پێنج نامه‌ی کراوه

Friday, 25/09/2009, 12:00







یه‌که‌م: بۆ سه‌رکرده‌ کورده‌کان
هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن
برا برایه‌
دوژمن دوژمنه‌
نه‌ برا ده‌بێته‌ دوژمن و
نه‌ دو‌ژمنیش ده‌بێته‌ برا

دووه‌م: بۆ سه‌رکرده‌ ئێراقیه‌کان
ده‌ڵێن خوا مرۆڤ دروست ده‌کا
هه‌ر خواش بۆ خۆی ده‌یباته‌وه‌
به‌ڵام ێه‌ددام
ئه‌مریکا به‌ ئێراقی دا و
هه‌ر ئه‌مریکاش
لێی ستانده‌وه

سێیه‌م: بۆ سه‌رکرده تورکه‌کان
ئه‌گه‌ر کورد نیوه‌ی جاش بێت
نیوه‌که‌ی تری پێشمه‌رگه‌یه‌
که‌ جاشتان زیاد کرد
پێشمه‌رگه‌ خۆی زیاتر ده‌بێت
سه‌ربه‌خۆیی ئێوه‌ش
له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردانه‌

چواره‌م: بۆسه‌رکرده‌ ئێرانییه‌کان
قه‌ندیل
به‌ هه‌مووانی ڕاگه‌یاند
زۆر باش
هه‌ر ته‌نیا که‌مالییه‌کان
که‌لله‌ پووچ نین
کۆمه‌ڵێ مه‌لاش‌

پێنجه‌م: بۆ سه‌رۆک ئۆباما
ئه‌گه‌ر ڕاسته‌
خاڵی (گۆڕان) ی تۆ ‌
کورد له‌(چه‌وساوه) ‌
ده‌بێته سه‌ربه‌خۆ‌

دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر 28/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە