بورجى خەلیفە و دوبەیەكەى ئێمە
Friday, 08/01/2010, 12:00
پێش چەند سالێك بەرپرســێكمان بەڵێنى پێداین كە ســلێمانیمان بۆ دەكاتە (دوبەى) بەم نزیكانەش بوو سەركردەیەكى دیكەمان قەولى داوە هەولێر بكاتە دوبەی، هەرچەندە من وەك خۆم پێكەنینم بە ئاوەدانكردنەوەى ووڵاتێك دێت لە ســەر ئەســاســى بەڵێن و قەولى بێ بەرنامە جا چ جاى لە بەرپرس و ســەرانى كوردیشــەوە دەرچێت ، كە هەمووى هەروەك یەكگرتنەوەى بە قەولى خۆیان دوو حكومەتەكەیان و پەیڕەوى بە ناو دیموكراتی عەیارە بیست و چوارەكەیانى لێ دێت، قەولە كۆنەكەیان لە بەرپرســەكەى ئەملاوە ئەوا نزیكەى چوار پێنج ســاڵێكى ڕەتاندوە كەچى شــارەكەى ئەملا بڕوخێ بە ســەر ســواڵكەر و مناڵى داماوى ئیش كەر لە بازاڕ و گەراجەكاندا ئەڕووخێت و بڕوخێت بە ســەر دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاكاندا دەڕوخێت كە ســاڵەهاى ســاڵە بێكار و ســەرگەردانن، با داشــنەمەزرێن بەڵام لەو لاشــەوە قۆرخكارى بەرپرســە عەســابەكانى حیزب و دەســەڵات كە بازاڕیان بە تەواوى بۆ خۆیان قۆرخ كردووە هەر لە دەســكێ تەڕەتیزەوە تا دەگاتە ئوتۆمبێل كڕین و فرۆشــتن و بازرگانى ســووتەمەنى و شیش و چیمەنتۆ و تا ئەگەڕێتەوە دایبى مناڵ و دەرزى ســنجاق ، كارێكیان كردووە تاكى كورد لە كاسبى ئازادیش بێ ئومێد بێت، ئێستا ئەو شــارە بڕوخێ بەســەر دوكتۆر و ماســتەر و پڕۆفیســۆرى تەزویرى حیزبەكاندا ئەڕوخێت كە هەموویان لە تەڕ ئەخۆن و لە وشكیش ئەخەون بەڵام خاوەن ڕاســتەقینەى هەمان ئەو شــەهادانە لە شــارەكەدا پەراوێز و تێهەڵدراون چونكە ملیان بۆ عەســابەكانى حیزبەكان دانەنەواندووە، شــارەكەى ئێمە تەحەداى كابوولى پێ ناكرێ كە بە پێ ى ڕاپۆرتەكان شــەو و ڕۆژى 15 ســەعات كارەبایان بۆ دابین كراوە لە گەڵ ئەو هەموو شــەڕ و ئاڵۆزیەى لەو ووڵاتەدا هەیە، داخى گرانم بۆ شــارەكەم كە وەعدى بەرگى (دوبەى) یان پێدا تا بە باڵایدا بكات كەچى ئێســتا زیاتر ڕووت بۆتەوە و ووردە ووردە بۆتە مۆڵگەى تیرۆرى ســیاســى ئەوانەى داواى هاتنە درەوە لەو حاڵە نالەبارە ئەكەن، بۆتە یەكەمین مۆڵگەى ڕاو و ڕووت و نانبڕینى میللەت لە ســەر ڕووى زەمین ، بۆتە یەكەمین پێگەى میللەتێكى موفلیس و كەمینەیەكى عەســابەى خاوەن ســامان بێ ئەوەى ســامانەكانیان لە ڕێ ى هیچ هونەر و كارێكى شــەرعیەوە بەدەســت هێنابێت بە غەیری ئەوەى كە باى ڕاو و ڕووتى ســامانى گشــتى میللەت بۆى هێناون، كە بێ گومان ســامانەكەشــیان لە ئایندەیەكى نزیكدا هەر بە با ئەڕواتەوە. شــارەكەم بڕوخێ بە ســەر بێكارى خاوەن ئەزموون و كارامەدا ئەڕوخێت و خاوەن پیشــە و ســەنعەتە ڕاســتەقینەكان خراونەتە پەناو پەســیو گێل و بێ ئەزموون و هیچ لە بارانەبووەكانیش لە ڕێ ى حیزبەكانەوە بوونەتە خاوەن ســەنعەت و كۆمپانیاو بازرگانى و زانســت و هونەرى درۆ و هیچ بەرهەمێكیشــیان دیار نیە بۆ پێشــكەوتنى ئەم ووڵاتە بە هەموویان توانایى بەرهەمهێنانى (((((مەســینەیەكى پلاســتیكی))))) یان نیە ، هونەرەكەیان تەنها ئەوەیە هەر لە دەرەوە بە خســتنە ســەرى ســوودى زۆر گەند و گووى ووڵاتانى دنیامان بۆ دێنن بە (((((مەســینەشــەوە))))) و بە ســەر میللەتا ســاغى ئەكەنەوە، جا ووڵاتەكەم توانایى بەرهەم هێنانى ئەو شــتە بێ نرخانەى نەبێت دەبێ بە تەماى چ (دوبەیەك) بین ، بێگومان ووڵاتەكەمان چۆتە خانەى بێكەســان و ئەو حكومەت و دەســتە و دایەرەیەش كە ئەڵێن هەیە ئەوە هەر لە تەلەفیزیۆن و ڕادیۆدا هەیە و لە ئەرزى واقیعدا بوونى نیە، دەنا ئەم هەموو عەســابە و گێل و نەفامە چۆن یاســایەك یەخەیان پێناگرێت و گوێ یان ڕاناكێشــێت و پێیان ناڵێت چى دى بەســە و ئیدى نۆرەى ئەوە هاتوە كەلەپچەى ڕاپێچكردنى زیندانتان بكرێتە دەســت، بێگومان وەكوو مشــكیان لێهاتووە كە پشــیلە دیار نیە و تلى لى لیانە.
لە شــارەكەى ئەولاشم كە ووتیان ئەیكەین بە دوبەى پێم خۆش بوو، بەڵام هەر زوو خۆشــیەكەم لە دەســتدا كاتێ بیســتم هەر لەو شــارەدا خانەوادەیەك خۆیان قەتڵوعام كرد و باوكێكى كوێرى گەنج لە تاو هەژارى و نەگبەتى و نەهامەتى ژیانى و پەراوێز خرانى لە ناو كۆمەڵگادا و بێ ســاحێبى ووڵاتەكەى و نەبوونى فریاد ڕەســێك كوێرانە منداڵە نازدارەكانى دەداتە بەر دەســتڕێژى گوللە و ڕەوانەى ئەو دنیایان دەكات تا چى دى ئازارى نەگبەتى و نەهامەتى نەچێژن، بێگومان كوشــتنى مرۆڤ بە هەموو پێوەرێك تاوانێكى گەورەیە بەڵام ئۆباڵەكەى لە گەردنى ئەوانەدایە كە ئەیانەوێ شــارى ئەو داماوە بكەن بە دوبەى بەڵام لە ســەر و ئەو هەموو زێڕ و تەڵا و بودجە زەبەلاحەى ئەم ووڵاتەوە هەژارى و نەداریەكى گەورەیان بە شــاراوەیى بۆ میللەت بەدى هێناوە كە ئەوە ئەنجامە جەرگبڕەكانیەتى، ئەگەر هەواڵێكى ئاوا بۆ (شــێخ خەلیفە) ى ئیمارات بنێرین بێگومان پێمان دەڵێ (بابە جارێ چارەســەرى ژیانى میللەتەكەتان بكەن) ئەوســا بیر لە (دوبەى) بكەنەوە.
ئەگەر ئەو داماوە لە هەرووڵاتێكى ئەوروپى پەناهەندە بوایە كە هێندەى ئێمە بودجە و ســامانى نەوت و كانزایان نیە بێگومان مانگانە بە بڕە پارەى (ســۆشــیال) زۆر بە باشــى موداراتیان ئەكردن، كەچى لە ســەر زەوى و زێدى خۆى بێ ســاحێب و پشــتیوان پەراوێز خراوە و هیچ دەســت و دایەرەیەكیش نەبووە ئاوڕى لێ بداتەوە ، كە بێگومان ئەمە ئەوە ئەســەلمێنێ كە حكومەت و دەســتە و دایەرەكەمان تەنها بە ڕاگەیاندنى تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامە بوونیان هەیە و لەوە بترازێ ئەم ووڵاتە بێ ســاحێبە.
(دوبەى) قۆناغ دواى قۆناغ تەى ئەكات و ئێرەش قۆناغ دواى قۆناغ ڕۆئەچێتە ناو تاریكى و جەهل و ململانێ و عەســابەگەرى ، هەر دوێنێ بوو (بورجى خەلیفە) لە دوبەى كرایەوە بە مەراســیمێكى شكۆمەندانە چونكە ئەو بورجە هەر بینایەك نیەو بەس بەڵكو تەحەدایەكى شــەریف و ســەردەمیانەیە بۆ وەگەڕ خســتنى تواناكانى ووڵاتێك چونكە ئەو بینایە ڕیكۆردى ووڵاتە پێشــكەوتووەكانیشــى شــكاند لە بڵندى و ژمارەى ئەســانســۆر و هەبوونى ســیســتەمى جۆرا و تیایدا. دە ووڵاتەكەم گۆڕ هەڵتەكێنە چونكە تۆ مردووى بەهۆى دەســتە و دایەرە تەزویرەكەتەوە كە تەنها لە تەلەفیزیۆندا دەرئەكەون و كاتێكیش میللەت لە تەنگانە و چەرمەســەریدا بێت دیار نین و بوونیان نیە، بێگومان بەدى هێنانى دوبەى خەیالیش نیە بەڵام بە مەرجێك دەســتەو دایەرەكەمان لە ڕاگەیاندن و تەلە فیزیۆنەكانەوە بێنە دەرێ و بە حەقیقى و بە مرۆڤى ڕاســتەقینە و كاراوە بێنەوە ناو گۆڕەپانى میللەت و ســەرانى كورد و دەســتە و دایەرەكانمان لە مۆنیكا و وەنەوشــە و قەســرەكانیانەوە بێنە دەرەوە و لە پاركەكاندا لە گەڵ میللەتدا بكەونە وەرزش كردن و چەورى و چۆڵى لەشـیان بتوێننەوە و چاو چنۆكى چاوتێر نەبونیان بكەنە عەلاگەیەكەوە و فڕێ ى دەنە ســەتڵى خۆڵى بەردەم كۆشــكەكانیان، ئەوجا هەموو تاكێكى میللەت لایان وەك یەك بێت و هەروەك چۆن تەنها گرنگى بە كەس و خزم و دۆســتانى نزیكى خۆیان دەدەن ئاواش بە هەموو تاكى میللەتى بدەن، زانا و دانا و بیرمەندان و زانســت پەروەرانى ڕاســتەقینەى میللەت كۆبكەنەوە و بە تەنگ ژیان و گوزەرانیانەوە بن نەك ئەو هەموو چەكل و پەكلە بێ بەرهەمەى هەمووى بە ناوى خزم و كەس و نزیكانتانەوە ســەروەت و ســامانى ئەم میللەتە هەڵئەلووشــن، تەنیا چارەتان ئەوەیە بێنەوە ناو میللەت و تەســلیم بە ئیرادەى میللەت ببنەوە، دەنا نەك دوبەى بەڵكو تەحەدا كردنى (15 ســەعات كارەباكەى كابوولیش) هەر مەحاڵ و خەونە.
6/1/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست