كەركوك لەنیوان خەونی ناحەزان و بەرژەوەندی بهناو بەرپرسانی كورددا؟
Thursday, 30/06/2011, 12:00
لەنیو ئازار و كەم و كوری و بی خزمەت گوزاری و نەبونی ئەمن و ئاسایشیك كە رۆح و مال و منالی بپاریزیت لەناخەوە ناخی خۆی دەخواتەوە و وەكو بوركان قولپ ئەدات و ئازار و بیزاری لەكونی لوتیەوە سەرئەكات.
بەرپرسانی كورد لەبەغدا هەتا ئیستاش بەوەزیر و بەئەندام پەرلەمانیشەوە تەنانەت بەئەندام پەرلەمانەكانی ئۆپۆزسیۆنیشەوە هەریەكەو لەخەیالیكدا ژیان دەكەن وەنبیت جەنابیان مەترسیەكانی ئایندەی سەرگەلەكەمان و پیلانی ناحەزان درك پینەكەن بەلكو لەهەوا و حەزو ئارەزوەكانی خۆیاندا هەموو ئەمانە لەیاد دەكەن و تەنانەت تائیستاش نەوەزیرەكانمان ئاگاداری بریارەكانی نیو بالەخانەی پەرلەمانن ونەپەرلەمانتارانیشمان ئاگاداری رەوش و كارەكانی وەزیرەكانمانن تەنانەت تائیستاش بەقسەی ئەندامیكی سەركردایەتی(ی ن ك)بۆ خۆی دانی بەم وتەیەدا داناوە ئەلیت تائیستا ئیمە وەك پەرلەمانتاران و وەزیرانی كورد دوای تیپەربونی یەك سال بەسەر ئەم خولەدا تەنیا یەكجار كۆبونەوەی هاوبەشی پەرلەمانتاران و وەزیرانی كوردمان ئەنجامداوە بەپیچەوانەشەوە هەموو كوتلەكانیتر بەبەردەوامی ئاگاداری یەكترن لەپەرلەمان و لەنیو وەزارەتەكان دەزانن چی دەگوزەریت هەم لەپەرلەمان و هەم لەنیو وەزارەتەكان..
كەواتە خەلكی كەركوك هەتا ئیستاش ئومید و چاوەروانی گەراننەوەیكەركوكیانە بۆسەرهەریمی كوردستان لەسەردەستی ئەم ئەندام پەرلەمانەبەریزانەی كەبەدەنگی خەلك گەیشتونەتە ئەم پلەیە ئومیدی هەول و هیممەتی ئەو بەریزانەن كە بۆخۆیان لەنیوان وەزیرەكان و ئەندام پەرلەمانەكان ناتوانن مانگی یەكجار كۆبونەی ئاسایی ئەنجام بدەن ئەدی كو دەتونن میللەتیك لەژیر چرنوكی دوژمنیك كۆماركۆماری
ئیمەی كوردی كەركوكی بەشمەینەت بەدریژایی میژوو داینەمۆی هەموو شۆرشەكانی باشوور بوین و هەمیشە لەریزی هەرەپیشەوەی قوربانیە جەستەیی و مەعنەوی و ماددیەكان بوین و میژوو شایەتحالی قوربانیەكانمانە لەسەرسەرجەم شۆرشەكانی باشوری كوردستان كەسەریان هەلداوە وەلی تەنیا ئیمە بوینەتە قوربانی و موزایەدە بەسەرماندا كراوە و دواتر قرۆشراوین بەم دوژمن و بەو ناحەز.
لەدوای سالانی نەوەدەوە هەمیشە خەونیكی دانیشتوانی ئەم شارە بەهەموو پیكهاتەكانیەوە رزگاربوون بوو لەدكتاتۆریەت و چەوسانەوە و تالانكردن,بەلام هەرلەدوای سالی نەودو یەك و 2003 ئیمە لەچاوەروانی رۆژیكی وەهادا لەناخەوە پیشمان دەخواردو ناخی خۆمان دەخواردەوە كاتیكیش رژیمی بەعسی عەرەبی رووخا وەك مرۆڤیك تازە لەدایك بیت وەك مرۆڤیك لەژیر حوكمی ئیعدام دەرچوبیت ئاوا هەناسەیەكی ئازادیمان هەلكیشا, بەلام سەد حەیف و مەخابن ئەو چركەساتەی بەناوی ئازادی هیندە كورت بوو لەگەل رەوینەوەیتەپو تۆزی راكردنی دەست و پیوەندەكانی ئەم دكتاتۆرەدا رەویەوە.
كورد وتەنی بەهارەكەمان تەمەنی زۆر كورت بوو هەر لەیەكەم چركەساتدا كەئیمە خۆمان بەمرۆڤیكی نوی دەزانی وەك ئەوەی تازە هاتبیتینەوە نیو گۆرەپانی ژیان كەچی لەبەرامبەریشدا خەلكانی مشەخۆر و ئار ئاری سەربە هەردوو بنەمالە خەریكی تالانكردنی شارەكەم بوون. ئەوان فیری ئەو بەزمەبویون ئیمەش هەرچەندە زۆرجار تالانكرابوین لەلایەن دەستەلاتە دكتاتۆرەكانی ئیراقەوە هیندە گویمان بەمال و سەروەت نەئەدا بەبەرامبەر بە گیانی مال و مناللمان ,بەلام هەر ئەوانە بون كەركوكیان تالان كرد و سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكانیان بەهەموو كەل و پەلەكانیان تالانكردو ئیستا بوون بەكاك و بەمام و بەخاوەن كۆشك و تەلار و كۆمپانیا و ڤیللاو پارەی بلۆك كراو و هتد.ئەوان ئەمرۆ لەنەشئەی حەز و ئارەزوە تەرو پرەكانیاندا مەلەدەكەن و ناحەزانیش لەبەرامبەردا بەسستەماتیك و بەپیلانی گلاوی دریژخایەن لەسەرو بەندی داپچراندنین لەكورد و كوردستان بەرپرسانی كورد ئەمرۆكە كە سەرجەم بونەتە خاوەن كۆمپانیا و ڤیلاو پارەی بلۆككراو و پلە و پایەی بەرز لەم ولاتەدا هەموو ناحەزەكانیان و دوژمنانی ئەم میللەتەیان لەبیر كردووە و تەنیا لەبیر و بەرژەوەندی و پیلانی وەگەرخستنی سامانەكانیانن و هیچیتر, ئیتر كو دەتونن مییلەت و خاكی نیشتمان لەژیر چڕنوكی دوژمنان وەدەرهینن؟...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست