کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تێرمی دووه‌می ئۆباما

Monday, 21/01/2013, 12:00







چوار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا وتارێکم له‌ژێر ناونیشانی ئۆباما سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکای گرته‌ده‌ست به‌ڵام هیچی بۆ کورد پێنییه‌ بلاوکرده‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌م به‌و خاڵانه‌ کردبوو که‌بوونه‌ هۆی هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌شپێست له‌ مێژووی ئه‌مریکادا ، خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌توانێ ئه‌ولینکه‌ی له‌خواره‌وه‌ دامناوه‌ بکاته‌وه‌وئه‌ونووسینه‌ش بخوێنێته‌وه‌، هه‌روه‌کوو پێشتر ئاماژه‌م پێدا هه‌ڵبژاردنی ئۆباما په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی به‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌سه‌رله‌به‌ری ئه‌مریکای گرتۆته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ڕێوه‌بردنی دوو به‌ره‌ی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ر له‌ عێراق وئه‌فغانستاندا که‌سه‌روه‌توو سامانێکی ئێجگار زۆری به‌هه‌ده‌ربرد هه‌رده‌بێ ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی بێ، ده‌مێکه‌ مێژوو سه‌لماندوویه‌تی که‌ هه‌موو شه‌ڕێک بنه‌مایه‌کی ئابووری هه‌یه و‌ئاگری هیچ شه‌ڕیکیش به‌بێ هۆیه‌کی ئابووری کڵپه‌ ناکا.
گومانی تێدانییه‌ که‌براوه‌ی یه‌که‌م له‌م شه‌ڕانه‌دا کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانه‌وهه‌ربه‌ هاندان ودنه‌دانی ئه‌مانیش ئه‌م شه‌رانه‌ سه‌پێنران، کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان وئه‌وکۆمپانیانه‌ی که‌چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی به‌رهه‌م ئه‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سمایه‌یه‌کی زیاتروقازانجی زیاترله‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م شه‌رانه‌دان، جگه‌ له‌مانه‌ش ڕێژه‌یه‌کی زۆرله‌ کۆمپانیاکانی کۆمپیته‌روتێلێ-کۆمینیکاسیۆن و ئه‌لیکترۆنیکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریی ئه‌م شه‌ڕانه‌ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان کۆمپانیای جه‌نه‌راڵ داینامیك ومۆتۆڕۆلا به‌نموونه‌- به‌شێکی زۆری به‌رهه‌مه‌کانیان ته‌رخان کردووه‌ بۆ کاروباری جه‌نگیی بۆیه‌ زێده‌ڕۆیی نییه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌م ئامێره‌ ئه‌لکترۆنیانه‌ هه‌مان ڕۆڵی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌بینن ..!!
شایانی وتنه‌ ئۆباماهه‌روه‌کو هه‌مووسیاسه‌تمه‌دارانی سه‌رئه‌م گۆی زه‌وییه‌ له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا کۆمه‌ڵێک گفت وبه‌ڵێنی به‌خه‌ڵکیدابه‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست هیچیانی جێبه جێ نه‌کردو وپاشگه‌زبۆوه‌...!! یه‌که‌م به‌ڵێنی ئۆباما ئه‌وه‌بوو که‌ هه‌لی کار بۆ بێکاران ئاماده‌ بکات و ڕێژه‌ی بێکاری که‌م بکاته‌وه‌.... به‌ڵام ته‌واو پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌رچوو ڕێژه‌ی بێکاری له‌ %6 بوو به‌ %10که‌ ژماره‌یه‌کی ئێجگار ترسناکه‌و له‌ مێژووی ئه‌مریکادا که‌م وێنه‌یه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ ئه‌مریکا له‌چاو ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌ی که‌له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌بواری خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌کاندا هیچی نه‌کردووه‌ ،له‌به‌رگرانی چوونه‌ لای دکتۆرو نه‌خۆشخانه‌ ساڵانه‌ هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌مریکی گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، ئه‌توانین بڵێین له‌ناو وڵاته‌ پێشکه‌وتوو پیشه‌سازییه‌کاندا ئه‌مریکا خراپترین و نامرۆڤانه‌ترین سیسته‌می ته‌ندروستی (Health System) هه‌یه‌...!!! جا ئۆباما زیره‌کانه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ره‌گرنگ وهه‌ستیاره‌ی قۆزته‌وه‌و له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دووه‌م تێرمدا په‌یمانی به‌هاوڵاتیاندا که‌ بیمه‌ی ته‌ندروستی(Health Insurance) بۆ هه‌موو که‌سێکی ئه‌مریکی دابێن بکات ..!! به‌مه‌ش به‌ره‌یه‌کی تری له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیای خوێنمژوزه‌به‌لاحی ئه‌مریکیدا کرده‌وه‌و ده‌سه‌و یه‌خه‌ له‌گه‌ڵیان وه‌ستا،ئه‌م دووکۆمپانیایه‌ش بریتیین له‌ کۆمپانیاکانی بیمه‌ی ته‌ندروستی (Health Insurance Company) وکۆمپانیاکانی ده‌رمانسازی (Pharmaceutical Company) ، هه‌رکاتێک ئۆباما توانی سه‌رکه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌م دوو کۆمپانیایه‌دا ئه‌وا بێگومان بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو که‌سێک فه‌راهه‌م ده‌بێت هه‌ر به‌وێنه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا هه‌تا ئه‌مرین ده‌بێ خه‌و به‌ بیمه‌ی ته‌ندروستییه‌وه‌ ببینین له‌م ئه‌مریکا ڕازاوه‌و پێشکه‌وتووه‌دا!
مه‌خابن به‌شێکی به‌رچاو له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کوردوستان به‌تایبه‌تی ده‌سه‌لاتی سیاسی کوردوسانی باشوور ئیداره‌ی ئۆبامایان به‌فریاد ره‌س ئه‌زانی ولایان وابوو ئۆباما کوردوستانیان بۆ ئه‌کا به‌به‌هه‌شتی سه‌رزه‌وی ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ له‌ماوه‌ی یه‌که‌م تێرمی سه‌رۆکایه‌تی ئۆبامادا زۆربه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردوستانی باشوور له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی ئێران وتورکیاوه بۆمباباران کران و زه‌ره‌روزیانێکی مادی وگیانی زۆری لێکه‌وه‌ته‌وه‌ ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی شیعه‌ له‌به‌غدای پایته‌خت به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردوستان وبه‌ته‌مان مادده‌ی ١٤٠ به‌ته‌واوه‌تی له‌گۆڕبنێن، به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موو پێشێلکارییه‌ یاساییانه‌ که‌ دژ به‌ هه‌رێمه‌که‌مان کرا ئیداره‌ی ئه‌مریکا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردو نقه‌ی نه‌کرد..!!؟؟
هه‌رچی ده‌رباره‌ی بزوتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌کانیشه‌ له‌ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هیوابوون ئۆبامای ڕه‌شپێست وباوک موسڵمان بکه‌وێته‌ دانووسان له‌گه‌ڵیانداوناوچه‌که‌یان بۆ بکابه‌ ماستی مه‌یو...بێئاگا له‌وه‌ی که‌ڕه‌نگی پێست هیچ ڕۆڵێکی نه‌بینیوه‌ له‌گه‌یاندنی ئۆبامادا به‌ سه‌رۆک کۆماربه‌ڵکو ئه‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ی که‌ ئۆباماله‌کاتی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کردن ڕۆڵی سه‌ره‌کیان بینی، ئه‌گه‌رنا ژماره‌ی دیکتاتۆری ڕه‌ش پێست له‌ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناڤێندا زۆر له‌ژماره‌ی دیکتاتۆری سپی پێستی تێپه‌ڕاندووه‌.

http://emrro.com/obamaserok.htm
ژانوه‌ری 2013 ، كالیفۆرنیا-ساندیاگۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە