سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌م زووانه ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له خۆمانن !
Friday, 05/02/2010, 12:00
زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و ده‌نگه ناڕازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ، پێیانوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆران بزوتنه‌وه‌یه‌کی شارستانیه و خه‌ڵکی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا داوای شتێکی گه‌وره‌و پیرۆز ده‌که‌ن ئه‌ویش دادپه‌روه‌ری و مافی خوراوی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستانه ، وه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی خه‌ڵکێکی یه‌گجار زۆر بێنێته سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان و هانیان بدات ده‌ست بکه‌نه خۆپیشاندان و وتنه‌وه‌ی دروشمی ناڕه‌زایی و بێزاری خه‌ڵکی کوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ،
ده‌توانم بڵێم خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌ورۆ له‌سایه‌ی تکنۆلۆژی سه‌رده‌مدا ،هۆشیاره و ئاگاداری زۆر بابه‌تی هه‌ستیاره ، خه‌ڵک چی تر دوای سه‌رکرده‌یه‌ک و پارتێکی ناسیاسی ناکه‌وێت که له هه‌ڵبژاردندا شکستی خواردوه و سه‌رنه‌که‌وتوه ،
یه‌کێتی و پارتی له دوای ڕاپه‌ڕیندا نه‌یان توانیوه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ئابووری و سیاسی ناوخۆی کوردستاندا دووره په‌رێز بن ، به‌ڵکوو به‌شێکی گرینگ بوونه له پێکهێنانی گه‌نده‌ڵیی ئابووری و گه‌نده‌ڵیی سیاسی ئه‌ورۆی کوردستاندا ، هه‌ر ئه‌و بار‌و دۆخه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ، که خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداران بوه‌ستن و به گژیاندا بچنه‌وه ،
وه به‌چاوی خۆمان بینیمان ،له ناو خودی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا باڵی ڕیفۆرمخوازان دروست بوو ، وه ئه‌م باڵه تاماوه‌یه‌ک دژی سیاسه‌تی ره‌های سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وه‌ستا به‌ڵام هیچ سودێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو ، تا بریاری کۆتایی و بێ هیوا بوونی ریفۆرمخوازانی ناو ریزه‌کانی (ی،ن،ک) و دروست بوون و بانگه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته مه‌یدانه‌وه ،
ده‌نگه نارازییه‌کانی شه‌قامی کوردستان ، له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ران تا گۆڕانکاری بکه‌ن ، به‌لام له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسا و بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌یتوانی کۆتایی به‌و گه‌نده‌ڵیی و نا دادپه‌روه‌ریه بێنێت که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا په‌یمانیان به لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ره‌که‌یاندا بوو ،
ئێستا خه‌ڵک خه‌ریکه بێ هیوا بێت له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ،له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سانێک هه‌نه ده‌یانه‌وێت له هه‌ر دوو لاوه سوومه‌ند بن و (خورماشی ده‌وێت و مێوژیشی ده‌وێت) !
وه‌ک قڕژاڵن به دوو سه‌ر ده‌رۆن به رێدا له‌م لاو له‌و لاشن !
له ته‌ڕ ده‌خۆن و له وشک ده‌خه‌ون ، گۆڕانیان کردوه به کراسێکی ئاوریشم بۆ داپۆشینی عه‌یب و عار و که‌م و کوڕیه‌کانیان !
خه‌ڵکی کوردستان پێیانوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆته تۆڕی ماسی ده‌ستی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کاتی خۆی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و شۆڕشگێڕانی پێ ده‌گرته‌وه !
ئه‌ورۆ هه‌ر ئه‌وانه‌ن له‌ناو یه‌کێتی ئێستا که‌میان به‌رکه‌وتوه ، دروشمی ڕیفۆرم و گۆڕانیان هه‌ڵگرتوه ،زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکان پێیانوایه شانۆگه‌ریه‌کی سیاسیه و درۆیه و (ی،ن،ک) و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ردوکیان یه‌کن و دروستکه‌ری سکرتێری یه‌کێتیه و ته‌واوکه‌ری یه‌کترین و که‌سیان نایانه‌وێت ده‌ست به‌رداری یه‌کتر بن و ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه نایانه‌وێت به ئاسانی له ده‌ستی بده‌ن و گۆره‌پانه‌که به تایبه‌تی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی چۆڵ بکه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌و بار‌و دۆخه‌دا باشترین به‌دیلی یه‌کێتی نیشتیمانیه له ولایه‌تی سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا !
وه‌ک چۆن ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ده‌ڵێت ئه‌ورۆ هیچ که‌س و گرۆپێک نییه به‌ناوی ریفۆرمخواز و دژی ئێران بێت و (موسه‌وی و که‌ڕوبی و محمد خاته‌میش) له خۆمانن !
ئێستا خه‌ریکه خه‌ڵکی ساده و چینی ڕۆشنبیرانیش ،هه‌ست به دڵه ڕاوکێ بکه‌ن ،که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ستکردی یه‌کێتی نیشتیمانیه و به‌م زوانه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بڵێت ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له خۆمانن و به ئاسانی ده‌ست به‌رداریان نابین !!!
ئوسترالیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست