کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاخۆ جامانی سوور لەخوینی لاوان خۆشەویستتر و پیرۆزترە ئەی سەرۆك؟

Wednesday, 23/03/2011, 12:00




20-3-2011 سەرۆكی هەریم لەمیانەی ووتاریكیدابۆ پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز, نیگەرانی و سەرسامی خۆی بۆ سوتاندنی جامانی سوور دەربری كەلەلایەن جەماوەری تورە و ستەم لیكراوە و ە ئەنجامدرا. ئەویش لەدوای ئەو قەتل و عامەی كادیرەكانی پارتی ئەنجامیاندا, سەیرم لەوە دیت جەنابی سەرۆكی هەریم هەتا ئیستاش هەرنیگەرانە و لەناو دلیدا حقد و تورەبون و بیزاری قولپ ئەدات بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە,بەلام بۆتۆزقالیكیش نیگەرانی جددی نیە سەبارەت بە خوینی بەناهەق رژاوی ئەولاوانەی كەتاكە تاوانیان ئەوەبوو داوای ئازادی و خۆش گوزەرانی و ژیانیكی سەرفرازیان دەكرد, ئاخۆ جامانی سوور لەخوینی لاوان خۆشەویستتر و پیرۆزترە ئەی سەرۆك؟
جامانی سوور ئەگەر لای بەریزی پیرۆزبیت ئەبوو خوینی لاوان پیرۆزتر با خوینی لاوان و جەماوەری ئەم شۆرش و راپەرینە دەبوو زۆر لەجامانەكەی بارزانی پیرۆزتر با ئەگەر جەنابی دانیشتوانی كوردستانی وەك یەك و بی جیاوازی خۆشدەویت؟ خۆجامانەكەی سەرۆك سەرۆكی نەگەیاندۆتە سەر كورسی سەرۆكایەتی حكوم و كردبیتی بەسەرۆكی هەریم؟ئەگەر جەماوەری كوردستان نەبیت جەنابی دەبیتە سەرۆكی چی؟مەگەر تەنیا سەرۆكی عیلی بەرزان یاخود سەرۆكی گروپیكی چەكدار كە هیچ كاتیك رەوایەتی نابیت و دەبیتە مایەی بیزاریی خەلك وەك ئیستا بەحەققەت دەردەكەویت؟.
لەسەردەمی بەعسدا كاتیك حكومەت جەیشی شەعبی و ئەمن و ئیستخبارتی دەخزاندە نیو شارەكانەوە و مەنع تەجەولی دەكرد بەزۆری لەتكریت و بیجی و شەرگات جەیشی شەعبی دەهینا بۆناوچەكوردیەكان ئەمانەش هەرهەموویان جامانی سووریان لەسەردەكرد چونكە بەراستی ئەوناوچەیەی دەوروبەری تكریت و عۆجە جامانی سوور لەسەر دەپیچن هەر لەبەر ئەوەیە ئیستاش من وەك كوردیكی ئەم كوردستانە خۆم بەدلسۆزترین كەسی ئەم هەریمە دەزانم بەلام جامانی سوورم رق لییە و هەگیز بە پیرۆزی نازانم و بەراستیشی نازانم سەرۆكی هەریم لەخوین و گیانی كوردستانیان بەپیرۆزتر لیی .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە