هەر لە سەرتای دەست پێکردنی بزوتنەوەی ساڵی ١٩٦١ ی گەلی کورد لە کوردستانی عێراقەوە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشێکی زۆر لە کار و تێکۆشانی خۆی بو پشتگیری و یارمەتی ئەو بزوتنەوەیە وەکار خست، خەڵکی کوردستان ئێران بە هیوا و هومێدێکی زۆرەوە چاویان بڕیبوە بزوتنەوەی گەلەکەمان لە کوردستانی عێراق و بە ئیمان...
ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای کۆمەڵێک خەڵکی بەکرێگیراوی کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەتیش لە ریگای کۆمەڵێک کادری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەیەوێت مێژووی پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی پیرۆز بکەن و خیانەت و کوردکوژییەکانیان بۆ پەردەپۆش بکەن. بەندەش بە ئەرکی سەر شانی خۆمی ئەزانم...
(ئەو رۆژنامەنووس و رۆشنبیر و نوسەرانەی بۆ پارە و پۆست عەقڵ و وێژدان و کەرامەتی خۆیان بەدەسەڵاتدارە ستەمکارەکان ئەفرۆشن و بەبەردەوامی خەریکی جوانکردنی سیما و روخساری دیکتاتۆرەکانن، لەوپارێزەرانە ئەچن کە لە پێناو پەیداکردنی پارەدا دەبنە پارێزەری تاوانبارە مرۆڤ کوژەکان). چەند مانگێک پێش ئێستا رۆژنامەنووس...
فازڵ به‌شاره‌تی په‌ڕله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه له‌میانی گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس باس له‌هۆکاری شه‌هیدکردنی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کات و ده‌ڵێت،نوسینه‌کانی دیاره باسی چی کردووه...
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که ماوه‌یه‌که له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه، پرسیاره‌که بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی جیدیی و ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. لێره‌دا منیش ده‌مه‌وێت که‌مێک قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌م و هۆکار و رێگاچاره‌کانی شی بکه‌مه‌وه.بەگوێرەی هەواڵێک له...
هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی.... پێناسەکانی ئاسایشی نیشتمانی زۆرن، هەندێکیان ئەڵێن کە کار ئەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی لە ناوەوە و دوورخستنەوەی هەڕشە دەرەکییەکان بە شێوەیەک کە ژیانیێکی جێگیر بۆ نەتەوەکەی دابین بکات و وزەی پێویست دەستەبەر بکات لە پێناو گەشەکردن و بەرەو پێشبردنی وڵات‌دا.سەرباری...
بەبڕوای من تازە تاڵەبانی ئەگەر بمێنێته‌وه و نه‌شمرێت، ئیتر ناتوانێت وه‌ک سه‌رکرده و سه‌رۆک و سیاسییه‌کیش کار و چالاکیی هه‌بێت واتە ئیدی ئه‌م که‌سه لە پرۆسەی سیاسی چووەتەوە دەرەوە، هەربۆیشە دەبێت بۆ لەمەودوا زیاتر نوسینەکان و قسەکانمان لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و کوردستان و یەکێتی دوای تاڵەبانی...
دوێنی سونەکانی رومادی ساڵح موتڵەگیان بەرد باران و پێلاو باران کرد، هۆکارەکەیشی ئه‌وه بوو، که ناوبراو دەستی لە گەڵ مالیکیدا تێکەڵ کردووە، بەلای ئەهلی سونەوە ئه‌مه خیانەتکردنە لێیان، هەر بۆیە بەو شێوەیەش پێڵاو باران و بەرد بارانیان کرد. ئەمە ئەیسەلمێنێت سونەی عەرەب گەلێکی زیندون و ئەوەی خیانەتیان...
(ئەگەر هەڵەکانی رابردوت دووبارە بکەیتەوە، کەوایە تۆ مرۆڤێکی گەمژەیت) کێشەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی ئەحزابی کوردی ئەوەیە کە هەموویان پێیان وایە ئەگەر شەخسی یەکەمی حیزب و حیزبەکانی ئەوان نەبن گەلی کورد لە باشوری کوردستان تیادەچێت، یان بچوک بوونەوە و مردنی حیزبەکانی خۆیانیان یەکسان کردووە بە مردنی هەموو...
تێبینی: ئه‌م نووسینه‌م وه‌ک سه‌ره قه‌ڵه‌م نووسیبوو، دوای ئه‌وه‌ی که چاکم کرد و له فایلێکی دیکه‌دا دامنابوو، که‌چی به‌هه‌ڵه فایله کۆنه‌که‌م کلیک کردبوو بۆ بڵاوکردنه‌وه، داوای لێبوردن ده‌که‌م.میدیا و میدیاکارانی ئۆپۆزیسیۆن، شانبه‌شانیان میدیا ئەهلییه‌کانیش لە کوردستانی باشور کاتێک دەمیان دەکەێتەوە...
لەبیرمە لەسەرتای رووخانی رژێمی کورد کوژی سەدام حوسین یەکێتی و پارتی دەیان گووت: (ئەبێت حکومەتی بەغدا چاو لەم دیموکراسییەی هەریمی کوردستان بکات). بەڵێ مالیکی وەکو خۆی چاوی لە دیموکراسیتەکەی یەکێتی و پارتی کردوە. بۆ نمونە......... ئەوەتا لە کوردستان پەرلەمان رۆڵی نیە، لە بەغداش پەرلەمان رۆڵی نیە. ئەوەتا...
نێچیرڤان بارزانی له تاران رایگەەیاندووە (كێشه‌ی پژاك كۆتاییهاتوه). مەبەستی شاراوەی نێچیرڤان بارزانی لەو قسەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەم کاتەدا پەکەکە لە باکور سەرقاڵ شەڕە لەگەڵ تورکە فاشیستەکاندا و بەدەپەش لەریگای کاری مەدەنیەوە خەریکی خەبات و تێکۆشانە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد لەو...
لە پاش دروستكردنی قیادەی عەمەلیاتی دیجلە کە فەریق(عەبدولئەمیر ئەلزەیدی) سەپەرشتی دەکات لە ناوچە دابڕێنراوەکانی كوردستان بەتایبەتی لە هەرسێ پارێزگای کەرکوک، تکریت، دیالە چەندین هەواڵ و بابەت و لێکدانەوەی جۆراجۆری لە راگەیاندنی حیزبی و ئەهلیدا بڵاوکراوەتەوە، هەربۆیە ئەمەوێت لەم بابەتەدا کۆمەڵێک نیهێنی...
بەدریژای مێژوو داگیرکەران لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەهەموو شێوەیەک کاری لەسەر توانەوەی گەلی کورد کردووە و لەو پێناوەشدا چەندین قەسابخانەی گەورەی دژبەگەلەکەمان بەڕێخستبوو، سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و ستەمکاری و داگیرکاریە داگیرکەرانی کوردستان نەیانتوانی هەستی نیشتمان پەروەری و کوردایەتی لە عەقڵێتی تاکی...
لەم ساڵدا پارتی و بنەماڵە تووشی چەندین شکستی یەک لەدوای یەک بوونەوە، هەربۆیە لە چەند خاڵێکدا ئاماژە بەشکستەکانی ئەو حیزبە خێڵەکیە دەکەم. یەکەم/ پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی لەبەرامبەر لێسەندنەوەی متمانە لە مالیکی شکستێکی گەورەی خوارد و مالیکیان پێ بەهێزتر کرد، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا...