کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوڕه‌که‌ی فه‌ڕه‌نسۆ حه‌ریری له‌ ئوسترالیاش ده‌یه‌وێت کورد سه‌رکوت بکات !

Monday, 16/03/2009, 12:00


هه‌ر کوردێک له‌ داوێنی دایکێکی پاک و کورد په‌روه‌ر په‌روه‌رده‌بێت ، بێگومان نیعمه‌تێکی خوای گه‌وره‌یه‌ و ده‌توانێت ببێته‌ گه‌وره‌ترین هیوا بۆ دوا ڕۆژی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ،به‌ڵام من گه‌یشتومه‌ ئه‌و بڕوایه‌ ئه‌وانه‌ی دڵسۆز و پاک وخاوێنن له‌ داوێنی دایکێکی کورد په‌روه‌ر په‌روه‌رده‌ بوونه‌ زۆر که‌من ،له‌ په‌نجه‌ی ده‌ست تێ ناپه‌ڕێت !
دوێنێ ئێواره‌ له‌ ڕێکه‌وتی 14/3/2009 کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ به‌کاتی سدنی ،ئێواره‌خوانێک سازکرا بۆ نوری مالکی وشانده‌ یاوه‌ره‌که‌ی له‌ یه‌کێک له‌ هوتێله‌کانی شاری سدنی ، به‌ به‌شداربوونی کۆمه‌ڵگای کورد و عه‌ره‌ب و کلد و ئاشور و تورکمان و حیزبه‌ سیاسیه‌کان ،
پاش ڕێستنه‌که‌ی نوری مالکی ،نیو کاتژمێریان ته‌رخان کرد بۆ پرسیار کردن ، چه‌ند عه‌ره‌بێکی پێ په‌تی توانیان پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی مالکی بکه‌ن ،به‌ڵام ماوه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌دا به‌ کۆمه‌ڵگای و کورد و حیزبه‌ سیاسیه‌کانی کورد ،پرسیار و ڕه‌خنه‌کانیان ئاراسته‌ی نوری مالکی بکه‌ن ! ته‌نیا به‌نده‌ و په‌یام نێری که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی ،توانیمان پرسیاره‌کانمان به‌ کورتی ئاراسته‌ی مالکی بکه‌ین .
نوری مالکی زیاتر له‌ کاتژمێرێک ئاخافت ،به‌ڵام ته‌نیا بۆ جارێکیش ناوی کوردی نه‌برد و هه‌ر باس باسی ئاسایش و یه‌ک ریزی عێراقێکی یه‌کگرتوی ده‌کرد !
له‌هه‌مووشیانه‌وه‌ سه‌یرتر ،ژنێکی کورد به‌ناوی (ئاشتی) که‌ خاوه‌ن خه‌بات و له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کورد په‌روه‌ره‌ ، جه‌نابی مسعود بارزانی له‌ کتێبه‌که‌یدا باوکی ئه‌و ژنه‌ی به‌ قاره‌مانی ده‌شتی هه‌ولێر ناو ده‌بات بڕوانه کتێبه‌که‌ی سه‌رۆک‌ لاپه‌ڕه‌ 181 . ئه‌و ژنه‌ چه‌ندین جار ده‌ستی به‌رزکرده‌وه‌ بۆ ئاراسته‌کردنی پرسیاره‌کانی به‌ره‌و ڕووی مالکی ،که‌چی کوره‌که‌ی فه‌ره‌نسۆ حه‌ریری (فه‌وزی حه‌ریری) ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م ئه‌و ژنه و نه‌یهێشت پرسیاره‌کانی ئاراسته‌ی نوری مالکی بکات! وه‌ فه‌وزی حه‌ریری ڕوو به‌ ڕوو به‌ (ئاشتی) ووتبوو من نه‌م هێشت تۆ پرسیاره‌کانت ئاراسته‌ی مالکی بکه‌یت ! جه‌نابی  بارزانی من له‌ تۆ ده‌پرسم ئاخۆ ده‌بێت چ نه‌هێنیه‌ک هه‌بێت کوره‌که‌ی فه‌ڕه‌نسۆ حه‌ریری رێگربێت له‌به‌رده‌م ئافره‌تێکی کورد په‌روه‌ر نه‌هێڵێت په‌یامه‌که‌ی بگه‌ینێته‌ نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ؟!
سدنی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە