کێشەی كورد له نێو گۆڕینی نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه‌دا
Tuesday, 09/02/2016, 19:00
گۆڕينى نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه‌و و دووباره ديزاينكردنى پێشبڕکێی زلهێزه‌كانى جيهانه بۆ گۆڕينى نه‌خشه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناڤين، کە تێیدا دوو وڵات تێك ده‌چێت.
سعودييه يه‌كێك له‌و وڵاتهييه كه تێك ده‌چێت، سعوييه بۆ. ئه‌وروپا و ئه‌مريكا له ئێستادا به ملوينان موسوڵمان له وڵاته‌كانيان ده‌ژين، له‌و وڵاتانه‌ش بۆشایی رووحى هه‌يه، ئه‌مه‌ش مهترسيهکی گه‌وره‌يه لهسهريان، كه ئه‌و موسوڵمانانه له‌و وڵاتانه ئه‌و بۆشاییانەیان قۆستوه‌ته‌وه و كاريان له‌سه‌رى كردووه، له دروستكردنى وه‌هابی و سهلهفيەت كه دايكى ريكخراوى تيرۆريستى القاعيده و داعش و به‌ره‌ى نوسره و رێكخراوه تيرۆريستيهكانى ديكه‌ى ناوچه‌كه و جيهانن. دياره ئه‌مريكا و ئه‌وروپا له سەردەمێکدا بۆ روخاندنى بلۆكى سۆڤێت به‌شداربوون له دروستكردنى ئه‌م رەوتە تيرۆره، بۆيه خۆيان باش ئه‌زانن ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت رۆژهه‌ڵاتى ناڤين و جيهان له تيرۆر پاكبكرێـتهوه و ئایین رۆڵى روحى خۆى بگێڕێت و نەچیتە ناو ژيانى سیاسەت و حوكمڕانى و بهرەوپێشبردنى عه‌قڵانيه‌ت نه‌كات، ئه‌وه ئه‌بێت سعودييه وه‌ك سه‌رچاوه‌ى تيرۆر تێكبچێت، هه‌ر بۆيه نزيكبوونه‌وه‌ى ئه‌وروپا و ئه‌مريكا له ئێران و دابه‌زاندنى نرخى نه‌وت و به‌هێزبوونى شيعه له عێراق و حوسيهكان له يه‌مه‌ن، هه‌م گهمارۆدانێكى سه‌ربازييه هه‌ميش گهمارۆدانێكى ئابوريشه.
رووسياش وه‌ك زلهێزێك كه هێزى هێناوه‌ته سوريا،ده‌يه‌وێت له‌و دابه‌شكارى و گۆڕينى نهخشهيهدا پشكى زياترى به‌ربكه‌وێت، واتا له كۆتايى ياريكهدا هه‌م ئه‌وروپا و هه‌ميش ئه‌مريكا رێك ده‌كه‌ون له سه‌ر گۆڕينى نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه و هه‌ريه‌كه و پشكى خۆى به‌رده‌كه‌وێت.
يه‌كێك له وڵاته‌كانى ديكه‌ى ناوچه‌كه كه تێك ده‌چێت توركياييه كه له بيسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو گلاديوى ئه‌وروپى ئهتاتوركيان دروست كرد و گه‌وره‌يان كرد، ئه‌م كاره‌ش بۆ ئه‌وه كرديان كه توركيا گرنگى خۆى ده‌بێت له دروستكردنى ده‌وڵه‌تى ئيسرائيلى، هه‌ر بۆيه له‌و كاته‌وه كار كراوه بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى ئيسرائيلى، يه‌كه‌م وڵاتيى موسوڵمانيش كه دانى پێدانا، تورکیا بوو. ئه‌وروپا مه‌به‌ستيان له دروستكردنى ده‌وڵه‌تى ئيسرائيلى ئه‌وه‌بووه كه جوله‌كه‌كانى نيشته‌جێى وڵاته‌كانيان كه ده‌ستيان به‌سه‌ر ئابوريدا گرتبوو، به‌و شێوه له كۆڵ خۆيان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م رێككه‌وتن و بهرنامهڕێژييه له‌سه‌ر حيسابى تواندنه‌وه‌ى كورد بونياد نرابوو.
بۆچى توركيا تێك ئه‌چێت؟ چونكه كێشه‌ى كورد به تايبه‌تى به‌هۆى خه‌بات و به‌رخودانى گريلاى په‌كه‌كه و فيكر و فه‌لسه‌فه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه، دۆزى كوردى له توركيا و سوريا له دۆزێكى مردووه‌وه زيندوكردوهتهوه، بۆيه چيتر جيهان ناتوانێت كێشه‌ى سه‌دان ساڵه‌ى كورد و تواندنه‌وه و كوشتن و بڕينى چاوپۆشى لێبكه‌ن و چاره‌سه‌رى بۆ نه‌دۆزنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد ده‌ست بۆ نه‌خشه رێگاى ئۆجه‌لان براوه كه بۆ دۆزى كورد و گه‌لان و ئاينه جياوهزهكانى ناوچه‌كه ته‌رحى كردوه و له ئه‌رزى واقيعيشدا له رۆژئاواى كوردستان ئه‌م تێز و بير و فه‌لسه‌فانه‌ى ئۆجه‌لان جێبه‌جێ كراوه.
ده‌ستبردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد تێكچوونى توركياييه وه‌ك سه‌رچاوه‌ى نكۆڵيكردن له كورد و هه‌وڵى له ناوبردن و تواندنه‌وه‌ى.
بۆچى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا له ئێران نزيك بوونه‌ته‌وه؟
ئاشكرا‌و رونه گه‌لانى ئێران خاوه‌نى شارستانییەتێكى گه‌وره‌ن، گۆڕينى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئاينى له ئێران كارێكى ئاسانه، هه‌ر كه نه‌خشه‌ى ئه‌و دوو وڵاته گۆڕا، ئيدى گه‌لانى ئێران بۆ خۆيان ده‌سه‌ڵاتدارێكى ديموكراسى و ئازاديخواز دێننه گۆڕێ.
كێ ده‌بێـته خاوه‌نى دۆزى كورد؟
له‌م هاوكێشهيهدا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى هه‌رێم كه ته‌واویى مێژوويان خيانه‌ت و جاشايه‌تى كردن بووه له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و شهرعیەتى ده‌سه‌ڵاتدارى خۆيان له خيانهتهوه وه‌رگرته‌وه، بێكار ده‌بن و ده‌كه‌ون، چونكه كه توركيا تێكچوو ئيدى رۆڵى ئه‌مانيش كۆتايى پێدێت. ئه‌مريكا و ئه‌وروپاش چيدی ئاماده نابن هاوكارى دهسهڵاتدارێتێكى گه‌نده‌ڵ و تاڵانچى و ديكتاتۆرى كوردى بكات، له ماوه‌ى مانگى رابردودا ئه‌و مهسيجانهمان بينى كه له‌و وڵاتانه‌وه دران به گوێى ده‌سه‌ڵاتدارانى تاڵانچى هه‌رێمدا. خۆشيان باش له‌م مهسيجه تێگه‌يشتوون، هه‌ر بۆيه زيڕهيان كردوه، هه‌م له كه‌وتنيان هه‌ميش له ده‌ستدانى ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانە زۆر و زه‌وه‌نده‌ى به دزیى و تاڵانى كۆيانكردوهتهوه.
په‌كه‌كه‌ش وه‌ك هێزێكى خاوه‌ن به‌رنامه و په‌روه‌رده و ئايدۆلۆژيا و فيكر و فه‌لسه‌فه و رۆشنگه‌رى ده‌بێته خاوه‌نى دۆزى كورد و هه‌وێنى گۆڕانكارى مه‌زن له ناوچه‌كه‌دا. ئۆجهلانيش ئه‌بێته ره‌مزى گه‌لى كورد و گه‌لانى چه‌وساو و بنده‌ست و ئاين و ئانزا چهوسێنراوهكانى ناوچه‌كه.
سه‌باح عه‌لى قاره‌مان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست