باسەرای ئازادی بكەینە ئەو رۆحەی كەپیی دەژین و نەهیلین لەلایەن دەستەلاتەوە داگیربكریت
Saturday, 12/03/2011, 12:00
هەوالەكان وارادەگەیەنن كەدەستەلات بەیەكیتی و پارتیەوە لەهەولیكی چەپەلدان بۆ دامركاندنەوە ی رقو تورەیی جەماوەر بەبی ئەوەی هیچ داواكاریەك جیبەجیبكەن ئەوەش لەریگەی بەلتەجیەكانیانەوە بەتوند و تیژی و هیرش بردنە ناو سەرای ئازادی و كۆنترۆلكردنی ئەو گۆرەپانە و ریگەنەدان بە جەماوەر تا تیكۆشانیان بەردەوام نەكەن
بەم شیوازە دەستەلات روولە گرتنی شیوازی تەێعیدە وە بەم ریگەیەش جەماوەر زیاتر تورەدەبیت هەروەكو ئەوەی موعەمەر قەززافی و عەلی عەبدولا سالح ئیستا ئەنجامی دەدەن هەرچەند ئەم شیوازە كاردانەوەیەی دەستەلات زیاتر و خیراتر خۆی بەرەو دواهەناسەكانی ژیانی دەبات بەلام بەپیی لیدوانەكانی بەرپرسانی حزبی و ئاستی بالای حكومەت هیچ ریگایەكی هیمنانە و ئیجابی لەم حكومەت و دەستەلاتە چاوەروان ناكریت تائیستاش هیچ ئومیدیكیان بەجەماوەر نەبەخشیوە تا گۆرانكاری جددی و ریشەیی بكەن .
پیویستە جەماوەری راپەریوی كوردستان ئەوانەی ئیستا لەسەرشەقامەكانن و لەبەردەركی سەرای ئازادیدا خۆراگرتربن و بویرانە بەرامبەر هەردەستدریژی و هەرەشەیەك ببنەوە هەروەك چۆن خۆراگری وئیرادەی پۆلایینی خۆیان لەماوەی ئەم 23 رۆژەدا سەلماند ئاواش بەردەوامی بەتیكۆشان و بەرخۆدان بدەن , هەروەها داواكارم لەوانەی تائیستا بەهەرپاساویك نەچونەتە ریزی بەرەی گەلەوە و دوورن لەبراو خوشكەكانیان بازوو خۆیان بگەیەننە ریزی گەل و لەگەل خوشك و براكانیان پشتی یەكتر بگرن و بەیەكگرتنی هەموو جەماوەری كوردستان ئەتوانین چۆك بەستەمكار و دكتاتۆرەكان بدەین و بەئامانج و ماف و داواكاریە رەواكانی گەلە ستەمدیدەكەمان بگەین و سەركەوتن تەنیا بۆجەماوەری راپەریوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست