کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت رەسوڵ خوازیارە لەناو یەكێتیدا كۆپى ئەزموونى بنەماڵەى بارزانى بكاتەوە

Tuesday, 30/04/2013, 12:00







ناشرینترین كلتوورى قێزەون لە سیستمى حوكمڕانى كوردستانى باشووردا بوونى دێۆزمەى بەبنەماڵەكردنى حیزب و حكومەتە ، بێگوێدانە هەموو مێژوو و قوربانى ئەو میللەتە ستەمدیدەیە ، بەلێكدانەوەیەكى تر سەرە تاكڕەوە دیكتاتۆرەكان هەمیشە لەهەوڵدان هەموو سەروەرى و دەستكەوتەكانى خەڵكى لەشەخسى خۆیان و بنەماڵەكانیاندا ئیختیزال بكەن ، ئەم راستیەش بەوپەڕى روونى و ئاشكرا لەسیستمى حوكمڕانى سەرانى پارتى و یەكێتیدا ئەمڕۆ بەدەردەكەوێت ، ئەوەتا مەسعودى كوڕى مەلا مستەفا كوردستانى مەزنى لێكردوینەتە گوندێك كە باوكى كوێخاى بووە و ئیستا ئەو و برا و كوڕ و برازاكانى میراتگرین ، لەكوێى جیهاندا روویداوە كەسێك سەرۆكى وڵات و سەرۆكى حیزبى قائید بێت و لەهەمان ساتەوەختدا برازاكەى لەحیزبدا جێگرى بێت و سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیران بێت و كوڕە گەورەكەى جەنابى سەرۆكیش سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى وڵات بێت و كوڕەكانى تریشى سەرۆكى ملیشیاى بنەماڵە و كۆمپانیا زەبەلاحەكانى بێت .
ئەمە واقیعى ژقنەبووتى سیاسى ئەم دەڤەرەیە كەهەموو پۆست و بەرژەوەندیە ستراتیژیەكانى هەمیشە لەباڵاى بەرپرسە گەندەڵەكان و كەس و كاریان بەرزتر نیە ، بەسوێترین تراژیدیاى كارەسات ئاساش كە تروسكایى ئومێدى چاكسازى و دیموكراسیشى زیندەبەچاڵكردووە ئەوەیە كە (ى.ن.ك) یش كتومت پەتاكەى پارتى و بنەماڵەى بارزانى گرتووە و قۆناغ بەقۆناغ زۆر بەووردى جێ پێكانى مەلا مستەفا و مەسعود ئاوەدان دەكاتەوە و فیكرى لیبراڵى و رۆشنى كۆمەڵەى دوێنێ و بەناو سوسیال دیموكراتى ئەمڕۆ ژێرپێ دەنێت .
زەقترین دیاردەى بەبنەماڵەكردنى یەكێتیش لەناو رەفتارە نەشیاو و نامۆكانى شەخسى كۆسرەت رەسوڵ عەلیدایە ، كە سەردەمێكە لەخەونى جێگرتنەوەى تاڵەبانیدا كوڕ و زاوا و خزمە نزیكەكانى لەدەوروبەرى خۆى مۆڵ دەكاتن ، بەڵێ چەند رۆژێك لەمەوبەر لەكوردستانپۆستدا وتارێكى سەرنجراكێشیم خوێندەوە بەناوى (من یەكێتى نیشتیمانى كوردستانم) ئەو نوسەرە بەرێزە و من و سەدان هەزارى هاوشێوەى ئێمە ئەشێ هەمان رق و ناڕەزایى لەناخماندا پەنگى خواردبێت ، بەڵێ كۆسرەت یەكەم بەرپرس بوو وەك قوتابخانەیەكى بۆگەن لەناو یەكێتیدا فیكرى تەكەتول و دەستەگەرێتى كرد بەرێباز ، كۆسرەت بوو نزیككردنەوە و مەزنكردنى كوڕە بەرپرسى كردە واقیعێكى نەوخوازراو لەناو ئۆرگانە سیاسى و حكومیەكاندا ، كۆسرەت بوو دامەزراندنى فەوج و لیواى كردە نەرێتێك بۆ پاراستنى پایە و سامان و بەهەدەردانى بودجەى گشتى ، كۆسرەت شاڵاوى كوڕى بەئاشكرا كردە برا شەریكى بۆندە نەوتیەكان و بەشدار لەئاودیوكردنى سامانى نەوتى ئەم وڵاتە ، كۆسرەت بوو گەورەترین سووكایەتى قبوڵكرد كاتێ دوو ئاسایشى دەمڕووتى پارتى هەر بەهەوەس لە زاڵگەى دێگەڵە بەگیان دانابەئاپوورەى فشەى ئوتومبیلە جامڕەشەكانى و زەلیل و بێدەسەڵات بەسەرى شكاو و پێى پەتیەوە پاشەوپاش گەڕایەوە كۆیە بێ ئەوەى ئەوەى ناوى هەڵوێست بێت نیشانى بدات ، كۆسرەت بوو پاش نەخۆشیەكەى تاڵەبانى یەكەم بەرپرسى یەكێتى بوو لەبەر پێى مەسعود بارزانیدا كەوت تا كاغەزى سپى بۆ ئیمزابكات بەو مەرجەى هاوكارى بێت بۆ بەدیهێنانى خەونى دەیان ساڵەى كە بوون بە سكرتێرى گشتى یەكێتیە .
بەڵام ئەو راستیە حاشاهەڵنەگرەى كۆسرەت لێى خافڵە ئەوەیە كەیەكێتیەكەى ئەمڕۆ بەدوورى ئاسمان لەرێسمانەوە لەیەكێتیەكەى جاران دوورە ، ئەو پاشماوە جەماوەرێتیە زۆر كەمەشى یەكێتى ئیستا خاوەنێتى لەسەر دەستى هەڵس و كەوتە هەرزەكاریەكانى كۆسرەت ئەویش دەبێ بە هەڵم و فووى لێدەكرێ ، كۆسرەت لەتەك چەند دەموچاوێكى سوواوى سێبەر قورسدا وێنەى مەلا بەختیار و حاكم قادر شێخ پرتە و دكتۆر بەرهەمدا بێ هیچ گومانێك پاشماوەى یەكێتى وێنەى تەمەنى تاڵەبانى بەرەو هەڵدێرى مەرگ و فەنابوون دەبەن ، لەبەرئەوەى ئەوەى كۆسرەت و هاوەڵەكانى خاوەن عەقڵیەتێكن كە بۆچوونى جیاواز پەسەند ناكەن و تەنها بیر لەبەرژەوەندى كەسێتى خۆیان و بنەماڵەكانیان دەكەنەوە ، ئایندەى پاش هەڵبژاردنیش ئیسپاتى دەكات كە كۆسرەتى تەكەتولچى، كەشتیی یەكێتى بەرەو كام رۆخی ده‌ریا و نه‌مان دەبات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە