کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌نگدان له‌کالیفۆرنیا،ساندیاگۆ

Sunday, 07/03/2010, 12:00


چه‌ند ڕۆژێک به‌رله‌ئێستاره‌وه‌ندی عێراقی به‌عه‌‌ره‌ب وکوردو کلدۆئاشوریه‌وه‌ له‌شاری ساندیاگۆی سه‌ر به‌ هه‌رێمی کالیفۆرنیا له‌کات و شوێنی ته‌رخانکراوبۆپرۆسه‌ی ده‌نگدان ئاگادارکرایه
شایانی ئاماژه‌پێکرنه‌ که‌ شاری ساندیاگۆله‌دوای شاره‌کانی لۆس ئه‌نجلس وسانفرانسیسکۆبه‌ سێهه‌مین شاری کالیفۆرنیا دائه‌نرێ ،ئه‌م شاره‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌رسنوری مه‌کسیک و ڕۆخی ده‌ریای پاسفیک وژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی خۆی له‌ 4 ملیۆن که‌س ده‌دات ، له‌م شاره‌دا ره‌وه‌ندی عێراقی نزیکه‌ی 15 هه‌زار ئه‌بێت وله‌ ناویاندا ژماره‌ی کوردوستانیان به‌ 3 هه‌زار مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ ده‌مژمێری 10 ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ره‌وسندوقه‌کانی ده‌نگدان که‌وتینه‌ ڕێ به‌وهیوایه‌ی که‌هه‌رکه‌سه‌وده‌نگ به‌ولیسته‌ بدات که‌مه‌به‌ستێتی، به‌ڵام به‌ داخێکی زۆره‌وه‌ تووشی كێشه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوبووین، ئه‌وێش ئه‌وه‌بوو که‌ کارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان جگه‌له‌ناسنامه‌وپاسپۆرتی ئه‌مریکی داوای ناسنامه وپاسپۆرتی عێراقیشیان ده‌کرد له‌کاتێکدادوێنێ ‌له‌چه‌ند بنکه‌یه‌کی تری ده‌نگدانداکه‌له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریکادابه‌ڕێوه‌ چووه‌‌ هه‌بوونی پاسپۆرت یان ناسنامه‌ی عێراقی نه‌کراوه‌ به‌مه‌رج بۆ ده‌نگدان، گومانی تێدانییه‌ که‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی لێره‌دا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند بوو،زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد به‌دڵی شکاووبێزارییه‌کی زۆره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌وله‌ده‌نگدان بێبه‌شکران ئاشکرایه‌ که‌ ئۆباڵی بێبه‌شکردنی کوردوستانیان له‌ده‌نگدان ئه‌که‌وێته‌ ملی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم که‌چۆته‌ ژێرئه‌م مه‌رجه‌ سه‌خته‌وه‌ ده‌بووزووتر بیانزانیبا که‌زۆرینه‌ی کوردوستانیانی ئه‌م هه‌رێمه زیاترله‌ 25تا30ساڵ ده‌بێت لێره‌ن و هیچ جۆره‌به‌ڵگه‌نامه‌ یان ناسنامه‌یه‌کی عێراقیی بونیان لانه‌ماوه‌‌ .
هه‌ڵبه‌ته‌ نیگه‌ران بوون له‌ده‌نگدان که‌مافی ڕه‌وای هه‌مووکه‌سێکه‌ هه‌روائاسان نییه‌ وله‌ناخه‌وه‌ مرۆڤ ئازارئه‌دات هه‌ربۆیه‌ش دواتر مانگرتنێکی هێمنانه‌له‌به‌رده‌م بنکه‌ی ده‌نگداندا سازکراوخه‌ڵکی داوای مافی به‌شداریکردن وده‌نگدانیان ئه‌کرد. وا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌کی مانگرتوانتان بۆ ده‌نێرم که‌ به‌کامێرای خۆم گیراون،هیوادارم بڵاویان بکه‌نه‌وه‌.
- کالیفۆرنیا
 [email protected]





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە