کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە پەلە ئەم پیلانە پووچەڵ بکەنەوە.....

Friday, 05/02/2010, 12:00


هەروەکوو لە عیراقدا بە ڕەســمى ڕاگەیەندراوە کۆى ژمارەى ئەو کەســانەى مافى دەنگدانیان هەیە بەوانەى لە دەرەوەى ووڵاتیشــن خۆى ئەدا لە 18 ملیۆن و 750 هەزار کەس کەچى کۆمیســیۆنە فێرە تەزویرەکەى عێراق ڕایگەیاند کە بە تەمان 26 ملیۆن کارتى دەنگدان چاپ بکەن کە ئەمە ئاماژەیەکى بێ پێچ و پەناى نیازى تەزویر کردنە لە لایەن ژمارەیک حیزبى گەندەڵ و خۆســەپێن بە ئەحزابى کوردى و عەرەبیشــەوە کە وەک ڕۆژى ڕووناک لایان ڕوونە کە دۆڕاون بەڵام لەم ڕێگایەوە ئەیانەوێ خۆیان لەو هەڵدێرگە نەجات بدەن کە میللەت بۆى ئامادەکردوون، هەموومان باش دەزانین کە ئەم کارەشــیان لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردســتانى 25/7/2009 دا ئەنجامدا ئەویش بە چاپکردنى یەک ملیۆن کارتى زیادە وە بەخشــینى بە حیزبێکى دەســەڵاتدارى کوردى کە ئەوانیش ڕۆژى هەڵبژاردنەکە لە ڕێگەى نۆکەر و دەســت و پێوەندەکانیانەوە بە چەپک بە زۆرى هەڕەشــە و تۆقاندن ئەیانخســتە ســندووقەکانى دەنگدانەوە، بۆیە ئەمجارە بۆ پەرلەمانى عێراق (کە هەرچەندە ئێمەى میللەتى کورد تەمەناى چوونەوە ناوعێراقمان نەئەکردەوە پاش ڕووخانى ســەدام، بەڵام ئەحزابی گەندەڵ و خۆســەپێنى کورد لە ماوەى دواى ڕووخانى ســەدامەوە تا ئێســتا کارێکیان کرد کورد ڕاپێچى بەغدا بکەنەوە ئەویش لە بەر خاترى وەرگرتنى بودجە و ماشـینەوەى بوو لە لایەن ئەحزابی کوردەوە واتە فرۆشــتنەوەى کورد بە عێراق لە بەرامبەر وەرگرتنى بودجە و گیرفان پڕ کردن.) بۆیە پێویســتە ئێمەى میللەتى کورد بە لیســت و قەوارە ڕکابەرەکانى خۆمان بڵێین کە ئەم پیلانە لە چەند ڕۆژى ئایندەدا پووچەڵ بکەنەوە و دەنگى خۆیان هەڵبڕن و بیکەن بە گاڵە لە ڕێ ى ڕگەیاندنەوە و ئەم هەنگاوانەى خوارەوەش هەڵگرن دەنا تەزویرێکى گەورە بەڕێوەیە کە عێراق جارێکى دیکە ئەگەڕێتەوە دەســت ئەحزابى خۆســەپێن و قۆرخکەرەکانى هەمیشــەى:


-1 هەڕەشــەى بایکۆتى هەڵبژاردنەکە بکەن تا بۆ جیهان دەرکەوێ عیراق هەرگیز زەمینەى بە دیموکراســى بوونى تیا بەرپا نەبووە و نابێ بە دەســت ژمارەیەک ئەحزابى خێڵەکى و خۆســەپێنى کورد و عەرەبەوە، بە تایبەتى کە ئەم هەڵبژاردنە لاى ئەمریکا و بەریتانیا گرنگى زۆرى پێ ئەدرێت بۆ ئەوەى نیشــانى جیهانى بدەن کە لە عێراقدا دیموکراســى چەکەرەى کردووە و کەوتۆتە ســەر پێ ى خۆى، بەڵام لە ڕاســتیدا وانیە و خۆڵ ئەکرێتە چاوى کۆمەڵگاى جیهانیەوە ، بۆیە ئەگەر هەڕەشــەى بایکۆت کردن بکرێت ئەوا ئەمەریکا و بەریتانیا بە تایبەتى بۆ پاراسـتنى ســومعەى خۆیان ڕاســتەوخۆ دێنە ســەرخەت و گوێ شــل ئەکەن بۆ داواکانتان وە فشــاریش ئەخەنە ســەر ئەحزابە قۆرخکەرەکانى عیراق بە کورد و عەرەبیشــەوە ، بۆیە پێویســتە گاڵەیەکى ئیعلامى گەورە ڕێکبخەن و دەســتەوســتان دانەنیشــن.


-2 داوا بکرێت تەنها بە قەدەر ئەو ژمارەی دەنگدەرانەى بە ڕەســمى ڕاگەیەندراوە کارتى دەنگدان چاپ بکرێت و هەر کارتێکیش (ســریال نەمبەرى خۆى) لە ســەر بێت لە ســەرانســەرى عێراقدا واتە لە ژمارە 1 وە تا 18 ملیۆن و 750 هەزار وە بە شــێوەیەکى تێکەڵ و هەڕەمەکیش بە سـەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت، وە هەر ژمارەیەکیش باڕکۆدى تایبەتى خۆى بۆ دابنرێت و لە کاتى فەرز کردنى دەنگەکاندا بە هۆى ئامێرى (Barcode Reader) ەوە کە بە کۆمپیوتەرەوە ئەبەسـترێت ئەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت کە ژمارەى دووبارە هەیە یان نا.

ئێمەى میللەتى کورد کە هیوامان وابوو لە کوردســتانێکى ســەربەخۆى خۆماندا لە ژێر ســایەى دیموکراسـیەکى ڕاســتەقینەدا ژیانمان بەســەربردایە بەڵام داخى گران کە ئەحزابى خێڵەکى و خۆســەپێنى کورد ئەو هیوایەیان گۆڕى بۆ خەونى شــاعیران و خەیاڵى پوچ، بۆیە میللەتى کورد هەر هیچ نەبێ ئەمڕۆ پێویسـتە ئەم بارە نالەبارە لە ســەر شــانى لابەرێ و پێگەیەکى باش لە پەرلەمانى عێراقدا بۆ نوێنەرانێکى ڕاسـتەقینە و خەمخۆر بدۆزێتەوە بە دەنگى زوڵاڵى خۆى وە نوێنەرانى پێشــوومان کە هەموویان پاشــکۆى ئەحزابى خۆســەپێنى کورد بوون لەو پایتەختەى کە بە نابەدڵى پێوەى لکاوین وەدەرنێن.



ســەرفراز
5 /1/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە