ئەو رۆمانەی کە شایانی خوێندنەوەیە
Thursday, 07/09/2017, 18:30
ميرنامه كه له نوسينى جان دۆست و وه‌رگێرانى سه‌باح ئيسماعيل
مرۆڤ كاتێك ئه‌م رۆمانه ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات، هيچ جياوازيه‌ك له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيستاى كورد و ميره‌كانى سێ سه‌د سه‌ده‌ى پێش ئێستادا نييه، جياوازى ئاستى رۆشنبيرى تاكى كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له ئێستادا هيچ گۆڕانكاريه‌كى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌خات هه‌ر رۆشنبيرێك ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتداران و ميره‌كان بگرێت، بير له كوشتنى ده‌كرێـته‌وه، وه‌ك چۆن مير له رێگاى به كرێگيراوێك كه خاڵيه له عيلم و عيرفان، ئه‌حمه‌دى خانى ده‌رمان خوارد ده‌كات و ده‌يكوژێت، ئاوتا بينيمان چۆن له‌دواى سێ سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رده‌شت و سۆران و كاوه تيرۆر ده‌كه‌ن.
عه‌تا محه‌مه‌د له كۆتايى به‌رگى ئه‌م رۆمانه‌دا ده‌ڵێ:
ميرنامه رۆمانێكه باس له په‌يوه‌نديى نێوان رۆشنبير و ده‌سه‌ڵات ده‌كات. جان دۆست كه‌سايه‌تييى ئه‌حمه‌دى خانيى وه‌ك سيمبوڵى ئه‌و رۆشنبيره هێناوه‌ته‌وه، تا له‌و ململانێ و په‌يوه‌ندييه وه‌ردبێته‌وه، كه له نێوان رۆشنبير و ده‌سه‌لاتدا هه‌يه له دنياي ئێمه‌دا، دياره ئه‌حمه‌دى خانى له ياده‌وه‌ريى ئێمه‌دا، ته‌نها سيمبوڵى شاعيرێك نييه، له غه‌مى ئه‌وه‌دا ده‌بێت عه‌شقمان بۆ بكاته داستان، به‌ڵكو ئه‌حمه‌دى خانى شاعيرێكه به‌ر له نزيكه‌ى سێ سه‌ده، ويستوێتى باس له گرفت و شكستى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تيى كورديشمان بۆ بكات، ئه‌و زۆر چاوى له‌سه‌ر ميره كوردانه بووه، كه شێرن له به‌رانبه‌ر يه‌كتر و ئينسانى كورددا، به‌ڵام نۆكه‌رن له به‌رده‌م داگيركه‌راندا.
له رۆمانه‌كه‌دا ئه‌مه واده‌كات له نێوان ئه‌حمه‌دى خانى و ميردا، ململانێ دروست بێت و مير بير له كوشتنى بكاته‌وه.
هيوادارام كاتان هه‌بێت ئه‌م رۆمانه بخوێننه‌وه. كه مرۆڤ تاكو ته‌واوى نه‌كات ناتوانێت چاويى له‌سه‌ر په‌ڕه‌كانى لاببات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست