کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان یەكەمین گوتارى ڕاســت و ڕەوانى كوردانە

Monday, 07/12/2009, 12:00


ئەو میللەتەى لەم ســەرزەمینى كوردســتانەدا ئەژى لە كۆنترین نەژادەكانى ناوچەى خاوەرمیانەن كە پانتاییەكى فراوان لە ســەرزەمینیان هەیە ، هەرچەندە خۆمان مێژووى نووســراو و پارێزگارى لێكراومان بۆخۆمان تۆمار نەكردووە بە هۆى ئەوەى لە ڕابووردووشــدا هەروەكوو ئێســتامان گوێمان بە كەســانى قەڵەم بە دەســت و پیاوى بیرمەند و ئایندە نیگەر نەداوە و ســەرەڕاى دەســەڵاتى داگیركەرانیش بگرە ســەران و ســەردارانى كوردیش هەر وەك ئێســتامان بەو جۆرە كەسـانە پەســت و قەڵس بوون بۆیە پیاوانى ژیر و عاریفانى ئەم میللەتە تووشــى ڕاونان و گرتن و لەناوبردن بوونەتەوە ، كە ســەرەنجام تیشــكى قەڵەمە بوێرەكان خامۆش كراون و ئیدى هەر لە تۆمارى مێژوو و جوگرافیامانەوە تا بگاتە تۆمارى ئەدەبیات و كەلتوور و ســیاســەتمان هەمووى گوم و نادیارە، بەڵام هەرچۆنێك بێت بێگانانى دەور و بەر و دوورە دەســتەكانیش هەندێك تۆمارى مێژوویان بۆ ئێمە نووســیوە كە لە گەڵ ئەوەى تۆمارەكانیان دوورە لە بێلایەنیەوە بەڵام ســەرەداوێكى شێوازى گوزەران و بەڕێوەچوونى میللەتەكەمان بە درێژایى دەیان ســەدە ئەخاتە بەردەســت كە لە ســەرجەمیاندا یەكانگیرن لە ســەر ئەوەى كە كورد بە درێژایى زۆربەى ســەردەمەكان هەر ژێر دەســتە بووە و خاك و ســەر زەمینى داگیركراوە و لێ ى كەم كراوەتەوە بەڵام بە پێچەوانەوە كورد نەچۆتە ســەر خاك و ئاوى گەلانى دیكە، هەروەها ئەو مێژووانە پێمان دەڵێن كە كورد لە ناوچەكەدا كۆنترین دەوڵەتى خۆى بەدیهێناوە كە دەوڵەتى (ماد) بووە و قەڵمڕەوێكى فراوانیشــى لە ژێر ڕكێفدا بووە و پاشــاكانى ســەرەتاى ئەو دەوڵەتە چونكە بە دڵســۆزى و لێهاتوویى كاریان بۆ پایەدارى دەوڵەتەكەیان كردوە توانیان لە ناوچەكەدا هاوســەنگیەكى پتەو بەرامبەر دەوڵەتەكانى ئاشــوور و بابل بنیات بنێن و تەنانەت لە زۆر ڕووەوە ئەو دوو هێزە ملكەچى ویســت و فەرمانەكانى دەوڵەتى ماد بوون، وەلى داخى گران بۆ خەســڵەتى پاشــا و ســەرانى كورد كە پاش ســەردەمێك لە حوكمڕانى و دەســەڵات كردن لە خۆیان بایى دەبن و بەڕێگایەكى جیاواز لە بەرژەوەندى میللەت و نەتەوەكەیان ئەجووڵێنەوە و پاشــا و ســەركردەكانى بە دیوارێكى پتەو لە خۆپەرســتى و ســامان كۆكردنەوە و عەیش و نۆش و پیادە كردنى چەوســانەوە و بێدادى لە میللەت خۆیان دابڕیوە و بیریان لە ئایندە و نەوەكانى دواتریان نەكردۆتەوە، هەر ئەو ســاتەیان لا مەبەســت بووە كە تیا ژیاون، بۆیە دەوڵەتى (ماد) لە كۆتاییدا پایەكانى داڕزاو لاواز بوون و ئەو ئایندە ڕەشــەى بەســەر هات كە داگیر كردنى بوو لە لایەن (كۆرش) ى پاشــاى دەوڵەتى تازە دامەزراوى (هەخامەنشــى) لە ئێرانى كۆندا.
مەبەســتمان لەو گوزەرە خێرایە بە مێژووى كۆندا گرێدانێك بوو لەگەڵ ئەمڕۆماندا كە ئایا ئەو خەســڵەتە تائێستاش لە تاكى كوردا بە شــاراوەیى هەرماوە و ئەبێ گوازرابێتەوە بۆ ســەران و بەرپرسانى ئەم ســەردەمەشــمان، پاش ئەوەى خوداوەند لەم بەشــەى كوردســتاندا فرســەت و هەلێكى دیكەى بۆ ڕەخســاندین كە بە یارمەتى زلهێزە جیهانیەكان ئەم میللەتە توانى نیمچە دەســەڵاتێكى دوور لە هەیمەنەى هێزە ناوچەییەكان بۆ خۆى پێكەوە بنێ، بە ڵام دیســانەوە داخى گران كە ســەران و بەرپرســانى ئەم دەســەڵاتەى ئەمڕۆشــمان بە هەمان دەردى پاشــاكانى دەوڵەتى (ماد) ەوە گرفتار بوونەتەوە و نەك دیوارێك بەڵكو دەیان دیوار و بەربەســتى گەورەیان لە نێوان خۆیان و میللەتدا بنیات ناوە و كەوتنەوە هەمان دەردى عەیش و نۆش و تاڵان و بڕۆى ســەروەتى میللى كورد و ســامانى قەبە پێكەوەنان بۆ خۆیان و خانەوادە و چوار دەورە نزیكەكانیان و فەرامۆش كردنى ســەراپاى میللەت و ئایندە و داهاتووشمان هیچ ســتراتیژ و پایەیەكى بۆ دانەڕێژراوە و كورد یەكێكە لەو میللەتانەى ئێســتاش نازانێ ئایندەى ئەگات بە چى!!
ئەوەش هەمووى لە ســایەى خۆ ویســتى و پاڵ لێدانەوەى ســەركردەو ســەرانى ئەم میللەتەوە خوڵقاوە كە ســەرانى كورد هێندەى كوڕ و كەســى نزیك و بنەماڵەى خۆیان خۆش دەوێت و هەمیشــە هەڵپەى بردنە ســەرەوەى ئەوان ئەكەن و ئەیانەوێت فەرزیان بكەن بە ســەر میللەتدا لە هەزارا یەكى ئەوە كاریان بۆ پرســە چارەنووس ســازەكانى میللەت و ئایندەى نەكردووە بۆیە ئەمڕۆ میللەتى كورد نابێ وەكوو ڕابووردوو بەرامبەر ســەران و دەســەڵاتدارانى بێ دەنگ بێت كە ئەوان تەنها بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و پێكەوەنانى ســامانى قەبە هەموو خێر و بێرى ئەم ســەرزەمینە بەو خێراییە زۆرە دەربهێنن و میللەتى ئێستا و ئایندەشــى لێ بێ بەش بكەن، تەنها بۆ ئەوەى تا لە ژیاندا ماون خۆیان و كوڕ و كچ و نزیكانیان ببنە خاوەنى دەیان و ســەدان و بگرە ملیارەها دۆلاریش، وە بە خەیاڵ پڵاوى وا بیر بكەنەوە كە ئیدى ڕۆژێك خۆیان گوم ئەكەن و ڕوو دەكەنە ئەو دوورگەو مومتەلەكاتانەى لە جیهاندا كڕیویانە و بەو خەیاڵەى دوور لە چاوى ئەو میللەتەى هەموو ســامان و خێروو بێرەكەیان لێ دزیوە بە كەمالًَى ئیســراحەت دانیشــن و تا كوڕا و كوڕیان بۆ خۆیان بیخۆن. خەڵكینە ئەمە ڕاســتى بیر كردنەوەى بەناو ســەرانى ئێســتاى كوردە ، ئەوەتا بە بەرچاوى هەموومانەوە بە هەڵپەیەكى زۆر ئەیانەوێ نەوتى ئەم خاك و ســەرزەمینە دەربهێنن و بۆ خۆیانى بفرۆشــن، ئەو كۆمپانیا نەوتیانەى هێناویانە هەمووى ژێربەژێرى و بێ هیچ پرس و ڕایەك بە میللەت و تەنانەت بە پەرلەمانە كارتۆنیەكەى خۆشــیان هەر پرســە گورگانەیەك نەكراوە، نەوت یەكێكە لەو ســامانانەى هەر بۆ ئەمڕۆ نیە بەڵكو نەوەكانى دوا ڕۆژیشــمان چاویان لێیەتى، ئاخر ئەوە زوڵمێكى زۆر گەورەیە لە نەوەى ئایندە ئەكرێت، ئەگەر ئەو نەوتە بۆ ناو خۆیە و بۆ ئەوەیە پایەكانى ســەنعەت و تەكنۆلۆژى لە ناوخۆدا پێ پتەو بكرێت ئەوا پێویســت بە فرۆشــتنى ناكات بە دەرەوە و با گوڕ و تین بخاتە ئامێرەكانى بەرهەمهێنان و بە پشــت بەســتن بەخۆمان هەنگاو بنێین بۆ گەیشــتنمان بە پێكهێنانى كۆمەڵگایەكى بەرهەمهێنەر لەبرى ئەوەى ئێســتا ئەم ســەران و خانەوادەكانیان ئەو نەوتە بفرۆشــن بە دەرەوە كە بێگومان پارەكەى دەگەڕێتەوە گیرفانى خۆیان، دەنا خۆ ئەگەر مەبەست بە دەســتهێنانى داهات بێت بۆ حكومەت و میللەت ئەوە كوردســتان بێ منەت بوودجەى هەنگوفتى خۆى هەیە لە ناوەندەوە و بودجەیەكى كەمیش نیەو هەروەكو بەراورد كراوە هێندەى بودجەى ســاڵانەى دوو دەوڵەتى هاوســێ ى عێراق دەبێت، كەواتە غەدر و تاوانێكى گەورەیە ئەو هەڵپە كردنەى ســەرانى كورد بۆ فرۆشــتنى نەوت و بەفیڕۆدانى پارەكەى كە تەنها ســەروەتەكانى خۆیانى پێ قەبەتر ئەكەن و ئەیانەوێ ئەو خەیاڵەى پێ بهێننە دى كە لە ســەرەوە باســمان كرد، ئەمەش گوێَ نەدانە بە ئێســتا و ئایندەش هەر بۆیە ئەم پرســیارە ئەمڕۆ ســەر هەڵئەدات كە ئایا دووبارە چارەنووســمان بەدەردى دەوڵەتى (ماد) نابێتەوە؟ بێگومان بەڵێ و بگرە خراپتریش، بۆیە لەمڕۆدا گوتارى (گۆڕان) تاكە دەرمانى ئەو دەردە كوشــندەیە كە دووچارى ســەران و دەســەڵاتى ســیاســى كورد هاتووە ئەو گوتارەى كە بۆ یەكەمین جار بوو لە مێژووى كۆن و نوێ ى میللەتەكەماندا بە گوێ ى ســەران و دەسـەڵاتدا چریكاندى كە چى دى زەمەنى خەیاڵ پڵاوى و قەبە كردنى ســامان نیە پێویســتە دەســت بخرێتە ناو دەســتى میللەتەوە تا ئێســتاو ئایندەمان بنیات بنێین، بەڵێ نەوت دەربهێنن بەڵام بە ئاشــكرا و بە پرس و ڕاى میللەت و با كارگە و ســەنعەتیش گوڕەى بێت لە ناوخۆدا، ئەوە ووزەى نەوتى زۆر و ئەوەش كانزاى ئاســن و دەیان كانزاى دیكە كە لەم ســەرزەمینى كوردســتانەدا هەیە با دەربهێنرێت و بتوێنرێتەوە بەڵام ســتراتیژى بۆ ئێســتا و ئایندەى ئەم میللەتە تیا بێت، نەك بفرۆشــرێت بە دەرەوە و پارەكەى بچێتە باخەڵى ســەران و خانەوادەكانیانەوە كە ئایا چى لێ بەرهەم دێت بۆ ئەم میللەتە لە غەیرى ئەو بارە پڕ لە یەئس و بێدادى و بێكارى و نانبڕین و گرانیە گەورەیەى كە ئەم میللەتەى پێوە ئەتلێتەوە جا چ جاى بگات بە نەوەكانى داهاتووش كە كاتێك ئاوڕ ئەدەنەوە خاك و ســەرزەمین و ســامانیان بەرباد و تاڵان كراوە و هیچ پایەو ئەســاســێكى سەنعەت و ئابووریشــى پێ دانەمەزراوە تا نەوەكانى ئایندە خۆیانى لەســەر ڕابگرن و ڕەحمەت بۆ ئەمڕۆمان بنێرن بەڵكو مێژوو پێیان ئەلێت ئەى نەوەى داماو ســەردەمانێك پێش ئێوە ســەران و دەســەڵاتدارانى كورد خۆى هەموو تەڕ و ووشــكى ئەم ســەرزەمینەیان بۆ خۆیان و خانەوادەكانیان بە تاڵان برد و پشــتیان كردە میللەت و ڕوویان كردە ئەو ســەرزەمین و دوورگانەى بۆ خەیاڵ پڵاوى خۆیانیان كڕیبوو پاشــان خۆشــیان دنیاى فانیان بەجێ هێشت و ووڵاتیشــیان دایەوە دەســت گورگانى بێگانە و داگیر كەران.
بۆیە دووبارە ئەیڵێمەوە (گۆڕان) پڕ بە پێســتى ئەو جۆرە بار و دۆخانەیە كە لە ووڵاتێكدا بە دەســتى ســەران و دەســەڵاتدارانى خۆیەوە ئاوا لە ســەرەتانى بێدادى و دابەش كردنى نا عادیلانەى داهات و ســەروەتدا ئەتلێتەوە .
گۆڕان یەكەمین گوتارى ڕاســت و ڕەوانى كوردە لە ســەرەتاى مێژووەكەمانەوە تا بە ئێســتامان چونكە كورد هێندەى بە جەرگ بووە بەرامبەر دەســەڵاتداران و داگیركەرانى بێگانە بەڵام بێ جەرگ بووە لە بە گژا چوونەوە و بەرپەرچ دانەوەى دەســەڵاتداران و ســەرانى زاڵم وتاڵانچى ناوخۆى ئەویش بە هۆى شــەرم كردن لە درووشــمەكانیان و بە ئومێدى ئەوەى ئەمانە هەر چاك دەبن و ئەگەر گۆشــتمان بخۆن ئێســقانمان هەر دەهێڵنەوە بەڵام نەیانزانى ئەمان لە زاڵمانى بێگانەش تێپەڕیان كرد و ئێســقانیشــیان ئەخۆن و ئایندە و داهاتووشــیان ڕەش ئەكەنەوە، كەواتە بۆ ڕێگرى لە دووبارەبوونەوەى كارەســاتى خامۆش بوونى دەوڵەتى (ماد) دەبێ وەك نەوەكانى پێشــومان بێ دەنگ نەبین و گوتارێكمان هەبێت بۆ ســەران و دەســەڵاتدارانمان كە ئەویش گوتارى (گۆڕانە).
ســـەرفراز
6/12/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە