هەوالیكی بەپەلە... لەشارۆچكەی پردیی سەربەپاریزگەی كەركوك
Monday, 17/01/2011, 12:00
ئەمرۆ دوانیوەرۆی 17/1/2011 دانیشتوانی شارۆچكەی پردی لەخۆپیشاندانیكی جەماوەریدا كۆبونەوە لەدژی كەمی ماوەی كارەبای نیشتمانی و خزمەتگوزاریەكان لەشارۆچكەكە و كەلەكەبونی و گوینەدان بەچارەسەركردنی و سستی ئەنجومەنی شارۆچكەكە و هەروەها لایەنگریكردنی بەرپرسانی شارۆچكەكە لەخاوەن موەلیدەكان و نەدانی كارەبای پیویست لەكاتی دیاریكراودا ئەمانە هەر هەمووی بوونەتە هۆی تەقینەوەی كانی تورەیی و بیزاری دانیشتوان لەدژی ئەو هەموو ناهەقیانە و سەرجەم كەم و كوریەكان بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمانن بەكەسیك كرد كەلەناو رووداوەكەبوو پیی راگەیاندین وتی تائیستا چەندینجار بەرپرسان لەم كیشانە ئاگاداركراونەتەوە بەلام بەداخەوە بەدەنگی نارەزایەتی و داواكاریەكانی جەماوەرەوە نەهاتوون وەك بەریوەبەری ناحیە و ئەنجومەنی شارۆچكەكە هەروەها لەدریژەی ووتەكانیدا پیی راگەیاندین كەلەئەنجامی تورەبون و بیزاری زۆری خەلك ریگای پردی هەولیر و پردی كەركوك گیراوە لەلایەن خۆپیشاندەران و لەئاكامدا پۆلیسیش هاتۆتە ناو كیشەكەوە و دەستیان كردووە بەتەقەبەسەرخەلكیدا و لەئەنجامیشدا بریندار لەهەردولا هەیە بەلام تائیستا ژمارەیان نەزانراوە هەروەها ووتی بەریوەبەری ناحیە ویستویەتی قسە بۆجەماوەر بكات بەلام جەمارە جونكە زۆر وەعد و بەلینیان لەمەوپیش پیدرابوو و هیچی جیبەجی نەكرابوو ئامدە نەبون گویی لیبگرن و لەگەل ئەوەشدا بەرد بارنیان كردووە هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند تائیستاش كەكاتژمیر6ی ئیوارەیە خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربرین بەردەوامە و شیمانەی ئەوەی كرد كەكاردانەوەی خراپتری لیبكەویتەوە.
وێنهکه هی ئهرشیفی کوردستانپۆسته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست