کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ، بڕواناکه‌م له‌ سه‌ر عه‌نته‌ریاتی مامتان ده‌ست له‌ کار بکێشنه‌وه‌ !

Saturday, 14/02/2009, 12:00


ئێمه‌ی کوردی به‌دبه‌خت زۆر خۆش باوه‌رێن، هه‌ر که‌ ئه‌ندامێکی یه‌کێتی نیشتمانی دڵی بڕه‌نجێت ، پێمان وایه‌ که‌ جه‌نابی مباره‌کی ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌ و دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵاو ده‌کات !
له‌ ڕاستیدا شه‌ڕ و دڵ ڕه‌نجانی ،ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،له‌گه‌ڵ جه‌نابی سکرتێری گشتی ،هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ هه‌بووه‌ ،عه‌یب نه‌بی وه‌کو شه‌ڕی ژن و مێردی لێهاتووه‌ ! به‌ڵام خوا بکات ئه‌م جاره‌یان به‌کجاری ده‌ست به‌رداری یه‌کتر بن !
ده‌توانم بڵێم تێگه‌یشتنی میلله‌تی کورد ،له‌و گه‌مه‌ سیاسیه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی ،زۆر ئاسته‌نگ و له‌ ئاستێکی دژوار دایه‌ .
ئه‌‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کاری کردبێت ،ده‌زانێت چ باسه‌ له‌ دیوه‌خانه‌ی یه‌کێتی ،به‌ڵام خه‌ڵکه‌ دڵسۆز و ساکاره‌که‌ جارێ هه‌ست به‌و گه‌مه‌ سیاسیه‌ ناکه‌ن !
ئه‌گه‌ر براده‌رانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ڕاست ده‌که‌ن جلال تاڵه‌بانی دکتاتۆره‌ ،ئه‌دی لۆ به‌کۆی ده‌نگی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی وه‌ک سکرتێری گشتی یه‌کێتی دووباره‌ هه‌ڵتان بژارده‌وه‌ ؟!
تازه‌ به‌تازه‌ (بعد خراب بێره‌) وریا بونه‌ته‌وه‌ و ده‌زانن خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت کۆنتڕۆڵی یه‌‌کێتی بکات !
که‌ی شه‌فافیه‌ت هه‌بووه‌ ؟ که‌ی جلال تاڵه‌بانی بۆ جارێکیش پرسی به مه‌کته‌بی سیاسی کردوه‌ ؟
ئێوه‌ هه‌مووتان هاوسه‌نگه‌ر و هاوخه‌باتم بوونه‌ من یه‌که‌،یه‌که‌ لێتان ده‌پرسم ئایا که‌ی جلال تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی قۆرخ نه‌کردوه‌ ؟ که‌ی له‌ بڕیارداندا پرسی به‌ ئێوه‌ کردوه‌‌؟ کێ له‌ ئێوه‌ بێ مامتان په‌نجه‌ی ناوه‌ته‌ ئاو ؟
من بڕواناکه‌م ئێوه‌ به‌و ئاسانییه‌ ده‌ست به‌رداری پۆسته‌که‌تان بن و له‌سه‌ر لێدوانی ده‌م ڕوتێکی وه‌ک ئاراسی شێخ جه‌نگی ئه‌و هه‌موو ده‌ست که‌وت و خه‌ونانه‌تان بکه‌نه‌ سفر !
ئه‌و کاته‌ی که‌ نه‌وشێروان له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌ گه‌نده‌ڵ و کوتله‌بازی و فه‌سادی ئیداری بوو ،
ئێوه‌ سه‌رچاوه‌ی پاراوبوونی مێشک و هزر و بیرتان ،به‌ سه‌رچاوه‌ی بیری جه‌لالیزم به‌سترا بۆوه‌و ئاو ده‌دا !
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ده‌که‌ن ، کێشه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕه‌وی جلال تاله‌بانی و قۆرخکردنی سه‌روه‌ت و سامان و شه‌فافیه‌تی یه‌کێتیه‌ ، فه‌رموون کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ و زه‌مینه‌ له‌باره‌ خۆتان یه‌ک لابکه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی خۆتان ڕابگه‌ینن و پشتیوانی له‌ پرۆژه‌ی ریفۆرم خوازی بکه‌ن و یه‌کێتی نیشتمان کوردستان له‌و قه‌یرانه‌ دژواره‌ و تاک ڕه‌ویه‌ ڕزگار بکه‌ن !‌
ئێوه‌ باش ده‌زانن شکستی و خاشه‌بڕکردنی ده‌سته‌و بیرۆکه‌ی ڕیفۆرم خواز ،سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ شکستی ئێوه‌ ته‌واو ده‌بێت ،چونکه‌ ئێوه‌ ئه‌ورۆ پارسه‌نگی یه‌کێتینه به‌کام لا بشکێنه‌وه‌، لاکه‌ی تر پارسه‌نگی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دا و هاوکێشه‌ سیاسیه‌که‌ش، که‌ چه‌ندین ساڵه خه‌ون و ئاواتی ئه‌ندام و دڵسۆزانی یه‌کێتیه‌، بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ده‌گۆڕێت و خوێنی هاوسه‌نگه‌ره‌کانتان و ماندوو بوونی هه‌زارانی وه‌ک منیش به‌ خۆرایی ناڕوات !
دڵنیا بن بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ سه‌ر به‌رز و خۆشه‌ویست ده‌بن له‌ ناو میلله‌ته‌که‌تان و ده‌بنه‌ دروشمی ڕزگاری له‌ سه‌رتاپای کوردستاندا !


ئوسترالیا-سدنی‌




‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە