کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

سەباح عەلی قارەمان: دوژمن دەستی بە پارتی و یەکێتییەوە گرتووە!

پارتی و یەکێتی دوژمن چۆن دەستی پێوەگرتوون، هەر ئاواش نەخشە ڕێگای سوککردنی هەموو شتێکیان بۆکێشاون. جەلالی و مەلایی و پارتی و یەکێتی بە ئاشبەتاڵ و خیانەت و هێنانی جەندرمە و پەسدار و سوپای داگیرکەر، هەستی شۆڕشی ئازادیخوازانەی کوردیان بۆ بەدەست هێنانی ئازادی لەوتاند. هێڵی خیانەتیان پێش هێڵی شۆڕشگێڕی خست.دواتر هاتن بەبەرنامە ئەوانەی دوێنی کوڕی هەژار بوون و چەکیان بۆ ئازادی خستە سەرشانیان یەک  یەک دەرگای گەندەڵیان لەسەر کردنەوە، بە پارەی گەندەڵی فێری شەرواڵ پیسی و بێ ئەخلاقیان کردن. وردە وردە...

سەباح عەلی قارەمان: مەسرور بارزانی هاوشێوەی داعشە

گەورەترین هەڵە ئەوەیە، کاتێک بە دەسەڵاتی ڕەشی پارتی و یەکێتی بڵێیت دەسەڵاتی دیکتاتۆر، ئەوەتا سەدام حوسێن گەرچی دیکتاتۆر بوو، بەڵام ئەم دیکتاتۆرە ئەگەر چەکدارێکی جەلالیی و مەلایی لە شەڕدا دەستگیر بکردایە، بە لێبوردنی گشتی لەسەر پەتی سێدارەش بوایە ئازادی دەکرد. بۆ نمونە عوسمانی حاجی مەحمود لەسەرەتای...

سەباح عەلی قارەمان: کەمال جەمال موختار کێیە؟

کەمال جەمال موختار کێیە؟لە کاتێکدا هەموان حیزب بێهۆشی کردبووین، کۆمەڵگا دابەش بوو بوە سەر پارتی و یەکێتی، ئەوانیش وەک مەڕ و ماڵات خەڵکیان دەکردە قوربانی. کەمال جەمال موختار بەرپرسیاریەتیەکی گەورە دەگرێت ئەستۆ و سایتی کوردستانپۆست دائەمەزرێنێت، لەم سایتەوە کۆمەڵێک نوسەری باش دەرکەوتن، دەستیان بە هوشیارکردنەوەی...

سەباح عەلی قارەمان: هەوڵی نەزۆکانەی دەسەڵات دژی دەنگە ناڕازییەکان بەردەوامە

کاتژمیری 4ی پاشنیوەڕۆ، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 18/08/2022 دوو کەس بە جل و بەرگی تایبەتیی کارەوە دەچنە بەر ماڵی کاک قادر نادری چالاکوانی مەدەنی و لەدەرگای ماڵەکەی دەدەن، ئەو جلوبەرگەی لەبەریاندا دەبێت وا پیشان دەدەن کە بۆ ئەو مەبەستە بە ماڵاندا دەگەڕێن، کاتێک کاک قادر بە دەنگ زەنگی دەرگالێدانەوە دەچێت،...

سەباح عەلی قارەمان: عێراقی دوای دەنگدان؟

ئەم دەنگدانە خەڵک وافریو ئەدرێت گوایە ساختکاری و تەزویرات ناکرێت، ئەوانەی ئەم بانگەشەیە دەکەن سێبەرەکانی دەسەڵاتە بەناو ئۆپۆزسیوێن. ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ساختەکاری دەکەن، هەم خاوەنی هێزی میلیشیان، هەمدیس فەرمانبەری ئێران و تورکیان. دۆخی عێراق بە دەنگدان چارەسەر نابێت، چونکە عێراق وەک...

سەباح عەلی قارەمان: ئەمانە چەپکە گوڵەکانی نەوشیروان مستەفا بوون

خۆم بە نەوشیروان مستەفام گوت: تۆ موعجیبی خەڵکی فاشیلی، هەروەک چۆن لە شاخیش موعجیبی عومەرفەتاح بویت و بەرگریت لێ کردوە، ئیستاش لە ناو گۆڕانیش موعجیبی حاجی ئاواتیت.حاجی ئاوات ئەو کەسە عاقڵ و روناکبیرە بوو، کە یەک کاتژمێر لە (کەی ئین ئین) پێیان وتبوو بڵێ (ئاسایش)، ئەو هەر ئەیگوت (ئاشایس)، دوایش چووە ناو...

سەباح عەلی قارەمان: دایکم لاپەڕەیەک بوو لە مێژووی ئەنفال

لە سەردەمی ئەنفال تەمەنم 6 ساڵانبوو، لەمانای ئەنفالم نەدەزانی، لە دوای ئەنفال دایکم خوشک و برا و برازاکانی و خوشکەزاکانی هەمووی بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال کەوتبوو، دایکم هەموو ڕۆژێک دەیانجار بەدەنگێکی حەزین دەگریا، لەگەڵ گریانەکەیدا ناوی عومەر برام، فەیم خوشکم، کەریم برازام، یەکە یەکە ناوی برازا و خوشکەزاکانی...

سەباح عەلی قارەمان: ئەگەر نەوشیروان مستەفا بمایە، ئایا وەڵامی مەلا بەختیاری ئەدایەوە؟

بە نەوشیروان مستەفام گوت:- کتێبەکەی پشکۆ نەجمەدینم خویندوەتەوە، باسی تۆ بە خراپ دەکات.لە وەڵامدا وتی:- ئێمە زۆرمان پێکردووە، حەقی خۆیەتی ئەویش قسەی خۆی بکات.حەمە ئاوات نهێنی و شتی مەلا بەختیاری زۆر لابوو، زۆرجار قسەی لەسەر مەلا بەختیار ئەکرد، بە بەرچاوی خۆمەوە نەوشیروان مستەفا بە حەمە ئاواتی گوت:- قسە...

سەباح عەلی قارەمان: خەڵکی کوردستان باجی ململانێی نێوان مەسرور و نێچیرڤان دەدات

کاتی خۆی مەلا مستەفا کە حەمایلی کچی حەمە ئاغای زێباریی هێنا، لە حەمایل، مەسعود و چەند منداڵێکی تری لێ بوو، لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکانی حەمایلدا بەرە بەرە  بوو بە کێشیەی گەورەی نێوان هەموو کوڕەکانی حەمایل و وەچەی ژنەکانی تری مەلا مستەفا، بەتایبەتی لەگەڵ ئیدریس بارزانی.ئەمەش لە پێناو جڵەوکردنی دەسەڵاتی...

سەباح عەلی قارەمان: بۆچی لە سێیەم ساڵیادی کۆچی نەوشیروان خەڵکی نەچوونە سەر گۆڕەکەی!

دوای کوچی دوای نەوشیروان مستەفا، هەموو هەوڵێکم ئەوەبوو کۆتایی بە متمانەی خەڵک نەهێنرێت، چونکە کوتایی هێنان بە متمانەی خەڵکی نارازیی دەبێتە کوشتنی شەقام و دەنگە بڵندەکان، هەروەها درێژکردنەوەی دەسەڵاتی تاریکپەرستی یەکێتی و پارتی. هەوڵ بدرێت پیاوەبچوکەکانی گردەکە نەبنە بڕیار بەدەست، کە بەوناوی گەنجەوە خویان...

سەباح عەلی قارەمان: گۆران هێزێکی دروزن و ساختە

دوێنێ وایان بڵاوکردەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یادی سێ ساڵەی کوچی نەوشیروان مستەفا ناکەنەوە٫ لەم وێنەدا کە چەورەکانی دەوری چیا و نما لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا کۆبوونەتەوە و دەبینرێن٫ ئەوە پیشان دەدات، کە گوایا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە یادەکەیان پەک نەخستووە، بەڵکو راستییەکەی ئەوە نییە، کە بە هۆی هەردوو...

سەباح عەلی قارەمان: مستەفا حسن گەورە دوور لە دەنگی نیشتمان ماڵئاوای لێکردین

راستە هەمومان دەمرین٫ بەڵام مردنی سەربەرزانە هەموو کەسێک دەستی ناکەوێت٫ ئەوانەی ژیانی خۆیان وەک فتیلەی چرایەک ئەسوتێنن و ڕووناکی بە مرۆڤەکانی دیکە دەبەخشن٫ ئەوانە بەسەر بەرزی دەمرن٫ نەک ئەوانەی بەبێدەنگی دێن و بەبێدەنگی ئەڕۆن٫ یان دەبنە پاپاچینەی ستەمکاری٫ ئەوانە لەم کەونەدا وەک نەبوو دەژمێردرێن. مستەفای...

سەباح عەلی قارەمان: دیوە شاراوەکانی پشت شانۆگەری شۆڕشەکان

ئینسانە سادەکانی نێو کۆمەڵگاکان شانۆگەری شۆڕشیان لێدەبێتە حەقیقەت٫ پاڵەوانە دروستکراوەکانی شۆڕشیش بۆخۆیان گاڵتەیان بەو شانۆگەرییە دێت. کاتێک مرۆڤ کتێبی دانپیانانەکانی مرۆڤ کوژێکی وەک جەعفری شەفیعزادە دەخوێنێتەوە٫ ئیدی لەوە تێدەگات دروستکردنی دیکتاتۆر و شۆڕش٫ لە منداڵدانی دەزگا سیخوڕیەکانی وڵاتانی زلهێزەوە...

سەباح عەلی قارەمان: ئەم خەڵکە بۆ واز لە کۆمپانیای گۆران ناهێنێت؟

پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، عەبدوڵای مەلا نوری داوای لە کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی گۆران کردبوو، کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تاپۆی گردەکە و هەروەها لەسەر نما و چیای کورانی نەوشیروان مستەفا قسە بکەن، جگە لە گەڕانەوەی تەلەفزوێنی (Knn) مومتەلەکاتەکانیان بگەڕێنرێتەوە بۆ بزووتنەوەی...

سەباح عەلی قارەمان: کوردی باشور هێشتا لە فاشیزمی تورک تێنەگەیشتووە

زۆر جار توتیەکانی پارتەکانی باشوور  گاڵتە بە شۆڕشی کوردان دەکەن لە بەڕابەرایەتی پەکەکه لە باکوری کوردستان، کە گوندێکیان پێ ڕزگار ناکرێت! لەبەر ئەوەی توتیەکانی حیزب لە باشور ناخوێننەوە و ئیدی ناچارن سەرگەورەکانیان چیان پێدەڵێن٫ ئەوانیش ئەوە بجونەوە.ئۆجەلان لە باسی فاشیزمی تورکدا دەڵێت: گەورەیی گەلی...