تکایه مه‌هێڵن ده‌وڵه‌تی کوردیی سه‌ربه‌خۆ به ئیفلیجی له دایک ببێ ..!!
Thursday, 05/01/2012, 12:00
له‌دیدی هه‌مووتاکێکی کورده‌وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی سه‌ربه‌خۆ مه‌زنترین وگرنگترین هیواووئامانجه، هه‌ڵبه‌ته پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌روا ئاسان نییه‌وسه‌رکرده‌ی ئازاوشاره‌زاولێزانی گه‌ره‌که، سه‌رکرده‌یه‌کی پێویسته که به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی پێش هه‌مووبه‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی خستبێ نه‌ک سه‌رکرده‌ی هزر خێڵه‌کی وکورسی په‌رست وه‌کوسه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی کوردوستانی باشوور.
جوزێف بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له مانگی رابردوودا سه‌ردانی عێراقی کردوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانیدا کۆبۆوه، له‌ئه‌نجامی ئه‌ومیتینگانه‌دا هه‌ندێ زانیاری گرنگ و هه‌ستیاردزه‌ی کرده ناو خه‌ڵکه‌وه‌وبۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌هێشتاش کۆتایی نه‌هاتووه هه‌مووباڵه‌کانی میدیای به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کرد، به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی که ده‌ست خه‌ڵکی که‌وتووه جوزێف بایدن به‌ڵێنی پشتگیریی ئه‌مریکای به‌هه‌ریه‌که له تاڵه‌بانی وبارزانی داوه ئه‌گه‌ربێتوو ئیعلانی ده‌وڵه‌تی کوردیی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا سێ مه‌رجی هه‌تا بڵێی گورچکبڕوکوردکوژی به‌سه‌ریانداسه‌پاندووه‌که بریتین له‌مانه‌ی لای خواره‌وه:
مه‌رجی یه‌که‌م : پێوسته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیی واز له‌مادده‌ی ١٤٠و کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان بهێنێ و له‌بیری خۆیی بباته‌وه.
مه‌رجی دووه‌م : پێویسته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا به‌هێز بکات وپێکه‌وه دژی تێرۆریستان وتێکده‌ران بجه‌نگێن.
مه‌رجی سێیه‌م : پێویسته ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیی له‌هه‌مووکاروبارێکدا هاوده‌نگ و هاوکاری حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق بێ وهه‌موومه‌رجه‌کانی مه‌رکه‌ز په‌سه‌ند بکات.
شڕۆڤه‌یه‌کی سه‌رپێی ئه‌وسێ مه‌رجه دژه‌کورده‌ی سه‌ره‌وه سووک وئاسان ئه‌مانگه‌ێنێته ئه وده‌رئه‌نجامه‌ی که بڵێین ؛ په‌سه‌ندکردنی مه‌رجی یه‌که‌م به‌مانای له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان دێت وبۆهه‌تاهه‌تایه جارێکی تر ناتوانین باسی که‌رکوک و ناوچه‌کوردنشینه‌کانی تربکه‌ین،چونکه کاتێک که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕاده‌گه‌ێنرێ و وڵاتانی وه‌کوو ئه‌مریکاویه‌کێتی ئه‌وروپاونه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دانی پێدا ده‌نێن ، ئیدی ئه‌ومه‌رجانه ده‌بنه پرۆتۆکۆڵی نێوده‌وڵه‌تی وگۆڕین یانژێ ده‌ستکاری کردنیان زۆرئاسته‌م ده‌بێ .
دروشمه درۆزن وساخته‌کاریه‌کانی سه‌رکرده‌کان کاتێ که ده‌یانگووت که‌رکوک قودسی کوردوستانه یان که‌رکوک دڵی کوردوستانه ده‌بنه میوانی زبڵدانی مێژوو ،واتا به ئیمزای دووسه‌رکرده‌ی کوردوده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کورد به ته‌واوه‌تی که‌رکوکمان دۆراند.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی مه‌رجی دووه‌میشه ڕوون وئاشکرایه تێرمی هاوکاریکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی وتورکیا دژی تێرۆرستان هاوڕێکه به دژایه‌تی په‌که‌که‌و کوردوستانی تورکیا به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕازیکردنی حکومه‌تی شیعه‌ی به‌غداد یه‌کسانه به‌ڕازیکردن و چوونه ژێر مه‌رجی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا دژایه‌تی کوردوستانی بنده‌ستی ئێرانی لێدێته به‌رهه‌م .
کۆنکلوژن :
به‌کورتی و به‌کوردی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ ڕاده‌گه‌ینرێ که له‌لایه‌ک له‌ده‌ستدانی که‌رکوک ناوچه ته‌عریبکراوه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه خوێنڕشتن ودوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کوردوستانی تورکیاوئێراندا مسۆگه‌ر ده‌کات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین ده‌وڵتێک له‌م بابه‌ته نه‌بوونی باشتره‌و له‌هیچ بارودۆخێکدا له‌م فێدراڵیه‌ی ئێستا باشتر نابێت و دوورنیه ڕووبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیمان نه‌کاته‌وه. گومانی تێدا نییه ده‌وڵه‌تێک له‌ژێر زه‌بروزه‌نگی ئه‌ومه‌رج وگوشارانه‌دا دابمه‌زرێ نه‌عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدابه‌رقه‌رارئه‌بێ ونه که‌مێکیش له‌ئێش و ئازاره‌کانی چینی هه‌ژاروزه‌حمه‌تکێش ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ونه خه‌ڵکه ناسیۆنالیسته‌کانیشی پێ قایل ده‌بێ، ئیدی پێویست ناکا سه‌رانی کوردوده‌سه‌لاتی سیاسی ئه‌م رۆژه‌ی کوردوستان خۆیانی پێوه‌ڕابوه‌شێنن وله ئێستاوه هه‌تا ده‌یان ساڵی تر وه‌کوو ئه‌م فێدراڵییه نابووته‌ی ئێستا پێمانی بفرۆشنه‌وه ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه به‌شانوشه‌وکه‌تی هیچ کام له‌م سه‌رکرده سیاسیانه دانا‌مه‌زرێ به‌ڵکوبه‌ڕه‌زامه‌ندیی وپیرۆزبایی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردوستان وبه‌دیفاکتۆی بارودۆخی ئالۆزی نێوده‌وله‌تی دێته‌به‌رهه‌م، جا له‌به‌رئه‌وه‌هیودارم ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ هه‌رگیز به‌وشێوه ئیفلیج و سه‌قه‌ته له‌دایک نه‌بێ...!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست