مهاتهراتهکانی فازیل میرانی
Monday, 21/02/2011, 12:00
ئەلین گیا لەسەربنجی خۆی ئەرویت وەك فازیل میرانی و حیزبە كلك زەردەكەی بەنوونە.ئەوحیزبەی تەنیا لەئاست میللەتدا خۆی گیڤ دەكاتەوە و هەرەشە دەكات و تەنگەتاو دەبیت هیز بیەكاردەهینیت, فازیل میرانیش وەك سەرۆكە تەزویرچی و ترسنۆك و تۆقیوەكەی هەرەشە لەخەلكی بیدیفاع و بیچەكی راپەریوی سلیمانی دەكات و دەلیت ئەوەی تەعەدا لەبارەگاكانمان بكات زۆری لەسەردەكەویت ئەمە بۆخۆی دان پیانانیكی جەنابی فازیل میرانیە بەو هەموو تەعەدایانەی كە رۆژانە دەكریتە سەرهاولاتیانی راپەریوی شاری سلیمانی ودام و دەزگاكانی راگەیاندن و بارەگاكانی بزووتنەوەی گۆران لەهەولیرو سۆران و دهۆك و سلیمانی ئەم هەلویستەی حكومەتی هەریم كە خۆی بەرجەستەكردووە لەتاكرەوی حیزبەكەی فازیل میرانی رەنگدانەوەی ئاكارە جوانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە لەهەریم و لەم ساتە وەختە ناسكەی هەریم پیادا تیدەپەریت فازیل میرانی ئەگەر بەراستی هەلویست و ئینتمای نەتەوەیی هەبوایە نەدەبوو بەم شیوەیە لیدوانی بدایە ئەوان بەم شیواز و كلتوورە هاتونەتە سەرمەقالیدی حوكم هەرلەبەرئەمەشە هەموو میللەت لییان بیزارە و دەیانەویت بۆزبلدانی میژوو توریان هەلدەن.
كەواتە با بیسەلمینین كە پارتی ئیكسپایەربووە و لەئەساسەوە هەرخەریكی خیانەت وز تالان و برۆ و خوینرشتن بووە و هیچیتر ئەرشیفی ئەوان پرن لەخوینرشتن و خیانەت و خۆفرۆشی ئەگەر كەسیك تا ئیستا نەیزانیوە بەم ئاكارەیان با سەیری رووداوەكانی نیوشاری سلیمانی بكات و بروانیتە ئەندامان و كادیران و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەلسوكەوتەكانیان بەرامبەر جەماوەری راپەریوو و خۆراگری شاری سلیمانی تیكۆشەرو ئازادیخواز.بۆپیشەوە بۆتیكشاندنی یەكجارەكی قەلای زۆرداری دەستەلاتی كوردی سەركوتكەر و خۆفرۆش و دكتاتۆر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست