کوردی باشور هێشتا لە فاشیزمی تورک تێنەگەیشتووە
Monday, 11/06/2018, 16:21
زۆر جار توتیەکانی پارتەکانی باشوور گاڵتە بە شۆڕشی کوردان دەکەن لە بەڕابەرایەتی پەکەکه لە باکوری کوردستان، کە گوندێکیان پێ ڕزگار ناکرێت! لەبەر ئەوەی توتیەکانی حیزب لە باشور ناخوێننەوە و ئیدی ناچارن سەرگەورەکانیان چیان پێدەڵێن٫ ئەوانیش ئەوە بجونەوە.
ئۆجەلان لە باسی فاشیزمی تورکدا دەڵێت: گەورەیی گەلی کورد و ئەو کۆسپ و زەحمەتیانەی لە لەناوبردنی جەستەییاندا رووبەڕووی دەبوونەوە٫ رۆڵێکی گرنگی هەبوو٫ تا تورکان سازشکاری لەسەر میساقی میللی بکەن و موسڵ و کەرکوک بۆ هەژمونگەرای ئینگلیزەکان جێبهێڵن٫ لە گەڵ ئینگلیزەکان رێک بکەون و بڕیار لە بارەی پاکتاوکردنی کوردان و بزوتنەوەکەیان بدەن٫ وەک چۆن ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەڵمانیا بۆ پاکتاوکردنی ئەرمەنیەکان کرد، ٫ رێککەونیان لەگەڵ ئینگلیزەکانیش دەرهەق بە بابەتی موسڵ و کەرکوک بە هەمان شێوە لە قڕکردنی کوردان بەکار هێنراوە٫ وەک زۆرجار بانگەشەی بۆ دەکرێت لە سەرهەڵدانەکانی کوردان کۆمەک و یارمەتی دەرەکی بە لایەنی کورداندا نەبووە٫ بەڵکو دژی کوردان پشتگیریان لە ڕژێمی فاشیست کردووە٫ پشتگیری روسیای سۆڤێتیش لەو چوار چێوەیەدابووە.
ئەو کورتە باسەی ئۆجەلان لەسەرەوە لەسەر مێژووی فاشستی تورکان بۆ لەناوبردنی کوردان هەموو سازشێک بۆ وڵاتانی سەرمایەدار کردوە لە پێناو قڕکردنی کورداندابووە٫ بۆیە تەماشا دەکەیت دەسەڵاتدارێتی ئەردۆغانی فاشیستیش لەسەر هەمان ڕێبازی فایشستی تورکان هەنگاو دەهاوێت٫ جارێک لە گەڵ روسیا و ئێران بۆ داگیرکردنی عەفرین و جارێک لە گەڵ ئەمریکا بۆ داگیرکردنی مەنبەج٫ و جارێکیش بە گاڵتەجاڕی ڕیفراندۆم و بەکارهێنانی بۆ داگیرکرنی هەرێمی کوردستان و ئابڵوقەی ئابوری خستنە سەر سلێمانی تا رادەی تەسلیمکردنی وەک هەولێر و دهۆک.
ئەوەی مێژوو بۆئەوانی نوسیوەتەوە٫ ئەوەی وایکردوە پەکەکە نەیتوانیوە خۆتان وتەنی گوندێک ڕزگار بکات٫ بێ توانای شۆڕش نیە٫ بەڵکو سازشی فاشیزمی تورکە لەبەرانبەر وڵاتانی زلهێز لە پێناو لە ناوبردن و قڕکردنی کوردان٫واتە بەتەنها تورکی فاشیست لە قڕکردنی کوردان بەشدار نەبووە بەڵکو وڵاتانی زلهێز و سەرمایەدار بەشداری ڕاستەوخۆبوون.
کوردی باشور مێژووی دڕندایەتی فاشیزمی تورکی بە علمانی و ئیسلامیەوە نەخوێندوەتەوە٫ بۆیە بەوشێوەیە نان لەگەڵ فاشیزمی تورک دەخۆن و گاڵتە بە شۆڕشی کوردان لە باکور دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست