کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرە شەپریوەكەی پیشمەرگەی كوردستان

Sunday, 20/02/2011, 12:00




وەزیرە شەپرێوەكەی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دوای 4 رۆژ هاتە زمان و هەندێك قسە ولیدوانی پڕ درۆ و دەلەسەی بیسەرو شوێنی كرد كە بۆخۆی نەیزانی ووتی چی؟ كارەسات لەوەدایە هیزیكی نیشتمانی وەها پیرۆز ئەم جۆرە كەسایەتی و ئەقلیەتە بەرێوەی ببات لەم كوردستانە؟
كاتی لەدریژەی ووتەكانیدا حەماس گرتی(وەزیری پیشمەرگە)وتی هیزی پیشمەرگە پاریزەری سەروگیان و ئاسایشی هەریمە و هیچ كاتیك كەمتەرخەمی ناكات لە پاراستنی ئاسایش و خاكی هەریم . سەیرە ئەوەی لەگەل ئەم دەستەلاتەدا نانیك بخوات ئەوا دەبیتە هاوشیوەی و هیچ شەرم و حەیایەكی نامینیت و بەهیچ كلۆجیكیش تەڕ نابیت. ئایا هینانی هیزی(زرێڤانی)لەبری (زێرەڤانی ووتی زرێڤانی) وەك وەزیری پیشمەرگە ئاماژەی پیكرد و دەریبری كەبەراستی مایەی شەرمەزاریە جەنابی تائیستا نازانی بەشێوەی دروست ووشەی(زێرەڤانی)دەرببریت و بەڕیزی وەزیری هیزی پیشمەرگەی كوردستانە و هیزی زێرەڤانیش بەشیكە لەو هیزە.هیزی زیرەڤانی هیزێكە هیچ جیاوازی نیە لەگەل حەرەس جمهوریەی سەدام حسینی دكتاتۆر.ئەری كاكی وەزیری پیشمەرگە چۆن شەرمت نەكرد لەپیش كەنالەئاسمانیەكانتان وابەم شپرێویە و بەم هەموو كەم و كوری و سوك و سەلیمیە هاتنە قسەكردن و درۆ و دەلەسەكردن؟
پیشمەرگە ئەوسا پیشمەرگە بوو لەپیناوی میللەتدا خوینی خۆی و گیانی خۆی دەبەخشی و بەهیچ شیوازیك سەری بۆكەس دانەدەنواند؟بەلام ئەمرۆكە دەبینین بۆتە مووچەخۆر و لەبەر بڕینی مووچەكەی ئەوپەری سوكایەتی و حەقارەت و خۆفرۆشی پیوە دەكریت و دەكریتە ئامرازی تۆقینەر و خوینرشتن بەرامبەر بەگەل, ئاخۆ هاولاتیانی سلیمانی دوژمنی گەل و نیشتمانن؟ ئەگەر ئەوان دوژمنی گەل و نیشتمان بن ئەی دەستەلاتە توند و تیژەكەی هەریم ئەبیت چیبیت؟دەستەلاتیك لەبەرامبەر ووشە و هوتاف و بەرد بارانیك گوللە ریژی هاولاتیان و خۆپیشاندەران بكات ئەبیت چۆن دەستەلاتیك بیت؟ ؟ ئاخۆخۆپیشاندانەكانی سالانی هەشتاكانی زانكۆی سلیمانی و گۆرستانی شخ محیددینی شاری كەركوك لەپیناوچیبوو؟. ئاخۆ چ جیاوازیەك هەیە لەنیوان وەلامدانەوەی ئەوسا و ئەمرۆ؟...ئاخۆ هەرئەوان نەبون داریژەری ئەو خۆپیشاندانانە؟ ئەی بۆچی ئیستا بەرەوای نازانن؟..
وەزیری پیشمەرگەی شەپرێو لەیەكەم لیدوانیدا فەرموو هیزی زرێڤانی هیزیكە هی نیشتمان و حكومەتی هەریمە و تایبەت بەهیچ حزبیك و لایەنیك نیە.ئاخۆكی بەم قسە پروپووچ و دوور لەراستیانەوە باوەردەكات؟هەموو فەرماندە و ئەندامانی یەكەبەیەكەی هیزی زریڤانیەكەی جەنابی وەزیر تایبەتە بەپارتی دیموكراتی كوردستان و بەبەرنامە و پیلان و فەرمانی ئەو حیزبە هەلس و كەوت و جوولە دەكات و لەچوارچیوەی پاراستنی دەستكەوتەكانی حیزب و پیلانەكانیدا ئیتر كی دەتوانیت پیچەوانەی ئەم راستیە بسەلمینیت بابۆمان روونبكاتەوە؟ ئەگەروانیە بەدریژایی ئەم سالانەی دەستەلاتداریتی هەردوو حیزبی یەكیتی و پارتی بۆ هیزی پیشمەرگەی كوردستان هیچ هەلویست و دلسۆزیەكی بۆ خاكی نیشتمان و ئەو پیشیلكاریانەی لەلایەن هەردوو رژیمی ئیران و توركیای فاشیست دەرنەبری و بەرپەچی ئەو هەموو بێ حورمەتیەی نەدایەوە كە لەلایەن ئەم دوو دەولەتەوە كرایە سەر گەلی كورد و خاك و تەنانەت دەستەلاتەكەشی؟ هیچ نەبوایە دەكرا وەزیری بەریز بەلیدوانیك ئەو هەموو بێریزی و بێحورمەتیەیەی ئەم دەولەتانەی تەنیا و تەنیا بەلیدوانیك شەرمەزار بكردایە؟. جەنابی وەزیر هیزی زریڤانی وەك خۆی دەلی بەبریاری وەزیر نیردراوەتە سلیمانی ئەمەش بۆخۆی درۆیەكیتری شاخداری وەزیرەكەمانە جەنابی توانای قسەكردنی لەپیش كەنالیكی تەلەفزیۆنیدانیە نەخوازە لەپیش ریزداریك یاخود پادشایەك یاخود ئەمیرێك یاخود عەنتەریكی وەك سەرۆكی هەرێم و هەردوو سەركردایەتی هەردوو حیزبی فەرمانرەوای دكتاتۆر وخوینرێژ؟.. ئەو تەنیا عەبدیكی مەئموری موچەخۆر و بی ئیرادە و بی هەلویستە و هیچیتر ئەگەر یەك زەررەیەك نرخ و بەهای وەزیفەكەی و پیرۆزی خۆی و گەلەكەی بزانیبا نەدەبوو تا ئیستا لەسەرپۆستەكەی بمابایا بەریزی چۆن شەرم نایگریت هیز بۆسەر هاونیشتمانی خۆی رەوانەدەكات بەلام لەئاست بیگانە و دوژمنان بی هەلویست و بیدەنگ و كڕدەكەوێت؟...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە