کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رەفعت عەبدوللاش نمونەیەكی تری تالانچی؟.

Monday, 16/08/2010, 12:00


لەسەرەتای پرۆسەی ئازادی ئیراق كاتیك كەركوك رزگار كرا برادەرانی ئەوسام لەنیو یەكیتی زۆر بەشان وبالی كاك(رەفعەتا)هەلیاندا و گوتیان چەندین خانوومان بۆی دۆزیوەتەوە بۆئەوەی مالەكەی بینی و بیكات بەشوین و مالی خۆی بەلام جەنابی رازی نەبووە و گوتوویەتی ویژدانم قبول ناكات خانووی خەلك داگبربكەم گوایە داوای خانووی كردبوو بەكری بۆی بگرن؟!منیش بەراستی لەدلی خۆمدا گوتم دیارە ئەم كابرایە زۆر بەویژدان و پاكە ودەست پاك و دلسۆزە چونكە ئەوكاتە هەرمەسۆولیك و دەیانكەسی راسپاردبوو تالانی بۆبكەن لەئۆتۆمبیل لەمال لەخانوو لەچەك و تەقەمەتی و هتد..؟بۆیە دلم زۆرپی خۆش بوو كەوا لەریزەكانی یەكیتیدا كەسانی وەها هەبن ؟هەرچەندە مەسەلەی گرتنی خیزانەكەی لەفرۆكەخانە بەجانتا دۆلارەوە گومانی لەناخمدا دروستكردبوو بەلام ئەم سیفاتەی برادەرانم لەسەرئەو بۆیان گیرامەوە دلیان خۆشكردم.بەلام سەد خۆزگە راست بوایە و دوور بوایە لەدرۆ و دەلەسە؟
ئیستا بۆم روون بۆتەوە كە ئەوكەسانەش كەمەدحی كاك رەفعەتیان ئەكرد بۆخۆیان دەلالی ئەو بون و هەموپیداویستی و داخوازیەكانی ئەویان بەجی ئەهیناو ماستاوچی بەردەستی ئەو بوون؟ئەگەر ئەو رەفعەتە هیندە نەفس بەرز و بەویژدان و خاوەن كەرامەت بوو بۆچی زەوی تەجاوزی داگیر كردوو كردی بەكۆشك و تەلار؟ئەگەر بەراستی جەنابی دلسۆزی كورد و كەركوك بو ئەبوو كاری وەهای نەكردایە هەرتەنیا بەوەشەوە نەوەستناوە جەنابی بەرپرسی مەلبەندی كەركوكی یەكیتی نیشتمانی بگرە چەندین پارچە زەویشی لەدەور و بەری خۆی داگیركردووە و دواتر بەخەلكی بەپارەیەكی باش فرۆشتۆتەوە؟ئەگەر تەنیا بۆخۆی خانووی لەسەر دروست بكردایە هیشتا مەجالی تیدابوو, بەلام لەسەرووی ئەوەشەوە چەندین پارچەزەوی فرۆشتۆتەوە بەخەلكی ئەو خانوانەی دەوروبەری خانوەكەی كاك(رەفعەت عەبدوللا) لە فولكەی خانی زۆری جەنابی فرۆشتونیتەوە.
هەروەها هەلەكویرو قاسمەرەشی تەپە و كاكەمەند و ئەمانەش كۆشك و تەلاریان بەرزكردۆتەوە لەفولكەی خانی بەلام جیگەی نیگەرانی و نارەزایی هەمووخەلكی كەركوكە كەپەنایان بردۆتە بەرتەزویر بۆتاپۆكردنی ئەوخانوانە لەبەریوەبەرایەتی تاپۆ بەلام ئەوبەریوەبەرایەتیەش پیویستی بەرەزامەندی بەریوەبەری شارەوانی كەركوكە كەكاك جمال شكورە ئەویش زۆر بەزەقی رەتی كردۆتەوە و رەفزی كردووە وەها كاریكی نایاسایی بكات بۆیە ئیستا هەریەك لەمەلا نەجمەدین و هەلۆی ئاسایش و رەفعەت عەبدوللا بەئاشكرا و بەزەقی دژایەتی جمال شكور ئەكەن و لەهەولی لابردنین لەو پۆستە بەلام خۆشبەختانە هەرچی ئەكەن و تیدەكۆشن ناگەن بەو ئاواتە چونكە جمال حمەشكور لەلایەن حكومەتی مەركەزیەوە دامەزراوە و تائیستاش مەركەز پالپشتیەكی بەهیزی كاك جمال ئەكات
لیرەدا ئەمەویت بلیم خەلكی ستەمدیدەی كەركوكی تالانكراو ئائەمانەن سەروەت و سامان و داهاتی كەركوك بەئارەزوی خۆیان چۆنیان بویت ئاوا بۆخۆیان حەلالی ئەكەن و بۆئیوەش حەرام واتە ئەمانەن نموونەی تالانچیتی نەوەك دلسۆزودەست پاك و نیشتمان پەروەریتی؟!..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە