارێنى و ئەوانیش بێ لێكدانەوەى حەڵاڵ و حەرام دەیئاخننە كیرفان و قاســەكانیانەوە و پۆز و گەنجەفە بە ســەر خاوەنى شــەرعى ئەو ســەروەت و ســامانەدا لێ ئەدەن كە میللەتە، میللەتى داماویش لە تەماشــاكردنى ئەوان زیاتر چى دیكەیان بۆ نەماوەتەوە، ئەى ســەركردە وەرە بزانە ووڵات و میللەتەكەت خەریكە ئەبێت بە ســواڵكەرخانەیەكى گەورە، پیاوى ڕاســتگۆ و شــەرافەتمەند ســزا ئەدرێن و ئیهمال ئەكرێن، هەموو بوارێكى ئەم ووڵات و میللەتە تووشــى وێرانى و پاشــا گەردانى بووە، هیچ كون و قوژبنێك لە ژیانى ئەم میللەتەدا نەماوەتەوە بە بیر كردنەوە و هەڵســوكەوتى ســەقەتى ئێوە تێك نەدرابێت و پایەماڵ نەكرابێت.
من وەكوو ئەندازیارێك ڕووى دەمت تێ ئەكەم و دەڵێم ئەى ســەركردە پلینیۆم مەگێڕە، هیچ دەردێكى ئەم میللەتە تیمار ناكات ، بگرە دەردى میللەتى گرانتر كرد چونكە تۆ پلینیۆمت بۆ دەردى میللەت ســاز نەدا بەڵكو دڵخۆشــى خۆتت پێ دایەوە كە خەڵكت بە دەورەوەیە كە هەر ئەو كەســانەن كە ڕا و و ڕِووتى میللەت ئەكەن، واتە دەســتى ئەوانت زیاتر واڵا كرد بۆ دەســت خســتنە بینەقاقاى میللەت و تاڵان و بڕۆى ســەروەت و ســامانیان.
من پرســیارێكم لە تۆ هەیە، ئایا چ ســەركردە و ڕابەرێكى ئێســتاى میللەتانى دیكەى جیهان بە چەشــنى ئێوە بێباكانە لێ ئەخوڕن و هەژار و كەلەلا كردنی میللەتەكانی خۆیان لا مەبەســت و پڕۆگرام بێت، تكایە نموونەیەكمان لەو جۆرە ســەركردانە بۆ بهێنەوە كە بۆخۆیان و دەور و بەر و دەســت و پێوەندەكانیان بە ســەدان ملیۆن و ملیاردها دۆلار لە بودجە و ســامانى گشــتى میللەت بە هەموو ڕێگایەكى ناشــەرعى ئەماشــنەوە و بەناوى كەســانى دیكەى نزیك خۆیان لە بانكەكانى دەرەوە كەڵەكەى ئەكەن، ئەوەتا ســەرۆكێك لە تایوان بە درێژایى هەشــت ســاڵ ســەرۆكایەتیەكەى 12.5 دوانزە و نیو ملیۆن دۆلار ناپاكى لە ســامانى میللەتەكەى ئەكات بەڵام یاســاكانیان پاش ئەو هەشــت ســاڵە كەلەپچە دەكاتە دەســتى و لە گەڵ هاوســەرەكەیدا بۆ هەتا هەتایى زیندانى ئەكرێن، هەروەها ســەرۆكى پێشــووى كۆریاش (ڕۆ موو هیون) پاش ئەوەى شــەیتان زەللەى پێدەكات و بەرتیلێكى شــەش ملیۆن دۆلارى لە خاوەن ســەرمایەیەكى ووڵاتەكەى وەرئەگرێت نەك دزیش بكات لە بودجەو ســامانى ووڵاتەكەى بەڵام پاش تەواو بوونى ســەرۆكایەتیەكەى میدیا ئازادەكانى ووڵاتەكەى لێ ى دەكەن بە هەڵا و بەرتیل خواردنەكەى ئاشــكرا ئەكەن، ئەویش زۆر ویژدانى ئازوردە ئەبێت و شــەرم لە میللەتەكەى ئەكات و ڕووى نایەت بچێتەوە ناویان و بیان بینێتەوە بۆیە كۆتایى بە ژیانى خۆى دەهێنێ و لە گردێكى بەرزەوە خۆى هەڵئەدێرێرێ ئەویش بۆ شــەش ملیۆن بەرتیل كە وەرى گرتووە، كە بێگومان ئێوە مانگانە دوو هێندەى ئەو ســەرۆكانە لە بودجە و ســامانى ئەم میللەتە تەخشــان و پەخشــان ئەكەن و حەیف و مەیلى ئەكەن وە ژنهێنان و شــووكردنى كوڕو كچ و خزمەكانتان هێندەى ئەو پارانەى ئەوانى تێ ئەچێت، كەچى هیچ یاســایەكیش نیە بێت و وەكوو تایوان كەلەپچەیەك بكاتە دەســتتان و لە زینداندا قایمتان بكات ، یان وەكو ســەرۆكەكەى كۆریا دادگاییەكى خۆتان بكەن كە بڕوا ناكەم جورئەتى خۆ كوشــتنتان هەبێت بەڵام هیچ نەبێت دەســت لە یەخەى ئەم میللەتە داماوە بكەنەوە، ئەى باشــە بۆچى وایە؟ بۆچى یاســا بەرامبەرتان نیە؟ ئەى ئێوە ناڵێن و هاوار ناكەن حكومەت و دامەزراوە و یاســامان هەیە، ئەوە تەنها ئێوەن لە جیهاندا بەو جۆرە هەڵســوكەوت ئەكەن و بردن و فەرهود كردنى ئەم هەموو ســەروەت و ســامانەى خەڵكى بە حەڵاڵ ئەزانن و نازانن ئەم میللەتە دواڕۆژێكى ترى هەیە و دەبێ ئێوە پێشــەنگ بن لە دابین كردنى ئایندە و پاشــەڕۆژیان نەك بە پێچەوانەوە میللەتى ئایندە كاتێك ئاوڕ بدەنەوە لە ئێســقە كڕاوەى ئێوە لەم خاك و ســەرزەمینە زیاتریان بۆ جێ نەمابێت.
ئەى ســەركردە ئێوە پلینیۆمى چى دەگێڕن ، لە ســەر ئێســك و پروســكى ئەم میللەتە یان لە ســەر كەلاوەكانى ئەم ووڵاتە، بەڵێ ڕاســتە ئێوە بایەقوشــن و حەزتان لە خوێندنى ســەر كەلاوە و ئێسك و پروســكەكانە، دەنا دەپرســین ئێمەى میللەت پلینیۆممان بۆ چیە ، كاتێك بەدەســت دەیان و ســەدان قەیرانى بە ئەنقەســت دروســتكراوى دەســتى ئێوەوە دەناڵێنین، تەنها لە بەر ئەوەى چاوتان بەرایى نایە تاكى میللەت بگات بە ژیانى ســەرفراز و شــایســتە، چونكە بایەقوشــەكانى دەور و بەرت چاویان پڕە لە حەســودى و ئیرەیى بەرامبەر هەموو تاكێكى میللەت و ئاواتیان ئەوەیە تاكى میللەت نانە ڕەقەیەكى نەبێت بیخوات و هەوڵیان هەمیشــە ئەوەیە گیرفان و نانى خەڵك هەڵتەكێنن و تەنها هەرخۆیان بەهرەمەند بن لە ژیانى لۆكس و فەنتازى بە پارەى حازر و دزراوى ئەم میللەتە كە دەئاخنرێتە گیرفانیانەوە، وە هەمیشــە پۆز بە ســەر میللەتدا لێ ئەدەن و ئەوكاتانە نەشــئەى خۆشــى بە گیانیان ئەگات كە میللەت لێیان بپاڕێتەوە بۆ كارێك ، موچەیەك، ئیمتیازێك، كە ســەرەنجام ئەگەر بیشــیدەن هەر ئەكاتەوە نانە ڕەقەیەك كە ڕەمەقى ژیان دابین ناكات بۆیان.
ئەى ســەركردەى پلینیۆم گێڕ ، بایەقوشــەكانى دەور و بەرت ئەو حاڵتەیان پێ خۆشــە میللەت ئاوا ببینن كە بە دوایانەوە پاڕانەوە و لاڵانەوە بكەن بۆ ئیمتیازێكى كەم كە ســەرەنجام وەكوو ووتم هەردەكاتەوە نانە ڕەقەیەك ، بێگومان خۆشــت هەروایت حەز بە دیمەنى زەلیلى میللەت ئەكەیت لە بەر پێتا، ئاوەكە خۆت ڕشــتووتە و بایەقوشــەكانى دەوریشــت پێ ى لێ ئەنێنەوە، من چى دى لێت ناپرســم بۆچى خۆت و بایەقوشــەكانت وا لەم میللەتە ئەكەن، چەنكە با پێت بڵێم كە بێدادى و قەرەقوشــى خۆت و دەوروبەرەكەت پێ ى ناوەتە قۆناغێكەوە كە گەڕانەوە تیایدا زەحمەتە و چى دى میللەت قبوڵتان ناكەن و ســـەرەنجامەكەى هەر فڕێتان ئەدەنە ســەرەنوێلكەى مێژووەوە و كۆتایى بە حوكمى بێدادى و ســتەمگەریتان ئەهێنرێت.
تەماشــا بكە ئەى ســەركردەى پلینیۆم گێڕ ، هەركەســانێكى نەفام و نەزان و نەخوێندەوار یان خاوەن شــەهادەى تەزویر یان درۆ و تەمەلوق و كلكە لەقێ بكات بە دەورتانا ، ئێوە پارە و ســامانى ئەم میللەتە نەگبەتەى بۆ هەڵدەڕێژن و ئەویش دێت بە ســەر میللەتدا خۆى پێوە بائەدا، بێ ئەوەى ســودى دەنكە شــقارتەیەكى بۆ ئەم ووڵات و میللەتە هەبێت، كەچى ئەندازیارێكى وەك من كە خاوەن ئەزموونێكى دوور و درێژم ئیهمال ئەكەیت و بگرە هەوڵ ئەدەى نان و ئاوى ببڕیت و ژیانى لێ ســەلب بكەیت، تەنها لەبەر ئەوەى وەكوو ئەوكەســانە تەمەلوق و كلكە لەقێت بۆناكات، واتە ووڵاتتان لە ســەر ئەســاســى كەفائەت و لێهاتوویى و زانســت بنیات نەناوە و خاوەن هزر و بیرمەندەكانتان فەرامۆش و قڕ و قەپتان پێ كردوون، وەتەنها ئەو كەســە هەلپەرســت و كلك لەقێنەرانەتان لە ووڵاتدا كردۆتە هەمەكارە، كەهەموو كێشــە و نەگبەتیەكانى ئەمڕۆى ئەم میللەتە لەوانەوە ســەرچاوەیان گرتووە، هەموو دام و دەزگا و زانكۆكانتان پڕ كردووە لەو كەســە تەزویر و بێ ســەر و بەرانە، لە گەڵ ڕێزمدا بۆ ئەوانەى خاوەن شــەهادە و بیر و هزرى ڕاســتەقینەن كە ئەوانەش هەن لەو دام و دەزگایانەدا بەڵام كراونەتە بێ دەســەڵاتى بەر دەســتى ئەو كەســە كلك لەقێنەرانە، ئەوانیش (لاحول لهم ولا قوە) زەمەن تەى ئەكەن.
باشــە ئەى ســەركردە پلینیۆم گێڕەكە ، ئەندازیارى تەزویر و كلك لەقێنەرەكانى دەور و بەرت بهێنە بزانین چەند خشــت و هێڵیان خســتۆتە ســەر دیوارى بیناى شــارســتانى ئەم میللەتە لە غەیرى تێكدانى، ئەوانە تەنها ئەوە ئەزانن كۆمپانیاى توركى و ئێرانى و عەرەبى و شــوێنانى دیكە بهێنن و كارى پڕۆژەكانیان بۆ ئێوە و خۆشــیان قۆرخ كردووە و ســەرەوت و ســامانى ئەم میللەتە ئەڕێژن بە ســەریاندا و بێگومان گیرفانى خۆشــیانى لێ پڕ ئەكەن و ئێوەش دەســتخۆشــیان لێ ئەكەن.
بڕۆ ســەیرى دەزگاكانى حكومەتەكەتان بكە كە چۆن كار و بوار و دەورێكیان بۆ ئەندازیاران و كارمەندانى بە ویژدان و خاوەن ئەزموون نەهێشــتۆتەوە، تەنها بۆ ئەوانە نەبێت كە بووكە شــووشەى دروســتكراوى خۆتانن و پڕۆژە و دەســتكەوتتان لە بوودجەى میللەت بۆ دابین ئەكەن و بەم جۆرە پڕۆژەكانیان بۆئێوە قۆرخ كردووە، بەڵام بێ خەبەر لە زانســت و تەكنۆلۆژى نوێ و پێشــكەوتن، كە دەچیتە لایان پۆز و فەخر بە پۆســتەكانیانەوە ئەكەن و پێت ئەڵێن ئەزانى كێ منى لێرە داناوە، واتە هەڕەشــەت لێ ئەكات، دەزگا و دایرەكانتان والێكردووە كەس ڕوو لە زانســت و تەكنۆلۆژى تازە ناكات و هەر بەو شــێوازە ڕۆتینە ڤایرۆســاویەى خۆتان ئیدارەى كاروبار و پڕۆژەكانى ووڵات ئەكەن، كە میللەت و خاوەن پیشــە و پڕۆژەكانى تووشــى بێزارى و زیانى گەورە كردووە.
تۆى ســەركردە هەر خەریكى پلینیۆم و جنێو و هەڕەشــە بە، هەر بە دەورى خۆتدا بایەقوش پەیدا بكە و بەدەورتەوە با هەڵنیشــن، بەڵام من هەر كارى خۆم بۆ خزمەتى وڵات و میللەت و ئایندەكەى ئەكەم ، بێ ئەوەى تۆ و حكومەتەكەت كار و موچەیەكیشــم بۆ دابین بكات، قەیناكا ئێســتا ئێوە بیخۆن و با كەســانى وەك من بێكار و مووچەبین، مێژوو قەت ئەم زوڵمە بێ ئیجازەیەى لە هیچ فیرعەون و تاغوتێك قبووڵ نەكردووە، ســەرەنجام ژیان هەر بۆ ئێمەى میللەت ئەبێت و ئێوەش پارە و ســامانى كەڵەكە كراوى دزراوتان ســەرەنجام بەرباد ئەبێت و تا ســەر بۆتان نامێنێت، بەڵام من هەروەكوو ووتم كارى خۆم هەر ئەكەم و بگرە تازەگەریش لە پیشــە و ئەركەكەى خۆمدا دەكەم و دڕ بەو هەموو ئەو كەســە كلك لەقكەر و خۆپەســەندانە ئەدەم كە بە وەرەقە و واســیتەى ئێوە و بایەقوشــەكانت كراونەتە ســەرۆك و بەڕێوەبەر و بەرپرســى ئیدارەى پڕۆژەكانتان، ســەد شــوكور بۆ خوا كە من بە دوورم لەوانە و نەبوومە شــەریكە تاوانیان دەرهەق بە بودجە و ســامانى میللەت، نانێكى شــەرافەتمەندى هەوڵى خۆم ناگۆڕمەوە بە ســەفتە دۆلارە كانى تۆ كە ئەیبەخشــیتەوە بە ســەر بایەقوشــەكانى دەور و بەرتا.
من ئەیســەلمێنم كە ئێســتا و ئایندەى میللەت لەســەر دەســتى ئێمە بنیات ئەنرێت و ئەو تاڵان و بڕۆیەى ئێوە و بایەقوشــەكانیشــت ئەڕەوێنینەوە، من و كەســانى دڵســۆزى تر زۆرن كە ئێوە دەنگتان كپ كردوون، بەڵام لە ئایندەیەكى نزیكدا بە هەموومان دڕ بە ئەندازیارە تەزویر و پڕۆژە قۆرخكەرەكانتان ئەدەین و چەكى زانســتى پیشــەكەمان بە كار دەهێنین بۆ لابردنى شــەوەزەنگى قۆرخكارى و تاڵانى پڕۆژەكانى میللەت كە تەنها ســودى بۆ ئێوە و كلك لەقكەرانى دەورتانە، هاوبیرانى من هەوڵمان بۆ ئایندە دەبێت كە چیتر پڕۆژە بۆ بێگانان قۆرخ نەكرێت و كاربەدەســەكانتان بەو هۆیەشــەوە گیرفانى خۆیانى لێ پڕ بكەن، ئێمەش ئەندازیارى ئەم میللەتەین و هیچمان كەمتر نیە ئەگەر باشــتریش نەبین لە ئەندازیارانى ئوردونى و لوبنانى و ئێرانى و توركى كە دیزاین و نەخشــەى پڕۆژەیان بە ســەدان هەزار دۆلار و ملیۆن دۆلار بۆ هەڵئەڕێژن كە بێگومان پشــكێكى بۆ كاربەدەســتانە، بەڵام ئەندازیارێكى وەكوو من و چەندانى دیكەى وەك من بێ بەش دەكرێن لە و مافە و من خۆم تەحەداى ئەو ئەندازیارە لەدەرەوە هێنراوانە دەكەم لەو بوارەدا، كەچى حكومەت و ئەندازیارە تەزویرەكانى ئێوە چاویان بەرایى نایە چارەكى ئەو پارانە بۆ دیزاین بدەن بە ئەندازیارانى ناو خۆمان ، كە بێگومان لەو وانەى بەغالەت و حەســادەتەوە ســەرچاوەى گرتووە كە تۆى ســەركردە فێرت كردوون.بەڵام ئەى ســەركردەى پلینیۆم گێڕ من بە پشــتیوانى خوا و هیمەتى هاوڕێیانى دڵســۆز كە وەك من خزمەتى ئەم خاك و ســەرزەمینەیان پێ خۆشــە وە مل نادەن بۆ دۆلارە دزراوەكانى ئێوە،
لەمە ودوا جەنگى زانســت بەرامبەر ئەندازیارە تەزویرەكانى ئێوە ئەكەین چونكە ئێمەش لە هەوڵ و ماندوو بوونێكى زۆرداین تا تەكنۆلۆژیاى نۆێ ى دیزاین و نەخشــە و خەمڵاندنى پڕۆژە ئەنجام بدەین كە شــان لە شــانى كارى لەو جۆرانە بدات ئەگەر باشــتریش نەبێت كە لە دەرەوە ئەندازیارە تەزویرەكانتان بە ســەدان هەزار و ملیۆنان دۆلار بۆمان دێنن تەنها بۆ ئەوەى گیرفانى خۆشــیانى لێ پڕ بكەن. من وەك خۆم لە هەوڵێكى بێ پســاوەدام بۆ بەكارهێنانى بەهێزترین بەرنامەكانى گۆمپیوتەرى بۆ ئەنالیز و دیزاین و خەمڵاندنى پڕۆژەكان ، با كەســە تەزویرەكانتان لە دەزگانتاندا گاڵتەیان بەم قســەیەى من بێت بەڵام بێگومانم لە شــكســتى حەتمیان وە ســەرەنجام دەبێ دان بەو ڕاســتیەدابنێن كە شــكســتى ئەم ووڵاتە هەمووى لەســەر دەســتى ئەوان بووە چونكە كەســانى دانا و شــایســتە لە خۆیان دوور ئەخەنەوە و بوارى كارى لێ ئەگرن تا درێژە بە كورســى نەنگینى و تاڵان و بڕۆ بدەن و كەسیان لێوە نزیك نەبێت كە ناوى زانســت و تەكنۆلۆژیا بهێنن، ئێمە وا كار ئەكەین هێڵى ئایندە ئەكێشــین بۆ ئاوەدانى ڕاســتەقینەى ووڵات، قەیناكا ئێســتا فەرامۆش و پەراوێز خراوین، لە و هەموو ســەروەت و ســامانەى بۆ ئەم میللەتە تەرخان كراوە بۆ ئێمە بوار و كار و پیشــە حەرام كراوە چونكە پاشــكۆ و گوێ بە فەرمانى ئێوە نین و هیچ كات دەغالەت بە ئێوە ناكەین بۆ كا رو پۆســت و دەســتكەوت، مەحاڵە بەش بە حاڵى خۆم من شــتى وابكەم چونكە من هیچ عەزەمەتێك لە ئێوەدا نابینم تا ببمە ملكەچى ئێوە، ئێوە كاتێك عەزەمەتتان دەبوو كە وەكوو میللەت بژیانایە و شــوراى بایەقوش و دیوارى جیاوازیتان لە نێوان خۆتان و میللەتدا دروســت نەكردایە، خۆلاســە ڕۆژێك دێت كەســێكى وەك من داواى یاســاییتان لە ســەر تۆمار بكات چونكە ئێوە بەشــى منتان خواردووە لە ســامانى ووڵاتەكەم وە باكتان بەوە نەبووە كار و پیشــەم پێ ڕەوا ببینن چونكە داواى تەزكیەم لێ نەكردوون و كلكە لەقێم بۆ نەكردوون كە منیش مەحاڵە واقیعێكى وام قبوڵ بێت،
ئەى ســەركردەى پلینیۆم گێڕ تۆ ئەو هەموو تەزویر چى و بایەقوشــانەت پێ گرنگترە لەمن بۆ ئەم ووڵاتە كاتێك من هەڵگرى ئەزموونێكى باشــم لە ئەنالیز و دیزاینى پڕۆژەى جۆرا و جۆردا بە بەكارهێنانى بەهێزترین بەرنامەى كۆمپیوتەرى ســەردەم كە ووڵاتان پارە و پوولێكى زۆر خەرج دەكەن بۆ هێنان و فێر بوونى ئەو بەرنامانە نمونەى ئەو بەرنامانەش :
AutoCad Land Desktop 2009.
SAP2000 v12.
ETABS v9.5
Safe 8.
Section Builder.
ئەمەو ســەرەڕاى بەردەوام بوونم لە توێژینەوە و مەشــق كردن لە ســەر بەرنامەى دیكەش وەك :
Revit Structure 2009.
Robot Millenium.
Lusas.
Tekla Structures.
X-Steel.
X-Concrete.
وە چەندان بەرنامەى دیكەش.
من بۆ ئەوەى ئەو كاربەدەســتە بە واســیتە دانراو و خاوەن شــەهادە تەزویرانەى كە لە لایەن ئێوەى پلینیۆمچى و بایەقوشــەكانى دەورتانەوە دانراون لە ســەر تەختى دەزگا و دایرەكان گومان لە ووتەكانم نەكەن ئەوا لە خوارەوە كورتەیەك لە ســەر هەندێ لەو بەرنامانە دەنووســم:
1. AutoCad Land Desktop : وەكوو لە ناوى بەرنامەكەدا دیارە بەرنامەكە لە بنەڕەتدا خۆى بەرنامەى (AutoCad) ى بەرهەمى كۆمپانیاى ئۆتۆدێســكى ئەمەریكیە، بەڵام بەرنامەیەكى پێشــكەوتوو تر و بەهێز ترە لە خودى (AutoCad) چونكە ئەتوانێ كارى دیزاینى ڕێگا و بان و ســایتى جۆرا جۆر و تۆڕى ئاو و ئاوەڕۆى گەورەترین شــار ئەنجام بدات. لە ڕێگاوباندا پرۆفایلى درێژى و بڕگەى پانى جادە و پلانەكەشــى بە شــێوەیەكى ئۆتۆماتیك دروســت ئەكات لە گەڵ ڕەچاوكردنى هەموو پارامیترەكانى وەك خێرایى ئوتومبێل بۆ چەماوە ئاســۆیى و شــاوڵیەكان وە دانانى Superelevation بۆ كێرڤە ئاســۆییەكان بە پێ ى كۆدە جیهانیەكان كە لە ناویاندا گرنگترینیان كۆدى (AASHTO) ى ئەمەریكیە، وە پاش دیزاین دەتوانیت ســەبارەت ئیســتگە بە ئیســتگەى جادەكە داتاى پێویســت لە فایلى (Outpt)ى پڕۆژەكەوە بە دەســت بهێنیت ئەمە ســەرەڕاى زانیارى گرنگ لە ســەر (Horizontal & Vertical Curves) وە هەروەها ئاوەڕۆ و شــۆســتەكانى جادەكە و حســاب كردنى بڕى پڕكردنەوە و بڕین و تێكەڵە و ئەســفالت و پێكهاتەكانى شــۆسـتەكەى، خۆلاســە كارێكى تاقەت پڕووكێن و پڕهەڵەى دەســتیمان لە كۆڵ ئەكاتەوە كەڕەنگە دیزاینى جادەیەك بە دەســـت چەندین مانگ و ســاڵى بوێت تا هەموو كارە هونەریەكانى ئەنجام ئەدرێت، بەڵام ئەو بەرنامە ســەرســوڕهێنەرە هەموو ئەو كارانە لە چەند ســەعات یان چەند ڕۆژێكدا بە ئەنجام ئەگەیەنێت كە بۆ ووڵاتێكى وەك ئێمە زۆر پێویســتە خێرا پڕۆپۆزەڵ و بەرنامە داڕێژین چونكە ووڵاتەكەمان وێران و دواكەتووە، بەڵام ئەو بەرنامانە دەبێ كەســانى خاوەن ئەزموون و بە توانا بەكارى بهێنن دەنا ئەنجامى ئەوتۆى لێ هەڵناكڕێت.
2. SAP2000 : هەروەكوو لە ناوى بەرنامەكەدا دیارە پیتەكانى كورتكراوەى (Structural Analysis Program) ە. ئەو v12 ى پاشــگرى ناوى بەرنامەكەیە واتە version 12 وە ئێســتا تازەترین ڤێرژنى ژمارە 14 ى دروســت كراوە بەڵام تا ئێســتا بە دەســتم نەگەیشــتوە، وە ئەم بەرنامەیە هەرســاڵەو بە ڤێرژنێكى نوێتر و پێشــكەوتووتر ئەكەوێتە بازاڕەوە. ئەم بەرنامەیە زۆر بەرنامەیەكى بەهێزە بۆ شــیكارى و دیزاینى پەیكەرى بینا و پرد و ســایلۆ و جەمەلۆن و تاوەرى بڵند و قەنتەرە و كەڵڤێرت........هتد بە ڕەوشــى (Non-linear analysis) و (Dynamic Analysis) و (Static Analysis)، ئەم بەرنامەیە تواناى ئەنالیز و دیزاینى هەموو ئەو پڕۆژانەى هەیە لە بەرامبەر هێزى بومەلەرزە و ڕەشــەبادا، وە كۆدى جۆرۆرا و جۆرى تیایە كە لە ســەر ئەســاســى ئەوانە پارامیترەكانى دیزاین بۆ دیزاینەكە دائەنێت ، لەوانە كۆدى ACI و ASSHTO و Caltrans كە كورتكراوەى (California Transportation Department) ە ، هەروەها كۆدكانى UBC و كۆدى زۆربەى ئەو ووڵاتانەى خۆیان كۆدى تایبەتى دیزاینیان هەیە.ئەوەى ســەرنجڕاكێشــە ئەو تواناییە بەهێزەى بەرنامەكەیە بۆ مۆدێلە كردنى ئاڵۆزترین ســترەكچەر، ئەو كارەى پێویســتە بۆ دیزاینى دامەزراوەیەك لەو داەمەزراوانەى ســەرەوە باســمان كرد كە ئەگەر بە دەســت بكرێت ئەوا ڕەنگە چەندین مانگ و ســاڵ بخایەنێت، بەڵام ئەم بەرنامەیە ئەتوانێت لە چەند ســەعات و ڕۆژێكدا ئەنجامى بدات بە مەرجێك ئەندازیارى بە ئەزموون و كارامە مەشــقى لە ســەر كردبێت.
3. ETABS v9.5 : بەرنامەیەكى دیكەى بەهێزە بەتایبەت بۆ باڵە خانەى بڵند و جۆرا و جۆر كە بە خێراییەكى زۆر مۆدێلە كردن و ئەنالیز و دیزانى ســترەكچەر بۆ بەكارهێنەرەكەى فەراهەم ئەكات، ئەمە ســەرەڕاى توانایى ئەنالیز و دیزاین بۆ بینا لە بەرامبەر هێزى بومەلەرزە و ڕەشــەبادا. ئەم بەرنامەیەش كۆدى جۆرا و جۆر و جیهانى تیایە كە پارامیترەكانى دیزاینەكان لە ســەر ئەســاســى ئەو كۆدانە بە پێ ى ویســتى بەكارهێنەر فەراهەم دەكات. ئەو پیت وژمارەى پاشــگرى ناوى بەرنامەكە واتە ڤێرژنى ژمارە 9.5 كە كۆمپانیاى بەرهەمهێنەرەكەى بۆى داناوە.
4. SAFE 8 : بە یارمەتى ئەم بەرنامەیە بەرنامەكانى ETABS و SAP2000 دەتوانن بناغەى كۆنكرێت مسلح و ســترەكچەرى ســەقف و جســرەكان دیزاین بكرێت و نەخشــەى جێبەجێكردنەكەشــى بۆ بكێشــێت بە شــێوەیەكى ئۆتۆماتیك و زۆر بە خێرایى.
5. Section Builder : ئەم بەرنامەیە بوار بە ئەندازیار دەدات بڕگەى جۆرا و جۆرى كۆنكرێتى و ئاســن لە ســەر ویســتى بەكارهێنەر بكێشــێت و لە داتا بەیزى پڕۆگرامەكەدا خەزنى بكات، لەوێشــەوە وەكوو بڕگەى حازر و ئامادەكرا و دەتوانرێت بۆ بەرنامەكانى SAP2000 و ETABS ڕەوانە بكرێن و لە دیزایندا ســوودیان لێ وەربگیرێت كە كات و ماندووبوونێكى زۆر بۆ دیزاینەر ئەگێڕێتەوە.
شــایانى باســە ئەوبەرنامانەى ســەرەوە جگە لە بەرنامەى (AutoCad Land Desktop) هەموویان بەرهەمى كۆمپانیاى (CSi (Computers and Structures Incorporate)) ى ئەمەریكیە كە لە ســەر دەســتى مامۆســتایەكى زانكۆى بێركلى Berkley دامەزراوە بە ناوى (اشرف حبیب اللە) كە بە ڕەگەز میســرى یە و ژمارەیەك زانا و پڕۆفیســۆرى لێهاتوو لە گۆشــە و قوژبنى جیاجیاى دنیاوە لە گەڵیدا یەكیان گرتۆتەوە و ئەو بەرنامە بەهێزانەیان هێناوەتە دى كە كارى ســەر ســووڕ هێنەریان لە جیهاندا ئەنجام داوە وە بڵندترین باڵەخانەكانى جیهان لە ســەردەمى نوێدا بە بەرنامەى ETABS كە پێشــتر ئاماژەمان پێدا ئەنالیز و دیزاین كراون لەوانە:
1- بیناى 101 نهۆمى لە تایپێ (تایوان).
2- بیناى جوتە تاوەرى پیترۆناس لە كوالالامپورى پایتەختى مالیزیا كە 88 نهۆمە.
3- بڵندترین باڵەخانەى ئێســتاى جیهان كە (برج دبى) یە لە پایتەختى میرنشــینى یەكگرتووى عەرەبى كە 160 قاتە و بەرزى ئاخرین نهۆمى لە زەویەوە 800 مەتر ئەبێت، وە ئەم بینایە هێشــتا تەواو نەكراوە و بەرنامەكەى وایە لە ژانیوەرى ســاڵى 2010 دا تەواو بكرێت.
لێرەدا بوار و توانایى ئەوە نیە بە درێژى لە ســەر ئەو تەكنۆلۆژیا پێشــكەوتوانە زیاتر بنووســین چونكە برادەرانى كوردســتان پۆســتیش هیلاك ئەكەین، لەگەڵ داواى لێبوردن لێیان.
بەڵام ووەتەیەكم لە گەڵ ســەركردەى پلینیۆمچى ووڵاتەكەم ماوە كە میللەتان ئێســتا لە پێشــبڕكێدان بۆ وەرگرتنى ئەو تەكنۆلۆژى و زانســتانە تا خێرایى ببەخشــن بە پڕۆســەى ئاوەدانكردنەوە و پێشــكەوتنى ووڵاتەكانیان، دەنا بۆ نمونە (دبى) لە ئێمە زیرەكتر نین بەڵكو ســەركردەكانیان لە ســەركردەكانى ئێمە زیرەكتر و بە ویژدانتر و بە مشــوورترن بۆ میللەتەكانیان، چونكە ئەوان پلینیۆم و ملینیۆمیان نیە و پارە و ســامانى میللەتیش لەو كارە بێ هوودانەدا خەرج ناكەن، ئەگەر ســەرانى ئەوان دەوڵەمەندیش بووبن بەڵام میللەتیان فەقیر و كەلەلا نەكردووە وەك میللەتى ئێمە كە هاوینمان لێ دێ خەمى ئاو و فێنك كردنەوە و پارەى كارەباى زۆرمانە كە بە ســەرمانا ئەســەپێنن هەر بۆ ئەوەى گیرفانمان هەڵتەكێنن ،كە زســتانیشــمان لێ دێت ســەرەڕاى ئەوەى لەســەر بەحرى نەوتین كەچى نیوە و ســێ چارەكى مووچەكانمان دەبێ بدەینە بەرمیلە نەوتى خۆ گەرمكردنەوە، قۆرخ كردنى نەوت و بەنزین و بازاڕ كە خۆت و بایەقوشــەكانى دەورتان ئەنجامى ئەدەن بڕشــتى لە میللەت بڕیوە و پشــتى هەموو مووچە خۆرانى داماوى ئەم میللەتەى شــكاندووە، تەنها كوندە پەپوەكانى دەورتان نەبێت كە گرانى و قات و قڕى بۆ ئەوان مەســەلەیەك نیە چونكە دۆلارى خۆڕایى و بەلاشــى میللەت بە چەپك ئەچێتە گیرفانیانەوە.
ئەى ســەركردەى خاوەن پلینیۆم ئێمەى میللەت ئاوا ئەژین كە بێگومان خۆشــت باش دەزانى بەڵام پەردەیەكى ڕەش لە خۆ گێل كردن بەرچاوى گرتوون كە ئەویش بایەقوشــەكانى دەورت لە پێش چاوتا دایانناوە ، تا هەرخۆیان تاڵان وبڕۆى ســەروەت و ســامانى ئەم میللەتە بكەن ، بەڵام من لە گەڵ ئەوەشــدا هیچ گومانێكم نیە كە خۆشــت هەروایت و ئاوێكە خۆت ڕشــتووتە و ئەوانیش پێ ى لێ ئەخەن.
ئەى ســەركردەى پلینیۆم باشــە ئەگەر حاڵ و ئەحواڵى میللەت بەو جۆرە بێت چۆن میللەت داواى گۆڕان ناكات چۆن میللەت جارێكى تر دەنگتان پێ دەداتەوە ، خۆ ئەوە خەتاى گردەكە نیە كە میللەت ڕیســواى كردوون ، دەنا گردەكە لە چاو خەڵكدا چیە، بەڵام ئەوەى هەیە ئەو گردەش ســەركردەیەكى لێ یە كە ئەمڕۆ هاوڕاى میللەتە و ئێمەى میللەتیش لە پێناوى ســەرفرازى ژیانماندا پشــتگیرى ئەكەین تا ســەركەوتن بەدەســت بهێنێ، دەنا ئێمەى میللەت هیچمان چاوەڕوانى زێڕ و تەڵا و ســەفتە دۆلار نین لە گردەكەوە.
ئەى ســەركردەى پلینیۆم دڵنیابە لە ئایندەیەكى نزیكدا ئەو بایەقوشــانە بە دەورتەوە نامێنن چونكە نابیتەوە بە ســەرەك كۆمارى عێراق و ئیتر مانگایان ئەمرێت و دۆیان ئەبڕێت ســەرەنجامیش هاوار بۆ میللەتى گردەكە دەبەیتەوە كە بە تەمایت تۆپ بارانى بكەیت بە تۆپە هیلاك و ڕزیوەكانى ئەرتەشــى ســەدام كە بۆت ماوەتەوە ، ئەى ســەركردە نەكەى تۆپ بهاوێژى خۆ گردەكە چیاكانى تۆرابۆرا نیە بەڵكو ناو جەرگەى شــارێكە و بە دەوریا هەمووى خانوو و لانەى خەڵكە، تۆپەكانى تۆش هەمووى ماندوو و لوولە دڕاون ئەوندەیان تۆپ تەقاندووە لە جەنگى ئێران و كوردســتاندا و ێســتا بۆت ماوەتەوە، ئەو تۆپانە ووردى ئامانج پێكانیان لە ســەدا ســفرە و بە چەند ســەد مەتر ســەر ئەكەن و ماڵ و كاشــانەى خەڵكى خێر نەدیو لە دەســتى ئێوە وێران و خاپوور دەكات ، ئایا ئەم میللەتە زۆر خێریان لە دەســتان دیوە تۆپیشــیان بۆ ئەكەن بە دیارى، گردەكە هیچى لێ نیە تەنها ئێمەى لێین كە ئەمانەوێ بە كارى یاســایى و زانســتمان جەنگتان لەگەڵ بكەین دەنا ئێمە هیچ تۆپ و ســاروخێكمان نیە، چونكە ئێمە دڵمان نایەت چى دى خوێنى ڕۆڵەى ئەم میللەتە بڕژێت، ئەى ئەو دەسـتانە هەڵوەرێن كە جارێكى دى خوێنى ڕۆڵەى میللەت ئەڕێژنەوە .
ڕۆژ ڕۆژى پێشــكەوتن و تەكنۆلۆژى یە نەك یەكتر كوشــتن ، لە ســەرچى؟ لە ســەر ئەوەى لە هەڵبژاردنەكانى تەمووزى ڕابووردوودا (میللەت) نەك (گردەكە) مۆرى شــەرمەزارى نا بە ناوچاوانتانەوە ، وە لە هەڵبژاردنەكانى دوومانگى ئایندەى ســەرتاســەرى عێراقدا ترســـتان لێ نیشـــتووە بە دەردێكى لەوە خراپتر بچن، ئەى ســەركردەى پلینیۆم دۆڕان یان ســەركەوتن لە هەڵبژاردندا لە هەموو جیهاندا شــتێكى ئاســایى بووە بۆ هەر جەماعەت و گروپ و حیزب و ڕێكخراوێك وە نەمان بیســتوە لە ســەر مەســەلەیەكى ئاوا تەڕو ووشــك لە ووڵاتێكدا بســوتێنرێت، بەڵكوو ئەو حیزبانەى جەماوەریان دابەزیوە بە بەرنامەكانى خۆیاندا چوونەتەوە و مەرایى خەڵكیان كردووە تا متمانەیان بۆ بگێڕنەوە كەچى ئێوە بە پێچەوانەى هەموو عورفێكى جیهانەوە بوق و كەڕەناى جەنگ لێ ئەدەن بێ ئەوەى ئەنجامە ناوخۆیى و دەرەكیەكانى لێك بدەنەوە، میللەت داواى ئەوتان لێ دەكات دەســتیان لە یەخە بكەنەوە، ئەمڕۆ لە جیهاندا بە تایبەتى كە ئێوە بە ڕواڵەت بانگەشــەى دیموكراس ئەكەن هیچ كات ئەو داواكاریە تاوان و جورم نیە چونكە دیموكراســى گەل و میللەت لە ســەر و هەموو شــێكەوە دا ئەنێت، ئەو دەسـتـەى میللەت بیبڕێتەوە خوێنى نیە جا چ جاى بگات بە داواكاریەكى وا ئاســان كە تەنها دەســت لە یەخە بەردان بێت، ئاخر میللەتیش ژیانى دەوێت ئێمەش دەمانەوێ وەكوو بایەقوشــەكانى دەورت پاســپۆرتێكمان پێ بێ و گیرفانمان هێندەى تیا بێت كە ســەفەرى دوو ووڵات بكەین و شــتێكیان لێوە فێر بین، نەك بەو ســیاســەتانەى ئێوە كە من هەرچەندە ئەندازیاریشــم بەڵام بە حوكمى گوێ نەدان بە ژیان و گوزەرانمان لەم ووڵاتەدا هەروەكوو زەمانى ســەدام ســەفەر و گەشــت و گوزار بۆ من قەدەغەیە بۆیە لە ئێران زیاتر هیچ ووڵاتێكى دیكەم نەدیوە ئەویش بە ئاوارەیى تیا ژیاوم، ئێوە كەى چاوێك ئەكەنەوە و زەڕەیەك عەدالەتتان بە خەیاڵدا دێت، كەســانێكیش هەن هەر هەفتە نا هەفتەى لە سـەر پارەو بودجەى ئەم ووڵاتە ســەفەر ئەكەن ئەویش بۆ ڕابواردن و كات بە ســەر بردن بەناوى ئیفاد بۆ ووڵاتێك گوایە دەزگایەكى گرنگ ئەكڕن یان بەشــدارى لە دەورەیەكدا یان كۆنفرانســێكدا دەكەن ، كە دێشــنەوە هێندەى دەنكە شــقارتەیەك ئەزموونێكیان لەگەڵ خۆیان نەهێناوەتەوە.
ئێمەى میللەت ژیانمان ئەوێت ســەرفرازیمان ئەوێت بێ هیچ قەید و شــەرتێك، كەســى شــیاومان ئەوێت ئیدارەى ووڵاتمان بكات، زەمەنى ڕاكە ڕاكە بە دواى مەســئول و ســەركردەكاندا بۆ نانە ڕەقەیەك بە ســەرچوو ، ئیتر بهێڵن میللەت بژى ، بهێڵن تەكنۆلۆژى و زانســت و ســەنعەت و كیشــاوەرزى ببێتە ڕێچكەى میللەت، چى دى پارە و پولى میللەت هەڵمەڕێژن بۆ گیرفانى خۆتان و بایەقوشــەكانى دەورتان، ئێوە میللەت لێتان ڕنجاوە بە مرورى زەمەنیش تا وابن زیاتر لێتان ئەڕنجێین و ســزاى قورســتریشــتان ئەدەن، دەنا ئەوە تەنها گردەكە نیە كە واى لێكردوون بەڵكوو ئەو ملیۆنان میللەتە ڕەنجاوەیە كە ئێوە ژیان و كەرامەت و ســەرفرازیتان پایەماڵ كردووە ئیتر ئەوانیش چۆن گۆڕانیان ناوێت چۆن تێناكۆشــن بۆ ســەرفرازى خۆیان.
منى ئەندازیاریش لەگەڵ ئەو میللەتەم كە ملیۆنەهایە من هەروەكوو ووتم لەڕێگەى زانســت وپیشــەكەمەوە لە گەڵتان ئەجەنگم كە هیچ چەكێكم نیە غەیرى چەكى، SAP2000 و ETABS و Autocad Land Desktop و Lusas و Robobat و Revit Structure كە لە تۆپ و زرێپۆشــە ڕزیوەكانى پاشــماوەى ســەردەمى ســەدام بە هێزترە و هەر ئەو زانســتانەش دەنگمان لە جیهاندا دلێر ئەكات و بە میللەتێكى خاوەن شــارســتانى ئەمانناســێنێت، نەك پارە و بەرات بەخشــینەوە و بە فیڕۆدانى ســامانى ئەم گەلە لە پلینیۆمى بێ خێر و فەڕدا.
ڕێكخســتن و داڕشــتنەوەى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست