کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتى کوردســتان یان ئافەتى ســـن وکوللە؟

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


حکومەتەکەمان ئێســتا کوت و مت پێکهاتەیەکى ســن و کوللەیە و داویانە بەســەر جەســتەى ئەم میللەتە خێرنەدیوەدا، ڕەنگە زۆربەمان کارەســاتى هاتنى ســن و کوللەمان دیبێ یان هەر هیچ نەبێ بیســتوومانە، کە ئەو جانەوەرانە چۆن بە ژمارەیەکى یەکجار زۆر هێرش دەبەنە ســەر هەموو ســەوزایى و مەزرا و باخ و باخاتى ووڵات و لە گەڵا و ســەوزى ئەیکڕێننەوە و هەموو دەغڵ و دان و بەرهەمێکى کشــتوکاڵى ئەخۆن و نەگبەتى و گرانى لێئەکەوێتەوە، دایکم خوا عافووى کات زوو زوو بەســەرهاتى بارینى سن و کوللەى بۆ دەگێڕاینەوە لە گرانیە گەورەکەدا کە لە ســەردەمى جەنگى جیهانى دووەمدا ناوچەکەى ئێمەشــى گرتبۆوە ، بۆى دەگێڕاینەوە و ئەیوت : بە پاپیرەمان دەوت ئاى باپیرە ســن و کوللە ووڵاتى خوارد وا هیچ نەما ،باپیرەش لە ســەر خۆ پێ ى ئەوتین ڕۆڵە وامەڵێن چۆن هەموو شــتێکیان خوارد؟ ئەى گوایە خواشــیان خوارد؟ ئەمان ووت نەخێر باپیرە ئەســتەغفیرەڵا خوا هەر ماوە و ئەمێنێ ، ئەویش ئەیوت دەکەواتە مەترســن خوا خۆى کەریمە هەموویان لەناو ئەبات و پاکیان ئەکاتەوە، دە ئێمەش ئێســتا ســوێندمان ناکەوێت ئەم دوو حیزبە حوکمدارەى کوردســتانى ئەمڕۆمان بە تەواوەتى ئەو ئافەتى ســن و کوللەیەن کە هەموو ووڵاتى ئێمەیان خوارد بەڵام ئەمان زۆر خراپتریش چونکە خواردنەکەیان تەنها سـەوزایى نیە بەڵکو هەموو ڕەقایى و نەرمایى و تەڕ و ووشــک و ســپى و ڕەش و تاڵ و شــیرین و بەتام و بێ تام و بۆنخۆش و بۆگەن و ڕووناکى و تاریکى و شــەو و ڕۆژ و دەشــت و شــاخ و نێر و مێ و گەنج و پیر و ســاغ و نەخۆش و مردوو و زیندووى ئەم ووڵاتەیان خوارد و ئێســقانیشــیان دیار نەما ، دەبا لە لە ســەر نەزمى فەریقە کوێرى قســەخۆش پێیان بڵێین : دە بەرى یەن ماڵتان بە قوڕ نەگیرێ بەرى یەن ، ئەو وورگە زلەى ئێوە بە خۆتانەوە بەســتووە بە وار و بێخى میللەتا هاتە خوارەوە، منیش هەر لە ســەر نەزمى باپیرى دایکم خوا عافوویان کات، ئەڵێم بەڵام خۆ خوا و خاوەن ویژدانەکانیان نەخواردوە بە پشــتیوانى خوا و هیمەتى بەویژدانەکانى میللەت ئەم ئافەتە بە جووتە لە ســەرمان لائەچن و جەســتەى میللەتەکەمانیان لێ پاک ئەکرێتەوە، بەڵام ئەوەى ســەرى منى ســوڕماندووە نازانم ئەو جووتەیە کامیان ســن و کامیان کوللەن وا کەوتوونەتە یەک، هەرکامێکیان هەرچیەکیان بێت بۆ ئێمەى میللەت فەرقى نیە چونکە بە هەردووکیان جەســتەى میللەتیان داڕزاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە