کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتینه‌ مامتان به‌ سه‌عدی پیره‌ پرس و ڕا ده‌کا !

Thursday, 12/03/2009, 12:00












هه‌ر که‌ دێته‌وه‌ سلێمانی
لووتی به‌رزی
له‌و لا ده‌کا ،
هه‌رچی درۆ هه‌یه‌
له‌به‌ر ده‌م کامێرا به‌با ده‌کا ،
تا درۆ هه‌بێت
قه‌ت ڕاستی ناڵێت
له‌ ڕاستی ڕا ده‌کا ،
هه‌ر که‌ چاوی به‌ ‌حیزان که‌وت
یه‌کسه‌ر ڕیا ده‌کا ،
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ به‌ زوڕنای
تورک و عه‌ره‌ب
سه‌ما ده‌کا ،
به‌جارێ ئابرۆی یه‌کێتی برد
یه‌کێتی ڕسوا ده‌کا ،
له‌ قه‌ڵاچواڵانیش
به‌ سه‌عدی و شاڵا و
پرس و ڕا ده‌کا !
ئه‌وه‌ی جاش و فایلداره‌
پله‌ و پایه‌ی ئه‌علا ده‌کا !
ڕه‌خنه‌ گرتن نییه‌ لای ئه‌و
کۆپی سه‌دام و شا ده‌کا ،
ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ بگرێت
تڕۆ ده‌کرێ و
تفی پێ دا ده‌کا ،
زۆر سه‌یره چاکسازی ناوێت
ڕیفۆرم خواز خرا ده‌کا !
خانه‌قینیش
به‌ قوربانی سمێڵی ڕه‌شی مه‌لا ده‌کا !
گه‌ر خۆی گه‌نده‌ڵ نه‌بێت
ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵه‌
ئاشکرا ده‌کا ،
به‌ ده‌ستی خۆی دز و جه‌رده‌ و
فایلداران دادگا ده‌کا ،
هۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان
گه‌ر فریای مامتان نه‌که‌ون
یه‌کێتی ته‌فر و تونا ده‌کا ،
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ گه‌نده‌ڵه‌ و
کوتله‌ بازی به‌رپا ده‌کا ،
ده‌نا چۆن بێ بیرکردنه‌وه‌
کاری قۆڕی ئه‌وها ده‌کا ،
خوێنی شه‌هیدان ته‌سلیمی
منداڵێکی لووسکه‌ی وا ده‌کا !!!


ئوسترالیا -سدنی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە