نامەیەك لەسۆرانی مامەحەمەوە بۆ مەسعود و جەلال و ماستاوچیكەكانیان
Saturday, 05/02/2011, 12:00
لەناو گەرمەی ئەو گۆرانەی كە رۆژهەلاتی ناوینی گرتۆتەوە و تیایدا كۆتایی بە درەندەكانی سەرتەختی دەستەلاتە نارەوا و دوژمنەكانی گەل و نیشتمان دەهینیت پیم خۆشە ئەم نامەیە بەئیوەی خوینریژ و دز و درۆزن و مافیا بكەم و پیتان رابگەیەنم كە تازووە بكەونە خۆتان و كورسیە شكاو و لەقەكانتان, پیتان ئەلیم نەچووە بچیت هیشتا مۆلەت لەپیشتان ماوە بەخۆتان دا بچنەوە و بەزەییتان بەم میللەتەدا بیتەوە و دەرگایەكی خیر و روناكی لەم میللەتە زیندانكراوە بكەنەوە و برۆن ولات بەجی بهیلن.
جەلالی پیری ئاخرشەرو درۆزن و فیشالچی و تالانچی و تاجری ماف و ناموسی میللەتی كوردو مەسعودی مامۆستای قومار و دزو پیاوكوشتن و خیانەت و جاشایەتی, زۆرتان نەماوە میللەت لیتان راپەریت و بیتە سەرشەقام و راپەرین لەدژتان بەرپا بكات بەرلەوەی میللەت راپەریت بەرلەوەی شورش هەلبگیرسیت شوینیك بۆخۆتان و چلكاو خۆر و ماستاو چیەكانتان بدۆزنەوە , بەرلەوەی كار لەكار بترازیت خوینی میللەت برژیت برۆن بۆخۆتان ملی ریگابگرن تا دەرگای ئازادی لەم میللەتە بكریتەوە. بەرۆیشتنی ئیوە میللەت ئاسوودە دەبیت و خیر و بەرەكەتی ئەم ولاتە بۆسەرجەم میللەت ئەبیت و كەس بیبەش نابیت لە خیر و بەروبووم و داهاتی ئەم ولاتە؟ ئەزانم زۆر بەلاتانەوە ناخۆشە و دەستبەرداری ئەو نازوو نیعمەتەنابن كەبەخوینی هەزاران شەهید و ئەنفال و كیمیاباران هاتوتەدی و جەنابتان و بنەمالەكانتان بەكامی دلتان لیی دەخۆن و هیچ ساتەوەختیكیش بیر لەم میللەتە رەش و رووت و زولم لیكراوە ناكەنەوە و ناپرسن ئاخۆ ئەبیت گوزەرانیان چۆن بیت؟ ئەزانم تائیستاكەش بیرلەوەناكەنەوە بۆچی ئابەم شیوەیە لەگەل میللەتی خۆتاندا وەها رەفتار دەكەن؟
دكتاتۆرەكانی عەرەب بۆ بەچاوی كەم بایەخ سەیرمان دەكەن؟ ئەزانم ئیوە خوینی ئیمەتان كردۆتە ناو پیكی شەوانی پركەیف و زەوقی خۆتان و میللەت لەلای ئیوەی خائین وخۆفرۆش هیچ بایەخ و بونیكی نیە. چونكە بۆخۆتان خۆفرۆش و بینرخن(ئەوەی نرخ بۆخەلك دانەنیت خۆی بینرخە) ئەزانم تائیستاكەش خەریكی پیلانگیرین و دەتانەویت میللەت لەخشتەبەرن و شۆرشگیران تیرۆر بكەن و ریگا نەدەن دەنگیك بەرزبیتەوە بەناوی ئازادی و سەربەستی ئەزانم باش ئەزانم ئیوە ئەمانە لەلاتان بڤەیە و هەروەكو حكومەتەكەی حسنی موبارەكی هاوری و هاوپیشە و هاوریباز و هاوسۆزتان بەلام باشبزانن چارەنوسی ئیوە وەك چارەنوسی حوسنی خەفیف نابیت .ئەبیت هەزار ئاه و خەسرەت بۆچارەنوسی حوسنی ناموبارەك بكیشن ئەزانن بۆ؟ چونكە ئیوە لەحوسنی موبارەكیش خراپترن ئیوە سوپای داگیركاری تورك و جمهوری نائیسلامی نەما نەیهیننە سەرمیللەت ؟هەرئیوە بوون سەرلەنوی بوونە مایەی گەرانەوەی سالح موتلەق و زاهر ئەلعانی و سەرجەم ئەندامانی بەعسی دەست سووربوو بەخوینی گەلانی ئیراق بەگشتی و گەلی كوردبەتایبەتی !ئەتانەویت میللەت چۆن بەزەیی پیتانا بیتەوە؟ بەو پیشیلكردن و تەجاوزانەی كردوتانەتە سەر تاكی كورد و خاك و نیشتمانە كەمان و جەنابتان فرۆشتوتانە بە دوژمنان؟ یان بەو پەیماننامانەی لەگەل خوینمژان و داگیركەرانی ولاتی كوردان مۆرتان كردووە؟ كەواتە برۆن بەرلەوەی باهۆزی راپەرینی ئازادی بتان پیچیتەوە بۆخۆتان ملی ریگابگرن و برۆن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست