کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێكی بەپەلە لەگەرەكی رەحیماوای شاری كەركوكەوە

Wednesday, 18/08/2010, 12:00


هەرئەم ئیوارەیە 17/8/2010 دەستەلاتدارانی شاری كەركوك دوای بەرزبونەوەی رق و تورەیی رۆژ بەرۆژی خەلكی لەسەرنەبونی خزمەتگوزاری كارەباو ئاو و دەنگۆی دەربرینی نارەزایی دەربرین و خۆپیشاندان لەلایەن دانیشتوانی گەرەكی رەحیماواوە كاتژمیر  8.30 ئەم ئیوارەبە دەستەلاتداران هیزێكی هاوبەشی پۆلیس و پۆلیسی تەواری و سوپای ئەمریكی كۆنترۆلی شەقامە سەرەكیەكانی گەرەكەكەیان كرد. پیویستە بگوتریت ئەمە(3) رۆژە بەردەوام دانیشتوانی ئەم گەرەكە و كەرەكی تەپە لەنارەزایی دەربرینن سەبارەت بەو سستی وكەم و كەم و كوریانەی دەستەلاتدارانی شارەكە لەرووی دابینكردنی كارەبای پیویست بۆهاولاتیان هەر دوینی شەو وەك سەرچاوەیەك پیی راگەیاندین گوایە خەلكی راپەریوی رەحیماواو تەپە زۆر تورەبون و هیرشیان بردۆتە سەرمالی خالید شوانی ئەندامی ئەنجومەنی ئیراق چونكە زۆربەی خەلكە دەنگیان پیداوە و ئیستاش  جەنابی هیچ هەلویستیكی نەبوە سەبارەت بەموعاناتی ئەوخەلكە؟
        لەترسی ئەگەری روودانی مەترسی گەورەترو چاوترسین كردنی خەلكەكە ئەم هیزە ئەم شەو گەرەكەكەیان كۆنرۆل كردوە .تائامادەكردنی ئەم هەوالەش هیزەكان بەردەوامن لە كۆنترۆل كردن و چاوسوركرنەوە لەخەلكی گەرەكەكە؟.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە