سه‌ردانه ئابڕووبه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئه‌مریکا
Friday, 05/02/2010, 12:00
چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ئێستا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم مه‌سعوود به‌رزانی به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ک له مه‌سروری کوڕی ونێچیری برازای وفه‌لاح مستهفاوهک وه‌زیری پارتی ووه‌ک موته‌رجیم سه‌ردانی کۆشکی سپیان کرد،جێگای ئاماژهپێکرنه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم هیچ ده‌نگوڕه‌نگێکی لهناومیدیای خوێندراووبیستراووبینراوی ئهمریکاداپهیدا نه‌کرد،به‌شێکی زۆریان باسیان نه‌کردو کردیان بهژێرلێوهوه ،هه‌ڵبه‌ته زهبروقورسایی هه‌ر ڕووداوێک له‌سه‌رئاستی ده‌وله‌ت وئۆفیشال چه‌ند گه‌وره‌بێت له‌سه‌ر ئاستی میدیاش هه‌رئه‌وه‌نده گه‌وره ئه‌بێت ومیدیای ئه‌مریکاش هه‌رئه‌وه‌نده‌ت پێئه‌فرۆشنه‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆکی هه‌رێم توانی هه‌ریه‌ک له ئۆباما‌و جێگره‌که‌ی جۆ بایدن ووه‌زیری ده‌ره‌وه خاتوو هیللهری ڕادۆم کلینتۆن ببینێ، به‌ڵام ههمووکۆبونهوهکان جۆرێک له‌سارد وسڕی وخامۆشی پێوه‌دیاربوو، جیاله‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی پێشوازی لێنهکراوفهرشی سووری بۆ ڕانهخراتهنانهت له‌ده‌روازه ئۆفیسیالهکهی کۆشکی سپییه‌وه نه‌برایه ژووره‌وه و نهئۆباماونهجێگرهکهی نه‌چوون به‌ره‌وپیرییه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ههموودابونهریتێکی میوانه فه‌رمییه‌کانی کۆشکی سپییه‌وه..!! ته‌نانه‌ت ئهوژوورهی که‌له‌گه‌ڵ ئۆبامادا کۆبونه‌وه‌ی تێداکرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌شوێنێکی ڕه‌سمی نهدهچووچونکه نهئاڵای ئهمریکاونهئاڵای عێراق ونهئاڵای کوردوستان ههڵنهکرابوون ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ کۆنستیتوشنی ئه‌مریکادا یه‌کناگرێته‌وه چونکه به‌گوێره‌ی قانون پێویسته ئاڵای ئه‌مریکا له‌هه‌موو شوێنێکی ڕه‌سمی و حکومیدائامادهگی هه‌بێت..!! ئه‌م ساردی و سڕیه‌ی ئه‌مریکا بهرانبهربهسهرۆکی هه‌رێم وحکومه‌تی کوردوستان باشترین به‌ڵگه‌یه به‌وه‌ی که‌ئه‌مریکا چیترکاری بهکوردوکوردوستان نه‌ماوه، ئهگهرناههرههمان سه‌رۆکی هه‌رێم کاتێ که‌له‌سه‌رده‌می جۆرج بوشداسهردانی ئه‌مریکای کردئهوپهڕی ڕێزیان لێگرتوتهواو وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتێک پێشوازییان لێکرد.
به‌ڵام مه‌خابن له‌کوردوستاندا میدیای پ‌د‌ک وه‌کوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان شه‌ووڕۆژ بهشانوباهوی سه‌فه‌ره‌که‌ی مهسعودبهرزانیداههڵیانئهداو به‌رده‌وام خۆڵیان ئه‌کرده چاوی خه‌ڵکییه‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که‌ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وه‌ره‌ترین شکستی هێنا وله‌سه‌رئاستی نێوخۆییش ئه‌م خۆخۆیی و خۆ جیاکردنه‌وه‌یه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی متمانه‌ی خه‌لکی کوردوستان به‌حکومه‌تی هه‌رێم کهمتردهکاتهوهوخهڵکی تووشی دوودڵی دڵه‌راوکێ ده‌کات ئه‌گه‌رنا به چ هه‌قێک وله‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک باوک وکوڕوبرازالهگهڵ گه‌وره‌ترین وگرنگترین زلهێزی سه‌رگۆی زه‌ویدا دائه‌نیشن وبه‌ئاره‌زووی خۆیان دانووسانی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن وژێربهژێژدهیان گرێبه‌ستی سیاسی وئابووری چاره‌نووسسازی له‌گه‌ڵ واژۆ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاکڕه‌وی وبنهماڵهپهرستی نه‌بێ ده‌بێ چی بێ...!! له‌کاتێکدا که‌بۆ سه‌ردانێکی ئاواگرنگ دهبووسهرۆکی حکومه‌ت دکتۆربهرههمی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنایه یان به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌ندامێک یان وه‌زیرێکی ینک ی بهشداربکردایه له‌کۆبونه‌وه‌کان وگرێبه‌سته نهێنیه‌کاندا،هه‌روه‌ها قوبادتاڵه‌بانی که‌نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه له واشنتۆن ئاگای له‌م که‌ینوبه‌ینه نه‌بووه‌و پرسی پێنهکراوهولهکۆبونهوهکاندائاماده نه‌بووه..!!هه‌ڵبه‌ته ئه‌م تاکڕه‌ویه‌ی پ‌د‌ک هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبوونی کابینه‌ی شه‌ش وده‌ست به‌کاربوونی حکومه‌تی دکتۆربهرههمهوه هه‌ستی پێکراوهوپدک حکومه‌تی کوردوستان به‌موڵکی خۆی ئه‌زانێ وله‌زۆربه‌ی کاروباری حکومه‌تدا پرس وڕا به دکتۆربه‌رهه‌م ناکات..!! به‌پێی ئهوههواڵانهش که‌دزه‌ی کردۆته ناوخه‌ڵکه‌وه ههتائێستادکتۆربهرههم لهتاوکهنارخستن وکهڵهگایی پ‌د‌ک وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بهسهرحکومهتهکهیهوه دوو جارویستویهتی ده‌ست له‌کاربکێشیته‌وه به‌ڵام مام جه‌لال ڕێگری لێکردووه،پرسیاری گهورهوگرانلێرهدایه ئایا گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردوستان بهههردووباڵهکهیهوه وتاکڕه‌وی پ‌د‌ک چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستان به‌ره‌وکوێ ئه‌به‌ن..!!؟؟
کالیفۆرنیا-ئه‌مریکا فه‌برایری2010
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست