کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر نه‌وشێروان نه‌توانێت چاوێك به‌ کاندیده‌کانی هه‌ولێر دابخشێنێت ئه‌وه‌ هه‌ولێریش فت !

Wednesday, 09/12/2009, 12:00


گۆران له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7/2009 دا خۆی له‌ قۆناغێکی تازه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ئۆپۆزیسۆن دۆزیه‌وه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی کوردستاندا ،
به‌ڵام ئێستا ده‌بینین و ده‌بیسین که‌ له‌ ناو خودی باڵی ڕیفۆرمخوازاندا کێشه‌یه‌کی دژوار هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بێ تاقه‌تی و توره‌یی به‌رامبه‌ر به‌ کاندیده‌کانی لستی گۆڕان له‌ پارێزگای (هه‌ولێر) دا ، که‌ ڕۆژانه‌ له‌ شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر و ده‌ره‌وه‌دا قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و جێگای پرسیاره‌ !
ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران گوێ بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی نه‌گرێت ،ئه‌وه‌ هیچ کاتێک ناتوانێت رابه‌رایه‌تی گۆران و چاکسازی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌رفراوانه‌یه‌ بکات ،
ده‌بێت ڕه‌خنه‌ و پێشنیاره‌کانیان به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت و تێکه‌ڵ به‌ بیر و بۆ چونه‌کانیان بێت و هه‌نگاوی به‌ر چاو بنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ،ده‌نا ناتوانێت له‌ گرده‌که‌ی سلێمانی دامه‌زرێنه‌ری بیرۆکه‌ی چاکسازی و گۆران بێت !
ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆران چاوه‌رێیان ده‌کرد له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، بۆ کاندیدکردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌ به‌غدا ، شتێکی چاوه‌روان نه‌کراو بوو ، خه‌ڵکی هه‌ولێر و ده‌ره‌وه‌ی توشی شۆک کرد !
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ له‌ کاندیدکراوه‌کان ده‌گرن به‌ تایبه‌تی کاندیدی هه‌ولێر ،مانای ئه‌وه‌ ناگه‌ینێت که‌ ڕقیان له‌و که‌سانه‌یه‌و حه‌ز به‌ سه‌ر و سیمایان ناکه‌ن ،
به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت که‌سانێکی شیاو و کاراما و به‌ ئه‌زمون بێننه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ به‌غدا ،
ئێستا سه‌رده‌می تاخمه‌و تفه‌نگ و قاسمه‌ڕه‌ش و بالیسان و قه‌راغ و سه‌نگه‌ر گرتن نییه‌ ، ئێستا سه‌رده‌می گۆرانکاری و شه‌فافیه‌ت و عه‌وله‌مه‌و شارستانیه‌ت و په‌رله‌مان و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ مه‌ده‌نییه‌کانه‌ ،
ده‌بێت که‌سانێکی زۆر به‌توانا و به‌ هه‌ڵوێست ئه‌م ئه‌رکه‌ مێژوییه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بچینه‌ پێشه‌وه‌ و مافه‌کانمان ده‌سته‌به‌رکه‌ین ، نه‌ک به‌ چه‌ند کاندیدێکی له‌ڕ و لاواز و بێتوانا و زمان نه‌زان و به‌ بڕوانامه‌ی سه‌خته‌وه‌ بچینه‌ ناو په‌رله‌مانی به‌غداوه‌و ببینه‌ نوێنه‌ری گه‌لی کورد !
ژ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و کاندیدانه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و به‌رپرسیارێته‌ ،به‌ڵکوو جۆرێک نائومێدی و بێمتمانه‌ییان پێوه‌ دیاره‌ و هه‌ندێک له‌و کاندید کراوه‌نه ،شایانی ئه‌وه‌ نینه‌ که‌ بتوانن نوێنه‌رایه‌تی کورد بکه‌ن،
هیوادارم که‌ سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌زوترین کات چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ بکات و چاوێک به‌ لستی کاندیدکراوه‌کانی دابخشێنێت و با له‌وه‌ زیاتر که‌س دانه‌به‌زێت له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی که‌ ناوی پیرۆزی گۆڕانه‌ ،‌‌
ده‌بێت کاک نه‌وشێروان ده‌رک به‌م ڕاستیه‌ بکات که‌ پارێزگای هه‌ولێر خاڵی سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە