کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەری كاتی رووخاندنی ئەم حكومەتە نەهاتوە؟

Sunday, 03/04/2011, 12:00




حكومەتی هەریم بەدریژایی تەمەنی حكومرانی لەسەركوتكردن و جاشایەتی و بی ئیرادەكردنی تاكی كورد و وورد و خاش كردنی توناكانی گەل و نەتەوە و تالانكردنی سامانی ولات و شوین بزركردنی ئازادیخوازان و تیرۆركردن و كپكردنی كپ كردنی بانگی ئازادی زیاتر كام هەنگاوی باشی ناوە ؟.
حكومەتی هەریم دەبوو حكومەتیكی دیموكرات و ئازادی پەروەر و عادیل و دلسۆزی گەل و نیشتمان ببوایە و تاكی كوردی لەناخەوە سەرلەنوی بنیات بنایەتەوە چونكە رژیمە دكتاتۆر و فاشیستەكانی ئیراق یەك لەدوای یەك لەهەولی تیكشكاندن و روخاندنی كەسایەتی كورد و ئیرادە و ئازادیان بووە و لەهەمانكاتدا بۆ وەدی هینانی ئەم خەونەیان سودی مەزنیان لە دروستكردنی دووبەرەكی و نیفاق وپەرتەوازەكردنی جەماوەر و توناكانیدا بینیوە
ئەمرۆكە حكومەتی بەناو كوردی هەمان كردار و سیاسەت پەیرەو دەكات لەدژی گەل و نیشتمان و ئەو نیشتمانەی بۆ بەرژەوەندی حیزب كردوە بەسەنتەریكی بازرگانی حیزبی و كۆمەلیك مافیا كە تیایدا سەودا لەسەر چارەنوس و ئایندەی گەولەكەمان و نیشتمانەكەمان دەكات, كام دوژمنی هەرە سەرسەختی گەلەكەمانە پەیوەندی جاشایەتی و ملكەچی لەگەلدا دەبەستیت و گەل بەم هەنگاوە لاواز و نەزۆكانەیان بچووك دەكەنەوە و لەچاوی دوژمناندا و هیچ ئیعتبار و نرخیك بۆگەل دانانین و خۆیان بەزۆرە ملی دەخزیننە باوەشی دوژمنان و بی شەرمانە پەنایان بۆدەبەن و ملیان بۆكەچ دەكەن,بەلام لەئاستی ماف و داخوازیەكانی گەلدا خۆگیڤ دەكەنەوە و چاوسووردەكەنەوە و دەست دەنینە پەلەپیتكەی چەكەكانیان و خوینی هاولاتیان بەناهەق دەریژن و هاولاتیانی شۆرشگیر و ئازادی خواز و رۆشنبیر و نوسەران و چالاكوانانی مەدەنی دەخەنە ژیر گوشار و زەبر و زەنگ و هەرەشە و كوشتن لەكاتیكدا هەموو ئەم سیفات و كردار و سیاسەتانە تایبەتن بە حكومەتی دكتاتۆر خوینریژی نغرۆبوو لەتاوان بەم پییە حكومەتی هەریم دەیسەلمینیت كە بەهیچ جۆریك ئومیدی چاكسازی و دادپەروەری و فەراهەمكردنی ئازادیەكانی لی ناكریت و بگرە رۆژ لەدوای رۆژ لەدوای 17-2-2011 زیاتر گوشارەكان و تاوانەكانی برەو پیدەدات لەپیناو مانەوە ی لەسەر كورسی حكومی پرخیانەت و خوینریژی . ئالیرەوە پیویستە هەرهەموو گەلی كورد بە ئۆپۆزسۆن و جەماوەری راپەریوی گەلەكەمان بەهەموو چین و تویژەكانیەوە و لەسەرجەم گۆرەپانەكانی شارو شارۆچكەكانی ئازادی ئەم هەریمە لەخۆمان بپرسین: ئەری كاتیرووخاندنی ئەم حكومەتە نەهاتوە؟.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە