کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مونافیقی و دوڕویی بزوتنەوەی گۆران بەرەو كوی؟

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


بزوتنەوەی گۆران بەئیعلان كردنی بەیاننمامە 7 خالیەكەی هەموو شەقامی كوردی هینایە هەژان و تەنانەت كورسی ژیر پارتی و یەكیتیش ئەمە كەش و هەوایەكی بارگاوی پر لەمەترسی رووبەربونەوەی جەماوەر و دەستەلاتی هینایە ئاراوە هەر ئەمە بوو بووە هۆی راچەنینی جەماوەر و خرۆشاندنیان بۆنیو شەقامەكگانی شار و شارۆچكەكانی كوردستان كەچی هەرلەیەكەم رۆژی راپەرین و هاتنە ئارای توندی تیژی بزوتنەوەی گۆران خۆی خزاندەوە نیو قاوغەكەی خۆی وەك كیسەل و وتی ئەوە كەسانی ئیمەنین كە لەنیو شەقامەكاندان و ئەوانە كەسانی گیرە شیوین و ئاژاوەچین و بۆنیازپاكیمان ئیمە ئامادەین هاوكا ری دەستەلات بكەین بۆكۆنترۆلكردنی بارودۆخەكە بەهەموو شیوەیەك ئالیرەوە نیفاق و دوورووی بزووتنەوەی گۆران بەزەقی وەدەركەوت بەلام كاتیك بینی راپەرین بەردەوامە و دریژەی كیشا و شارو شارۆچكەكانی كوردستانی تەنیەوە جاریكیتر هاتەوە گۆرەپانەكە و كەوتە ئاراستەكردنی راپەرینەكە بەهەموو شیوازیك و گەرم و گوركردنی, بۆیە لەریگەی راگەیاندنەكانیەوە زیاتر هانی جەماوەریدا و كادیرەكانی خستەنیو سەرای ئازادی و جەماوەرەوە تالەریگای كادیرەكانیشیەوە بتوانیت بەئارەزوو و بەرژەوەندیەكانی بزووتەنەوەكە وە ئاراستەی راپەرین بگۆریت و لەژیر كۆنترۆلی خۆی قۆرغی بكات بەدریژایی ئەم ماوەی مانگەی رابورد هیچ دریغی نەكرد لەو پیناوەدا بەلام لەبیرمان نەچیت هەركاك نەوشیروان مستەفابوو لەریگەی كەی ئین ئینەوە لەسەر بەیاننامامە حەوت خالیەكەیان روونكردنەوەی دا و ووتی:دەستەلات دەرگای گفتوگۆی لەئیمە داخستووە و هیچ ریگایەكمان لەپیش نەماوە بۆیە ئیمەش ناچارین ئەم بەیاننامەیەمان راگەیاند بۆجەماوەری كوردستان. واتە كیشە كیشەی ئەوەبو كەبەریزیان لەلایەن پارتی و یەكیتیەوە پەراویز خراون ئاخۆ ئەمە راستە؟ یاخود هەندیك بەرژەوەندی تر لەئارادابوون؟ رووداوەكانی ئەم دواییە و كۆبونەوەكەی دوینیی گۆران و یەكیتی و پارتی بەنهینی و بەبی رەچاو گرتنی هەلویست و ئیرادەی جەماوەری گەلی كوردستانی راپەریو و بەردەوامی دان بەم جۆرە كۆبونەوانە ئەوەمان بۆ رووندەكاتەوە كە بزوتنەوەی گۆرانیش لەپیناو كورسی و بەرژەوەندی حیزبیدا خەریكە جەماوەر و كوردستانیش دەگۆریتەوە و لەهەمانكاتیشدا دوورووی و مونافیقی رووی گۆران دەردەخات كەواەتە هەقی خۆمانە لەو بزوتنەوەیە بپرسین ئەری ئەم مونافیقی و دووروورییە لەپای چی؟ و بەرەو كوی؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە