ئیتر بەسە چاوەروانی؟.
Saturday, 26/03/2011, 12:00
لە17-2-2011 تائیستاكە زیاتر لە(5)هەفتەیە خۆپیشاندان و نارەزایی جەماوەری كوردستان بەریوەیە هەرچەندە لەسەرەتادا و دواترو ئیستاش توندو تیژی لیكەوتۆتەوە و دەكەویتەوە وەك راپەرینی سەرجەم گەلانی ناوچەكە(تونس و میسر و دەولەتی یەمەن) و تەنانەت لیبیاش بەلام هیچ تروسكەیەكی رووناكی بەدی ناكریت لەپشتی ئەم راپەرینەی گەلەكەمانەوە.
ئەوەی سەیری راپەرینەكانی گەلانی ناوچەكەی كردبیت و لەهەموو رووییكەوە ئەوەی بۆدەردەكەویت كە راپەرینی گەلی ئیمە روو لە ئایندەیەكی گەش ناروات واتە هیچ بەرهەم و بۆن و بەرامەیەكی سەركەوتنی تائیستا تیابەدی ناكریت,ئەم بۆچوونەش لەناخ و دیدو هزری سەرجەم ئەو كەسایەتیە سیاسی و رۆشنبیریانەوە هەلدەقولیت و لەریگای لیكۆلینەوەكانیان و تیروانینی رۆژانەیان ئەمەیان لاروون بۆتەوە . هەلبەتە ئەبیت هۆكاریك هەبیت لەمەڕ ئەم چەق بەستن و تەنانەت ئەتوانم بلیم گلۆربوونەوەیە بەرە و تیكشاندن! ئاخۆی سەیرنیە هەم گۆران و هەم ئەنجومەنی كاتیی سەرای ئازادی و هەم ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامیش لەپاش تیپەربوونی زیاتر لە( 36) رۆژهیشتا بەئومیدی گۆرانكاری و چارەسەریی و وەلامدانەوەی دەستەلات بن؟لەكاتیكدا زۆربەی داواكاریە هەنووكەییەكان پیویستی بەو هەموو رۆژە نیە بۆجیبەجیكردن و بەدیهینانی خواستی شەهیدانی 17-2-2011 و سەرجەم كۆمەلانی خەلكی كوردستان؟ئەگەر دەستەلات نیازی پاك ببوایە هەر لەیەكەم رۆژی خۆپیشاندان نیاز پاكی خۆی دەنواند بەلام لەلای هەموان ئاشكرایە تائیستاكەش هەموو هەنگاوەكانی دەستەلات بەپیچەوانەی نیازپاكی و هەنگاونانی چاكسازی و دیموكراسی و ئازادیە,
حكومەتی هەریم ئەگەر نەتوانیت چەند تاوانباریك كەژمارەیان لەپەنجەكانی دەست تیپەرناكات بینیتە دادگا و دادگاییان بكات بۆ ئەوەی ئەم میللەتەش هەناوی فینك بیتەوە و متمانەی بەدەستەلات هەبیت؟ئەی حكومەت ئەبیت چی بیبكریت؟میللەت چۆن ئەتوانیت تائیستاكە لەشوین خۆی چەقبەستوو بمینیتەوە؟ئەم مانەوەیەش خزمەت بەكی دەكات؟ حكومەتیك تەنیا بتوانیت لەریگای چەتە و بكوژ و بالتەجی و خۆفرۆش و جاشقەلەمەكانیەوە هەم هەرەشە و هەم خوینرشتن و هەم سوكایەتی نەوەك بە بەجەماوەر و میللەتەوە بكات بەلكو ئەو هەموو كارە قیزەونانەی ئەنجامیشی ئەدات ئەبیتە سیڤیەك بۆمیژووی هەردوو حیزبە دەستەلاتدارەكە كەهەتا هەتا وەك مۆری رەش بەنیوچاوانی سەركردەكانیەوە دەبریسكیتەوە و دەمینیتەوە؟, ئەگەر حكومەتیك نەتوانیت بریاریك بۆبنەبركردن و پیشگرتن لەهەموو خوینرشتن و توندو تیژیەك دەربكات و جیبەجیی بكات ئەی چۆن ئەكریت ناوی حكومەتی لیبنریت؟
كەواتە ئەنجومەنی سەرای ئازادی و جەماوەر و ئۆپۆزسیۆن ئەم هەموو حەقیقەتە رۆژانە دەبینن و خۆیان لیگیل دەكەن, لەبەرئەوە ئەلیم خۆیان لی گیل دەكەن چونكە لایان روونە كەدەستەلات نیازی چاكسازی و هینانەدی خەونەكانی میللەتی نیە و بگرە دەیەویت لەریگای كاتەوە ئاشبەتال بەشۆرشی نویی گەلەكەمان بینیت, ئەمەش هەركەسیك و لایەنیك دریژەی پیبدات ئەوا دەكویتە خزمەتی دەستەلاتەوە, كەچی بەداخەوە هیشتا بیر لەوەنەكراوەتەوە شیواز و قۆناغی كاریگەرتر و توندتر بگردریتە بەر بۆناچاركردنی دەستەلاتو ملكەچكردن پیی لەئاست خەون و داخوازیەكانی جەماوەری كوردستان و راپچكردنی بۆبەردەم دادگای عادیلانەی گەل و سزادانیشی, بۆئەوەی ببیتە عیبرەت بۆسەرجەم دەستەلاتە دكتاتۆرەكانی ناوچەكەو ئەو دكتاتۆرانەی كەگەلی كورد لەپارچەكانی تری كوردستانی گەورە دەچەوسیننەوە و مافەكانی پیشیل دەكەن, ئەگەر ئەمرۆكە ئۆپۆزسیۆن لەشوینی چەقبەستووی خۆی نەجولیت و قۆناغی نوی و جددیتر نەگریتەبەر ئەوا پیویستە ریگاچۆلكەن بۆ لایەنی تری شۆرشگیربەو كارە هەستیت, یاخود دەبیت هەرلەئیستاوە فاتیحا بۆ ئەم شۆرشە بخوینین كەخوینی زیاتر لە 10شەهید و زیاتر لە200 برینداری بۆكراوەتە خەلات؟!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست